قاسم ئەعرەجی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ دەکەن.

لەبارەی پێکدادانەکەی رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور، وتی، لێکۆڵینەوەکان لەو رووداوە کۆتاییھاتوون و چاوەڕوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن بۆ ئاشکراکردنی.