سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز کاک ئەکبەر ئێناخی، فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (کوبرا سان ئەحمەد قادر ئێناخی) خوشکی بەڕێزتان و دایکی شەھیدی نەمر (ئەحسەن حەسەن)ـم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم نموونەی باڵای خەباتن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان . تاران


