پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا بنگەیەکی سەربازی نوێی لە سنوری برادۆست کردوەتەوە، نزیکەی ١٠ کیلۆمەتری دیکە ھاتوەتە خاکی ھەرێمەوە، زیاتر لە ١٠٠ سەربازی لە رێگەی ھەلیکۆپتەرەوە لە بنکەکە دابەزاندووە.

وتیشی بەدانانی ئەم بنکە سەربازییە ناوچەی دوریە بەتەواوەتی لە ناوچەی خواکورک_دا دەبڕێت و ناوچەی تارستان و کەم کۆڕا و  سنین و لۆڵان زیاتر لە بەردەم  سووپایی تورکیا کراوە دەبێت. 

لەماوەی ھەفتەیەکدا چوارجار فڕۆکەی جەنگی  بۆردمانی ناوچەی برادۆستی کردووە، جگە لەوەش سوپای تورکیا بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی تۆبپارانی  ناوچەی سنووریەکانی برادۆست دەکات.