لە ھەولێر کەسێک لەلایەن برایەکی خۆیەوە بەچەقۆ کوژرا
کوردسات نیوز
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە گەڕەکی گوڵان لە شاری ھەولێر کەسێک لەلایەن برایەکی خۆیەوە بە چەقۆ کوژژرا.
وتیشی، بەپێی زانیارییەکان بکوژەکە نەخۆشی دەرونی ھەیە بە شەش چەقۆ براکەی کوشتووە کە تەمەنی ٥٠ ساڵە و خێزاندارە، ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێریش لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستپێکردووە.



