کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی سەعید ئاغای روستێ دەکات
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت رەسول...
کۆسرەت رەسول ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سەعید ئاغای روستێ دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری سەعید ئاغای روستێ
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو ناسراو، ریش سپی و پیاوماقوڵی دەڤەرەکە (سەعید ئاغای روستێ)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەو خزمانی عەشیرەتی باڵەک و گوندی روستێ دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی