کوردستانکوردستان

د.زێدا محەمەد کەریم، بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، حکومەتی ھەرێم ناڕازییە لەو پشکەی بەغداد بۆ گەنمی جوتیارانی کوردستانی دیاریکردووە کە بڕەکەی ٣٧٥ ھەزار تۆنە.

وتیشی، بۆیە لەگەڵ لیژنەی باڵای کڕینەوەی گەنم لە حکومەتی فیدڕاڵ رێککەوتوون، ئەگەر گەنمی جوتیاران لە ٣٧٥ ھەزار تۆن زیاتربوو، پشکی کوردستان لە کڕینەوەی گەنم زیاتر بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە  باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا و کۆی دامەزراوەکان کەوتنە ژێر پرسیارەوەو ھیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لە کاتێکدا لە ناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشکرا پێشێلی یاسا کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێند خواردنی دوو لە ئەندامانی کۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەھۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان وتەواو نەبوونی نیساب بۆ کۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دووەمە.

دەشڵێت، " من وەک یاساناسێک ھاوتەریب وەک بریکاری وەزارەتی دادیش ئەو کۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لەداھاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێ متمانەی ھاووڵاتیان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەریەکان لە ھەرێمی کوردستان."

دەقی راگەیەندراوەکە...

باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری پێشێلی یاسا دەکات
ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە  باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا و کۆی دامەزراوەکان کەوتنە ژێر پرسیارەوەو ھیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لە کاتێکدا لە ناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشکرا پێشێلی یاسا کرا.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێند خواردنی دوو لە ئەندامانی کۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەھۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان وتەواو نەبوونی نیساب بۆ کۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دووەمە.

 لەیاسای ژمارە ٢٣ ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای دەسەڵاتی دادوەری ھەرێمی کوردستان - عێراق ‌لە ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دوو ھاتووە ئەنجومەن بەلایەنی کەمدەبێت مانگی جارێک کۆببێتەوە سەرۆکیش بۆی ھەیە لە کاتی پێویست داوای کۆبوونەوە بکات و ئەگەر سەرۆک یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات بەلایەنی کەم سێ لەسەر چواریی ئەندامانی ئامادەنەبوو، نابەسترێ و بڕیارەکەش بە زۆرینەی ئەندامەکان وەردەگیرێت.

من وەک یاساناسێک ھاوتەریب وەک بریکاری وەزارەتی دادیش ئەو کۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لەداھاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێ متمانەی ھاووڵاتیان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەریەکان لە ھەرێمی کوردستان.
شیلان عارف 
بریکاری وەزارەتی داد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانەی لە نێوانیاندا وەک بۆشایی ئەمنی دیاریکراوە لە نێوان قەزای خورماتوو، ناوچەی داوێ ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان لەدژی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەکانیان ئەنجامداوە و چەند سەعاتێکیشی خایاندووە.

ھاوکات لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی ھێرش و ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان، تائێستا ١٥٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی ئەمنی سەردانی سلێمانی دەکات.

لەبارەی ھۆکاری سەردانەکەوە رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل حەمەعلی خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمیسیارانی ھەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، بە حاڵەتێکی ناتەندروست دەبینم، ئەوە جگە لەو تێبینی و رەخنە یاساییانەی کە لەسەر پڕۆسەکە ھەبوون و ھەن.

دەشڵێت، وەک ھەڵوێستێکی مەبدەئی و دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی ھیچ کەس و لایەنێک، بەشداری ھیچ کار و چالاکی و کۆبوونەوەیەک لە ئێستا و لە داھاتوودا ناکات، کە تێبینی و رەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە کەشێکی ئارام و تەندروستدا نەبێت و خزمەت بە کۆی پڕۆسەی سیاسی و ئاشتەوایی و یەکڕیزی و پێکەوەژیان لە کوردستان نەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمەش دوای ئەو زنجیرە گۆڕانكار و ئاڵۆگۆڕانە دێت كە بەئامانجی زیاتر وباشتر خزمەتكردن بەڕێبازەی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت ،هاوكات لەهەمان سنور بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتو گۆڕانكاری دیكە ئەنجام بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، جارێکی تر پرسی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان لێکترازانێکی تری دروستکرد، لە کاتێکدا پێنج لایەنی سیاسی ھەرێم لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٣ سەبارەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن رێکەوتنێکیان ئیمزاکرد، چونکە ئەو دوپرسە ڕەھەندی نیشتمانییان ھەیە و پێویستە بەسازان ھەموار و کارا بکرێنەوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بزوتنەوەی گۆڕان پێداگریی کرد لە بنەما یاساییەکان و گەڕانەوەی شکۆ بۆ دامەزراوەکان و ڕێگەنەدان بە پێشێلکردنی یاسا و بنەماکانی سازانی نیشتمانی ھیچ کۆبونەوەیەکی کۆمیسیۆن بەپێویست نازانن.

ھەروەھا، لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی ھەرێم و پێشھاتە نوێکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و پاراستنی قەوارەی ھەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان داوای کۆبونەوەی لوتکەی پارتە سیاسییە سەرەکیەکان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەش ، لەناوچە شاخاویەکان بە تایبەت ناوچە سنورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت لەگەڵ ھەورە تریشقەشدا.

راشیگەیاند، سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان ، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە ھەندێک شوێن بە نزیکەی یەک پلە بەرزتردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

ھەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٢ پلەی سیلیزی

دھۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٣٧ پلەی سیلیزی

ھەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پەیوەندیمان کردووە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی کەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان و داوامان کردووە ئەو بڕەی کە دیاری کراوە بۆ ھەرێم زیاد بکرێت.

وتیشی، بڕیارە داواکارییەکەمان کە داواکاری جوتیارانی ھەرێمە، بەم نزیکانە بگاتە بەردەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی وەزیرانی عێراق .

ئاماژەیبەوەشدا، کە جوتیارانی ھەرێم رەنجێکی زۆریان داوە تاوەکو بەرھەمی گەنمیان بەڕێژەیەکی باش بڕواتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ئێمەش ھەوڵی جددی دەدەین تاوەکو ئەو رێژەیەی دیاری کراوە زیاد بکرێت لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە ھەمان شێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر باشی گەنم لە ئەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیکۆڵینەوە لە کەمبوونەوەی دەنگەکانیان دەکەن.

وتیشی، لەخولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کاردەکەن بۆ ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان شکست بھێنێت.

پێشتریش ھەدەپە و پارتی چەپی سەوز، ھەڵوێستی خۆیان لەسەر خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاند و بەبێ ئەوەی ناوی کڵچدارئۆغڵو ببەن دەڵێن، سورن لەسەر گۆڕینی دەسەڵاتی ئەردۆغان.

ناونەھێنانی کڵچدارئۆغڵو لەلایەن ھاوسەرۆکانی ھەدەپە و یەسەپەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رۆژی چوارشەممە  کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ ئومیت ئۆزداغ سەرۆکی پارتی زەفەری نەتەوەپەرست لەسەر حەوت خاڵ رێککەوت کە یەکێک لە خاڵەکان جەختکردنەوەبوو لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە لە پڕۆگرامی ھاوپەیمانی میللەتدا ئاماژە بەوە کرابوو لە کاتی بردنەوەی ھەڵبژاردنەکان و گەیشتنە دەسەڵات کۆتایی بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان دەھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی شاڵاو کۆسرەت رەسول... 

بەڕێزان: سکرتاریەت و ئەندامانی رێکخراوی ئازادی لاوان

(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لەئێوەو سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.

رێکخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی رابردوودا وەک رێکخراوێکی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان کۆڵەگەی سەرەکی کۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەکەمانن توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە لاوان بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناکانیان.

بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لاوان بناغەی خەباتکردن و خزمەتکردن بوونە، لە دامەزراندنی یەکێتییەوە تا ئێستا ھەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داکۆکیکردن بوونەو ئایندەی حزب و حوکمڕانی بوونە.

بۆ قۆناغی داھاتوو ئامانجمانە رێکخراوەکە بە خوێنێکی تازەو بەرنامەی تازەو ستافێکی تازە بەگڕوتینەوە کاربکەن و خزمەتی لاوان بکەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەک ھەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانکارییەکان بن و بەتواناکانیان ببنە ھەوێنی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەماندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە..
بەرێزان سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

 بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە  پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری لاواندا.

وەک چۆن لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەل و بواری بۆ پێشەنگی و سەرکردایەتیکردنی لاوان رەخساندوە، ھەر لەو روانگەیەوە بووە رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە جۆرێک دەرفەتی کاری بۆ رەخساوە کە لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاکییەکانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ھۆشیاریی لاوان و ھێنانەدی خەونەکانیاندا.

ھیوادارین لە ئایندەی نزیکدا رێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامەی کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی خوێنی نوێوە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەگوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بکات و ببێتە خەونی گشت لاوان لە تەواوی کوردستاندا.

مەکتەبی سیاسی 
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی یەک ھەفتەی لە ماوەی ٢٠ی ئایار تاکو ٢٦ی ئایار بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داھات ٢٢ ملیار و ٨٨٠ ملیۆن و ٨٧٣ ھەزار و ١٦٢ دینار بووە، کە ١٩ ملیار و ٩٦٣ ملیۆن و ٣٣ ھەزار و ٢٤١ دیناری نەختینەیە و دوو ملیار و ٥٤٩ ملیۆن و ٧٨٣ ھەزار و ٦٧١ دیناری بەشێوەی چەکە و ٣٦٧ ملیۆن و ٨٥٧ ھەزار و ٢٥٠ دیناری مەقاسەیە.

رۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی پڕۆژەی شەفافییەتی لە داھات و خەرجی، لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین راگەیاند، کە داھاتی گەنجینەکانی ئەو سنوورە سات بە سات لە ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاودەکرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەریوان نادر ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگدرا لەسەر گواستنەوەی راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ سەر بەغداد.

ئەوەشی خستووەتەڕو، گواستنەوەی راژە و مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و تەواوی ناوچە دابڕێندراوەکان لە میلاکی حکومەتی ھەرێمەوە بۆسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی، یەکێکبوو لە بەڵێنەکانی یەکێتیی و لە کۆتاییدا ھاتەدی.

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت، حزبەکەیان لەسەرەتای پێکھێنانی حکومەتەکەی سودانی، رێککەوتنی کردبوو کە مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە  ناوچە دابڕێندراوەکان بخرێتەوەسەر بەغداد و لەم بارەیەوەشەوە لایەنەکان بەڵێنەکانیان بەرامبەر یەکێتی جێبەجێکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی ھەر کیلۆواتێکی کارەبا لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار دوورە لە راستییەوە و، کرێی کارەبا بۆ ھاووڵاتیان لە ھەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە ھەمان نرخی جارانە و وەک خۆیەتی. 

وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەھەکانی بە سیستەمی پریپەید، کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێرییان ھەیە و موەلیدەی ئەھلییان نییە، بڕیاری داوە ھەر کیلۆواتێکی کارەبا بە ١٥٦ دینار ئەژمێر بکرێت. 

 سیستەمی پریپەید تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، بەھۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.

ژێرخانی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێم گەیشتووەتە نزیکەی (٧٤٠٠) مێگاوات، بەڵام بەھۆی کێشەی سوتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر کە (٤٢٠٠) مێگاوات بەرھەم دێت. سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی باشتر بۆ ھاوڵاتیان ھەنگاو دەنێین.  

پرۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێکە دەستیپێکردووە و، تا ئێستا لە ستییەکانی گوندی ئیتاڵیی یەک و فیوچەر ستی و پارک ڤیو و جیھان ستی و گوندی لوبنانی و دریم سیتی و نازناز ستی و کواترۆ تاوەر و رۆیا تاوەر و بازاڕی لەنگە لە ھەولێر و بازاڕی دھۆک و ئەڤرۆ سیتی و بازاڕی عەلوەی سلێمانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەی دارایی لەدواین کۆبوونەوەدایە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر بودجە و بۆ تێپەڕاندنی ھەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ی تایبەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێم لەگەڵ فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگفتوگۆدان.

وتیشی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەروەک چۆن بەڵێنیدابوو کە پرسی بودجە و موچە و داکۆکیکردن لە قوتی ھاووڵاتیان پێشینەی کار و ئەرکەکانیبێت لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆش یەکێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم،  مافی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ھەرێمەکان، گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیرکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...458459460461462...955