کوردستانکوردستان

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی دزاوەر سەربە شاری نەوسود و  دوو بەتەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی ئێران برینداربوون.

ھەروەھا کۆڵبەرێکی تر بەناوی"موختار کویک"تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان، دوای ئەوەی کەوتە بۆسەی ھێزەکانی سنور، بەھۆی ڕاوەدوونان بە دەستڕێژی گولە، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و بەسەختی برینداربووە.

ھەروەھا کۆڵی چەند کۆڵبەرێک دوای راوەدوونانیان لەلایەن ھێزەکانی سنوری ئێران دەستی بەسەرداگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج ئەندامی ھەدەپە/یەسەپە دەستگیرکراون کە لەناویاندا جێگرانی بەرپرسی رێکخستنەکانی پارتی چەپی سەوز بوونیان ھەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا بەرپرسی یەکێک لە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە  تەکیرداغ دەستگیرکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ٩٢%ی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلکترۆنیکردنی کارەبا تەواوبووە ئەوەش بوەتەھۆی ئەوەی سوتانی بگۆڕەکانی کارەبا کەم ببێتەوە.

دەشڵێت، ئێستا خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا گەیشتوەتە چوار ھەزارو ٥٤١ مێگاوات، لەکاتێکدا بەھۆی پرۆسەی چاککردنەوەوە ئاستی بەرھەمھێنان ئێستا تەنھا سێ ھەزارو ٥٠٠ مێگاواتە.

کامیل قەزاز راشیگەیاند، لە وەرزی ھاویندا خواستی بەکارھێنانی کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ شەش ھەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ڕۆژی ھەینی، لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی ھۆڵەندا، لە ھۆڵەکانی کۆنفڕانس و کۆنگرەی دامەزراوەی کەیتڵھاوس، بەختیار بەکر نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەھۆڵەندا، بەشداری سیمپۆسیۆمی ١٠ ساڵەی سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی سەربە پارتی کاری ھۆڵەندی بۆ کار و باری دەرەوەی وڵات دەکات، ھاوکات وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بێرت کوندەرس وەزیری پێشووی دەرەوەی ھۆڵەندا و سەرۆکی دامەزراوەی ماکس ڤەندەر ستول و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکە و بەڕێز تایس ڕەوتن ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و بەشێکی تر لەمیوانانی ئامادەبوو، سازداوە و تیایدا باس لەدواین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسییەکان و کار و پڕۆژەی دوولایەنە کراوە.

ھەر لەم سیمپۆسیۆمە لە رێگە ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە، پەیامی پیرۆزبایی و دۆستایەتی لەگەڵ دامەزراوەی ماکس ڤەندەر ستول و پارتی کاری ھۆڵەندی ، سەرکەوت مەحەمەد غەفوور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپسراوی بۆڕدی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان  پێشکەشکرا .

لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی دامەزراوەکە و رێکخەرانی سیمپۆسیۆمەکە سوپاسگوزاربوون و بەڵێنی درێژەدان بەھاوکاری و کاریھاوبەشیان بۆ یەکێتی دووپاتکردەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا، بەختیار بەکر نوێنەری یەکێتی لەھۆڵەندا رایگەیاند، یەکێتی و سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی سەربە پارتی کاری ھۆڵەندی بۆ کار و باری دەرەوەی وڵات، پارساڵ لە شاری سلێمانی لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەشییان ئیمزاکرد لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دوو پارتەکە. ئامانجە ھاوبەشەکان، وەکو دوو ھێزی چەپ و دیموکراتخواز ھەوێنی پڕۆژە و چالاکییەکانی داھاتوو دەبن و سوود لە ئەزموونی درێژخایەنی سۆسیال دیموکراتەکانی ھۆڵەندا و ئەوروپا وەردەگیرێت بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ژینگە و پێکھاتەی سیاسی و کۆمەڵاتی عێراق و ناوچەکە. یەکێتی و پارتی کاری ھۆڵەندی پەیوەندییەکانییان لەئاستێکی بەرزە و متمانە ھەوێنی کار و پڕۆژەکانی ڕابڕدوو بووە، بۆ داھاتووش بەھەمان شێوە و بگرە فراوانتریش دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گرژییەکانی پێش پەسەندکردنی بودجە و کاتی پەسەندکردنی بودجەی عێراق کۆتایی ھاتووە و ئێستا کاتی ئەوەیە ناوماڵی کوردی رێکبخرێتەوە.

وتیشی، گرنگە یەکێتی و پارتی دابنیشن و رێکبکەون و پێویستە لێکۆڵینەوەش بکرێت کە راستە بڕگەی پاشەکەوتی مووچە لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەنگی نەھێناوە یان نا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دابەشکردنی چوارەم بەشە ئاردی ھاووڵاتیان لە چوارچێوەی کۆبوونی خۆراکدا دەستیپێکردوە، کە ئاردێکی باشە و لە گەنمی ناوخۆیی و ھاوردە بەرھەمھێنراوە.

وتیشی، ھەر ھاووڵاتییەک مانگە ٩ کلیۆ ئارد بە پێی کۆبوونی خۆراک وەردەگرێت و ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بۆ ١٠ بەشە ئاردی خۆراکی مانگانە پێویستیان بە ٦٥٠ ھەزار تۆن ئارد ھەیە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح موسلیم،ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە" رایگەیاند، دوای ھەڵبژاردن تورکیا درێژە بە پلانی سڕینەوە و لەنابردن و پیلانی دژە رۆژئاوا دەدات، تائێستاش تورکیا  ھێرشەکان رانەگرتووە و ھەموو کەس دەکەنە ئامانج. 

سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەستانەش کە بڕیارە ٢١ی ئەم مانگە سازبکرێت، ساڵح موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، روسیا ئێستا پێویستی بە تورکیا ھەیە، بە تایبەتی بە ھۆی ئەو گەمارۆیانەی لە ئەنجامی شەڕی ئوکرانیا خراوەتە سەر مۆسکۆ، ئەوە ئیتر بابەتێکی نێونەتەوەییە، پێشبینیش ناکات رووسیا شتێک بکات، چونکە زۆر پەیماننامە لە نێوانیاندا ھەیە. 

جەختی لەوەشکردەوە، خۆبەڕێوەبەری بەر لە ماوەیەک بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی سوریا نەخشەرێگەیەکی راگەیاند،  تورکیا نە چارەسەری بۆ سوریا دەوێت، نە دەشییەوێت کورد تیایدا بەشدار بێت. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی هاوخەمییەکەی کۆسرەت رەسول... 

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مام عومەر نۆغەرانی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی براو ھاوڕێم، رێکخستنی ناو شارو تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان (عومەر نۆغەرانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.

عومەر نۆغەرانی پیاوێکی تێکۆشەرو سەرڕاست بوو، ھاوڕێی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی رێکخستنە نھێنییەکان و قوربانیدان لەپێناو گەلەکەی بووە، کەسایەتی دیارو ناسراو بوو، ھەمیشە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سنوورەکە رۆڵی بەرچاوی ھەبوو، پیاوێکی جوامێرو چاونەترس بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم براو ھاوڕێیە تێکۆشەرەم.

بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادەی کۆچکردوو، ھاوڕێ و ھەڤاڵانم دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری ھەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی ھەرێمەوە...

بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو عومەر نۆغەرانی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵ (عومەر نۆغەرانی)، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و سەرۆکی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانم پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوسۆزی خۆم ئاراستەی خێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میھرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایش بە ئێوە و خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێ.

إنا للە وإنا إلیە راجعون

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/٦/١٧
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەمیانی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کردو رایگەیاند، کە مام عومەر نۆغەرانی هاوڕێی تەمەن و هاوخەباتی جەنابی کاک کۆسرەت بووەو تێکۆشەرێکی دیارو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی رێکخستنە نهێنییەکان بووە لەناو شار.

دەرباز کۆسرەت رەسول وتیشی بەداخەوە لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە هەموومانی خەمبار کردووەو لە دڵەوە نیگەرانی کردووین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت داھاتی ھەفتەی رابردووی لە ١٠ تا ١٦ی مانگ بڵاوکردوە و رایگەیاند، داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، ھەڵەبجە، ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە ١٠ تا ١٦ی ئەم مانگە، بڕی ٢١ ملیار و ٥٤٢ ملیۆن و ٨١٦ ھەزار و ٦٦٥ دینار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە نزیکەی ١٩ ملیار و ٦٧٨ ملیۆن و ٦٩٨ ھەزار و پێنج دیناری واتە ٩١٪  نەختینەیە، یەک ملیار و ٤٩١ ملیۆن و ٩٣٦ ھەزار و ٩٥٠ دینار، واتە ٧٪ بەشێوەی چەکە، بڕی ٣٧٢ ملیۆن و ١٨١ ھەزار و ٢٠٠ دینار مەقاسەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بەمەبەستی دووربوون لەنەخۆشی تای خوێنبەربوون چەند رێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە داوا دەکات سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێتێرنەری سەرپەرشتی دەکات، لەکاتی کەوڵکردن و پارچە پارچەکردنی گۆشتی ئاژەڵ، پێویستە جل وبەرگی خۆپارێزی لەبەرکرێن.

بەپێی رێنماییەکان نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری ئەو کەسەی ئاژەڵ سەر دەبڕێت، ناشبێت ھاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشتەکەی، پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارھێنان، لەگەڵ پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت، بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ بۆ ماوەی نیو سەعات لە پلەی چوار بۆ ھەشت پلەی سەدی ھەڵبگیرێت پاشان بەکاربھێنریت، بەڵام گۆشتی کوڵاو ھیچ کێشەی نیە و سەلامەتە، ناشبێتە ھۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە رۆژی ٢٢/٥/٢٠٢٣، ئاستی بەرھەمھێنانی گاز کەم ببووەوە، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بەرھەمھێنانی کارەبا و ماوەکانی پێدانی کارەبا کردبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەرچەندە بڕیاربوو لە رۆژی سێی ئەم مانگە ئەو پرۆسەیە تەواو بێت، بەڵام بەھۆی ھەندێ گرفتی تەکنیکی، پرۆسەکە درێژ کرایەوە، ئەمڕۆ ١٦ی حوزەیران پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتایی ھات و ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال....

بەڕێز خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی خوالێخۆشبوو رەزا ئەحمەد دێکۆنی 
بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( فاتیمە محەمەد گورون  ) ھاوسەری تێکۆشەری دێرین ( مام رەزا ئەحمەد دێکۆنی ) و دایکی ھەڤاڵان کاک خەبات ، کاروان ، ئازاد و  ھەردوو شەھیدی قارەمان شەھید ( ئاسۆ و ئاکۆ ) مان پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەیەکی ھەرباڵای قوربانیدان و تێکۆشانی  خەباتی گەلەکەمانن .
بۆ ئەم خەمە لە نزیکەوە ھاوخەمتانین لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و رۆحی کۆچکردووش بەبەھەشتی بەرین شادبکات سەبرو ئارامیش بە ھەموو لایەکتان ببەخشێت .

مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...

کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە محەمەد گورون) ھاوسەری تێکۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو (مام رەزا ئەحمەد دێکۆنی) و دایکی ھەڤاڵان کاک خەبات، کاروان، ئازاد و ھەردوو شەھید (ئاسۆ و ئاکۆ) لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیان بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری بەرگریی بەریتانیا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا کۆبووەتەوە کە لە ژمارەیەک لە پلەداران و بەرپرسانی باڵای سەربازیی بەریتانی پێکھاتبوو.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە خاتوو ڕۆژی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێم ئامادەی بوو، دۆخی ئەمنیی عێراق و ھەرێمی کورستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ھاریکاریی ھاوبەشی ئەمنی تاوتوێکران، ھەردوولا جەختیان لە گرنگی سەرخستنی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە دەبێت پڕۆسەکە بەشێوەیەکی کاراتر بەڕێوەبچێت. 

ھاوکات وەفدەکەی بەریتانیا دووپاتیانکردووەتەوە کە وڵاتەکەیان بە بایەخەوە لە ئارامی و سەقامگیریی ئەمنیی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت و لە پێشکەشکردنی ھاوکاری و پشتگیریی ئەمنی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، بەردەوام دەبێت.

وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا رایگەیاند، لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و داواشدەکات پرۆسەکە بەشێوەیەکی کاراتر بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...451452453454455...955