بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھونەرمەند شکور خەیات بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان بنەماڵەی ھونەرمەندی دیاری کوردستان (شکور خەیات)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی بەئەزموون و مەقامبێژی ناسراو (شکور خەیات)م پێگەیشت.
شکور خەیات خاوەنی دەنگێکی رەسەن و مامۆستایەکی لێھاتووی مۆسیقا و مەقام بوو، ئەو خزمەتە مەزنەی پێشکەشی کەلتوور و ھونەری کوردی کردووە بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، ھونەرمەندان و ھاوڕێیانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان