حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمار کرا
کوردسات نیوز
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەمیر عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو نەخۆشە، پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی شەنگالە و کاری سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشتفرۆشیە.
وتیشی، بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی نەخۆشەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دھۆک کراوە و پشکنینەکانیشی ڕەوانەی شاری بەغداد کراون.
ھەفتەی ڕابردوو یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاندرا، کە تووشبووەکە ھاووڵاتیەکی خەڵکی شاری ھەولێرە و تەمەنی ١٧ ساڵە.