دوو کەس لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە
کوردسات نیوز
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی ھەینی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە ناوی یوسف دارا، لە ئاوی زێی بچووک لە سنوری ناحیەی تەقتەق خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە دەرھێندرایەوە.
ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەر ئەمڕۆ، گەنجێکی دانیشتووی شاری سلێمانی لە سەیرانگای بۆگدی سنوری کۆیە، لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا، بەڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕانی تیمەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەردەوامە.



