کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی گشتی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی ھەشت رۆژی رابردوودا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی پێویست دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن و بەکارھێنەری ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیراون.

راشیگەیاندووە، ھەردوو باندەکە لە چوار کەس پێکھاتوون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستبەسەر ١١ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گیرا لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەقی ئۆڵوچ، سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا رایگەیاند، "ئەمڕۆ کە یادی ١٠٣ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیا دەکەنەوە، روبەڕوی تورکیایەک بوونەتەوە کە بەھەڵە و خراپی بەڕێوەدەبردرێت".

وتیشی، ئەمڕۆ دیموکراسی لەژێر فشاری قورسدایە و بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان پشتگوێخراوە، سیستمی سەرۆکایەتیش لە تورکیادا جگە لە خۆدەرخستنی دەسەڵاتداران ھیچی دیکەی نەھێناوەتە کایەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە، جارێکی دیکە جەختی لە چارەسەری کێشەی کورد کردەوە و ئەوەی خستەڕوو، ناتوانرێت بە ململانێ و توندوتیژی ھیچ کام لە کێشەکانی تورکیا چارەسەربکرێن، ھەروەھا ھیچ کێشەیەکیش نییە کە بە دانوستان و گفتوگۆ چارەسەر نەبێت بەتایبەتی کێشەی کورد. لە سەدەی یەکەمی کۆماریشدا چەندەھا کێشە و قەیران سەریان ھەڵدا، بەڵام سەدەی دووەم سەدەی چارەسەری دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ئانادۆڵ لە سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای شرناخەوە بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە  گوندی یاڤشانی خوارووی سەر بە قەزای ئیدیل روویداوە و تیایدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکەش ھەڵمەتی ھێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەستیپێکردووە، بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی گشتی جزیر گوازراونەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھونەر جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی پێشتر لەنێوان ٥ بۆ ٨ی ھەموو مانگێک خشتەی مووچەی بڵاودەکردەوە، سبەی سێشەممەش دەوامی فەرمی وەزارەت دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتەکەیان بۆ ئامادەکردنی مووچە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەنجومەنی وەزیران دەستبەکار دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر مانگانە زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینار داھاتی فرۆشتنی نەوت دەھاتەسەر ھەژماری وەزارەتی دارایی و لەگەڵ داھاتی ناوخۆ تەمویلی مووچەی پێدەکرا، بەڵام ئێستا بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوت ئەو پارەیە نایەتە خەزێنەی حکومەتی ھەرێمەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی وتیشی، لە ھەفتەی داھاتووەوە وەزارەتی دارایی قسە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەکات و ھەموو ھەوڵێکدەدەن گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروستنەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانەر ئەبوبەکر، نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوێنەرایەتی ھەرێم لەسەرەتای لێشاوی کۆچبەران ھاوکاری ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کردووە کە تووشی کێشە بوون و دواتر گەڕێنراونەتەوە، بۆ کێشەی کۆچبەرانی کوردیش لە بێلاڕویش لە ھەوڵی جددیدان بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

راشیگەیاند، نیگەرانن لە بەردەوامی بازرگانیکردن بە کۆچبەران لەلایەن باند و قاچاغچیەکانەوە، لەمکاتەشدا حکومەتی ھەرێم لەگەڵ عێراق و روسیا لەسەر خەتە و کاردەکات بۆ ئەوەی کۆچبەرانی کورد روبەڕوی پێشێلکاری نەبنەوە.

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە ئەوان ھاوکاری مرۆیی ئەو کۆچبەرانە دەکەن کە لەرێگەی گەیشتن بە ئەوروپا دەستبەسەردەکرێن، بەڵام کۆچبەرانیش پێویستە بزانن کە ئەوان بە یاسای ئەو وڵاتە مامەڵەیان لەگەڵدەکرێت کە تیایدا دەستگیرکراون و ھیچ لایەنێک ناتوانێت دەست لە یاسا و ڕێنماییەکانی ئەو وڵاتانە وەربدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند رۆژی رابردودا زیاتر لە ٥٠ عومرەکاری کورد کە لەرێگەی وشکانییەوە لە دەروازەی عەرعەری نێوان سعودیە و عێراقەوە گەڕاونەتەوە و لەرێگەدا ئۆتۆمبێلەکەیان پەکی کەوتووە، بەوھۆیەش روبەڕوی گرفت بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان پێشووتریش ھۆشدارییانداوە بە عومرەکارانی کورد کە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی گرێبەستی تەنھا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ھەیە کە لەرێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن و ھیچ کۆمپانیایەک لە ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە گەشتەکان ناکات.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێم وتیشی، ئەوان گەرەنتی ھیچ عومرەکارێک ناکەن کە لەرێگەی وشکانییەوە سەردانی سعودیە بکات، لەئێستاشدا دوای پەیوەندیکردنیان لەگەڵ دەستەی حەجی عێراق، کێشەی ئەو عومرەکارانە چارەسەرکراوە کە لە دەروازەی عەرعەر روبەڕوی گرفت ببوونەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باشاک دەمیرتاش، ھاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش،لە میانەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە شاری جولەمێرگی باکوری کوردستان، پەیامێکی سەڵاحەدین دەمیرتاشی خوێندەوە و رایگەیاند، ئەم ھەڵبژاردنە زۆر گرنگە و ھەڵبژاردنی کۆتایی زوڵم و دیکتاتۆریەتی ئەردۆغانە.

دەشڵێت، کاری یەکەمیان بەھێزکردنی دیموکراسی و چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لە پەرلەمانی تورکیا، داواشدەکات ھەمووان ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن بۆ ئەوەی پارتی چەپی سەوز بە بەھیزی بچێتە پەرلەمان، تاکو لە رێگەی ئاشتی و دیموکراسییەوە ھەموو کێشەکان لە پەرلەمان چارەسەر بکرێن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەمیانی سەردانەکاندا، شاڵاو کۆسرەت رەسول لە تەندروستی ئەو تێکۆشەرانەی پرسی و بەگرنگییەوە باسی خەبات و قوربانیدانیانی کرد و ھەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی بۆ دووپات کردنەوە.

لە بەشێکی تری سەردانەکاندا و لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکان شاڵاو کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادەی کۆچکردووان و ھیوای خواست دواکۆست و ناخۆشیان بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رووداوەکە چەند ھەفتەیەک لەمەوبەر لە یەکێک لە گەرەکەکانی ھەولێر روویداوە، ژنەکە خاوەنی سێ منداڵە و ھاوسەرەکەی پێشتر کۆچی دواییکردوە.

ژنەکە کە نەیویست ناوی بھێندرێت و لەبەردەم کامێرا دەربکەوێت بەھۆی ئەوەی مەترسی لەسەرە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند ھەفتەی رابردوودا پەنای بۆ ئەو شێخە بردووە تا یارمەتی بدات لە دۆزینەوەی یەکێک لە منداڵەکانی دوای ئەوەی ونببوو.

وتیشی، ئەو کەسەی وەکو شێخ خۆی ناساندووە و کاری نوشتە و جادوی بۆ ژنان و کچان کردووە، پارەیەکی زۆریشی لێسەندووە و دەستدرێژیشی کردووەتەسەر، ھەڕەشەی کوشتنی خۆی و منداڵەکانیشی کردووە ئەگەر رووداوەکە ئاشکرابکات.

دەشڵێت، پێشتر جارێک رفێنراوە و لێیدراوە و تەنانەت داوایان لێکردووە خانوەکەشی بفرۆشێت و پارەکەی پێبدات، لە ئێستاشدا بۆ پاراستنی گیانی خۆی و منداڵەکانی سکاڵای تۆمارکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەو کەسەی کە وەک شێخ خۆی ناساندووە پێشتر ماوەیەک دەستگیرکراوە و دواتر ئازادکراوە.

لەسەر ئەو دۆسیەیە، ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلسی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوە کراوەتەوە و لە رۆژانی داھاتوودا رونکردنەوەی زیاتر دەدەن لەو بارەیەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ژنەی کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦ە و بە رەگەز عەرەبە، تەرمەکەشی لە ماڵێکدا لە سنووری گەڕەکی راپەڕین دۆزراوەتەوە.

راشیگەیاند، تەرمی ئەو ژنە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکیی داد کراوە و ھیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجەدان یان چەقۆ یان تاوانی پێوەدیار نییە.

بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، گومان دەکەن ژنەکە بە جەڵتە گیانی لەدەستدابێت، چونکە حەبیان لە ژوورەکەیدا دۆزیوەتەوە و دراوسێکانیشی وتوویانە کە نەخۆشبووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە بە تەنھا ژیاوە، تائێستاش کەسوکارەکەی دیار نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لە  ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت ھەندێک کات دەگۆرێ بۆ تاوە باران.

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، بۆ سبەی کەشوھەوا بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستوی دەریای ناوەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و چاوەڕوان دەکرێت باران زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە بە دیاریکراوی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، ھەندێک جار بەشێوەی لێزمە باران دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵەش لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کۆتایی دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢١ پلەی سیلیزی
دھۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٥ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٦ پلەی سیلیزی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ پشووەکانی جەژن پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار گەشتیار ڕو لە پارێزگاکانی ھەرێم بکەن، لەو ژمارەیەش چاوەڕێ دەکرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و سلێمانی بکەن.

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ھەزار شوێن ھەن کە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشکەش دەکەن، لەوانەش بنکەی گەشتیاری، ھۆتێل، رێستۆرانت، مۆتێل، کافتریا، ھۆڵی ئاھەنگ گێڕان و شوێنە گەشتیارییەکانی دیکە.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم وتیشی، بۆ ئەمساڵ دەستەکەیان بەرنامەی ھەیە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبکاتەوە، کە ساڵی رابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو و زۆرینەشیان لە پارێزگاکانی عێراقەوە ھاتبوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کەرکوک رایگەیاند، خەڵکی پەڵکانە و ئەو گوندانەی کە لەلایەن عەرەبی ھاوردەوە دەکرێنە ئامانج بێ پشت و پەنا نین، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشانە لە رێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.

دەشڵێت، ھەر کەس و لایەنێک بیەوێت بەدەر لە دەستوور و یاسا ھەژموونی خۆی لەو سنوورانە بسەپێنێت ئێمەش درێخی ناکەین و رێگەی دەستوری و یاسایی دەگرینە بەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گەلاوێژ محەمەد، دایکی یەکێک لەو کۆچبەرانەی لە بێلاڕووس دەستبەسەرکراوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کوڕەکەی لە رۆژی ١٣ی شوباتی ئەمساڵەوە ویستویەتی لە بێلاڕووس بچێتە پۆڵندا و دواتریش بەنیاز بووە بچێتە ئەڵمانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام لەو رۆژەوە لەگەڵ کوڕەکەی ھیچ پەیوەندییەکی نەماوە و لەو ماوەیەشدا دەیانجار لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا قسەیان کردووە، پێیان راگەیاندون کە ١٩ کۆچبەری کورد  ماوەی چەند مانگێکە لە بێلاڕووس دەستبەسەر کراون و ئەوان ھەوڵدەدەن مامەڵەی گەڕاندنەوەیان بۆ ئەنجام بدەن.

ئەو کۆچبەرانە کە زۆرینەیان خەڵکی ھەولێر، پیرەمەگروون و کەلارن، بە وتەی کەسوکارییان، باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا پێی راگەیاندون، کە لەدوای جەژن کار بۆ ئازادکردنیان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە نێو منداڵانی ھەڵەبجە بڵاوبووەتەوە، بە شێوەیەک لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا ٢٠ تا ٣٠ منداڵ توشی ئەو نەخۆشییە بوون.

وتیشی لە ھەندێک خێزان زیاتر لە منداڵێک توشبووە، بەھۆی ئەوەی نەخۆشییەکە گوازراوەیە، بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە بە ھەموو شێوەیەک سەردانکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی منداڵان قەدەغەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان بە پێی خشتەیەک سەرەتا میوانداری وەزارەتەکانی دارایی، نەوت، بەرگری و کارەبا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خەرجییەکانیان لە بودجەدا، لەبەرئەوەی ئەو وەزارەتانە زۆرترین خەرجییان ھەیە بەراورد بە وەزارەتەکانی تر.

 وتیشی، گفتوگۆی ورد دەکرێت بۆ زانینی خەرجی راستەقینەیان و ئەگەری کەمکردنەوەو گواستنەوەی پارە لە نێوان ئەو وەزارەتانەدا.

سەبارەت بە کورتھێنانیش کە ٦٤ ترلیۆن دینارە لە کۆی ١٩٩ ترلیۆن دیناری بودجە، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی رایگەیاند، دوای رێککەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیران میوانداری وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بژاردەکانی کەمکردنەوەی کورتھێنان و کەمکردنەوەی خەرجیی دەروازە ناپێویستەکان.

وتیشی، بەرزکردنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت کەلە بودجەدا بە ٧٠ دۆلار دیاریکراوە، ئەگەرێکی دوورە و ناکرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەھۆی مەترسیی گۆڕانکارییەکان لە بازاڕی نەوت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...472473474475476...955