دەقی پیرۆزباییەکەی مەحمود چەلەبی... 

بەبۆنەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ھەڵبژاردنی بەرێزتان وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کورستان، پیرۆزباییتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم،
ھیوادارم ھەروەک چۆن یەکێتی لە سەردەمی خودالێی خۆشبێت مام جەلالدا یەکێک بوو لە حزبە بەھێزەکانی کوردستان و عێراق ھیوادارین لە سەردەمی جەنابیشتاندا یەکێتیەکی بەھێزتر و سەرکەوتوتر ببینین.

کۆنگرەکەتان لە کاتێکدا کە ھەرێمی کوردستان لە بەردەم چەندین قەیرانی سیاسی، ئابووری ، دارایی، بێمتمانەیی لە نێوان حزبە سیاسیەکاندایە، ئەم دۆخە نەخوازراوە پێویستی بە کاری پێکەوەیی و ئاساییی کردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ قەیرانەکان و باشترکردنی دۆخی ژیان و بژێوی ھاوڵاتیان.