کوردستانکوردستان

لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول لە نزیکەوە لە دۆخی کاسبکارانی بازاڕەکەی پرسی و ھانیدان بەرۆحی کوردانەوە بەشداری دەنگدان بکەن و دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی بدەن.

شاڵاو کۆسرەت رەسول ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە کەرکوک ھەیە تەنھا بەدەنگی ئێوە و نوێنەرەکانی یەکێتی دەگۆڕێت و ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییە ھەموو پێکەوە بچنەسەر سندوقی دەنگدان و کوردستانیەتی کەرکووک بسەلمێننەوە و ئیدارەی شارەکەتان بخەنەوە خزمەتی خۆتان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی سێی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی تر دواخراوە و لە داھاتوودا مەکتەبی تەنفیزی بڕیار لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن دەداتەوە.

وتیشی، بەھۆی ئەو رەوشە نەخوازراوەی ئێستا لە ھەرێم ھەیە کە بەھۆیەوە بەشێکی زۆری مامۆستایان باکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە بۆیە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ١٣ ھەمین کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان دواخراوە.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم کۆنگرەی بەستووە، لە داھاتووشدا ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی سیانزەھەم دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان/سلێمانی، بڵاویکردەوە رۆژی چوارشەممە دادگایی کردنی تۆمەتبارانی شەھیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف و برینداربوونی ھاوڕێکانی لەدادگای تاوانەکان بەڕێوەچوو.

ھاوکات بە مەبەستی خوێندنەوەی ئەو بەڵگانەی لەسەر رووداوەکە خراونەتە روو دادوەر بڕیاریدا بە دواخستنی دادگایکردنەکە بۆ ١٠/١٢/٢٠٢٣.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ٤/١٢/٢٠٢١ لەکاتی بەھاناوەچوونی ژنێکی ھەڕەشەلێکراو لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، نەقیب محەمەد لەتیف و سێ پۆلیسی دیکە لەکاتی ئەنجامدانی کاری بەھاناوەچوون ‌و جێبەجێکردنی بڕیاری دادوەر بەر دەستڕێژی گولـلە کەوتن، لە ھەمان شوێن نەقیب محەمەد لەتیف شەھیدبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‎بەرگەشت ئاکرێی وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم بەکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا، بڕیاردراوە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کە مۆڵەتی دەستەی وەبەرھێنانیان پێدراوە و بە سیستمی پریپەید کارەبا بەکاردەھێنن، نرخی کارەبای نیشتیمانیان بۆ کەمبکرێتەوە بەشێوەیەک یەک کیلۆ وات کارەبا لە ١٥٦ دینارەوە دەکرێت بە ١٠٠ دینار و ئەو ١٢٪یەش نامێنێت کە سەرپەرشتیاری پڕۆژە نیشتەجێبونەکان لەھەولێر لە بەشداربووانیان وەردەگرت.

‎ راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی کارەبا رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر کەمکردنەوەی نرخی کارەبا، ئەوەش ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و پێدەچێت ھەفتەی داھاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٩-١١-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، ئاسۆ مامەند سەرۆکی "ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە"، پێشوازی لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد، لە دیدارێکدا ھەردوولا تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ئامادەیبوون، ھەردوولا باسیان لە دۆخی عێراق بە گشتی و کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەتی کرد، تەئکیدیش لە سەقامگیری و ئارامی ئەو ناوچانە کرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ وەفدێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی دھۆک، سەردانی شێخ جەوھەر ئاغا ھەرکی سەرۆکی عەشیرەتی ھەرکی کرد لەشاری نەینەوا.

لەو سەردانەدا سەرکەوت زەکی پاش ھەواڵ پرسین لە تەندروستی جەوھەر ئاغا، ھەڵوێست و رۆڵی شێخ جەوھەر_یان بەرز نرخاند لە پشتیوانیکردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری نەینەوا و پشتگیری ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی، ھاوکات سەرۆکی عەشیرەتی ھەرکی سوپاسی سەرکەوت زەکی و وەفدی یەکێتی کرد بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە، پشتیوانی خۆی و عەشیرەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، جەختیانکردووەتەوە لە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتیانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەھەمان نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، جگەلەوەش لە مانگەکانی تەمموز، ئەیلول و تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سێ نووسراو و بە ناردنی وەفدی ھەرێم ئەو داواکارییەیان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ، داواکارییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی بۆ ئەنجومەنی باڵای ئابووری حکومەتی عێراق بەرزکردووەتەوە بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین.

 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ھاووڵاتیانیش ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی دەستپێکردنی ناردنی بەشە نەوتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە بە ھەر نرخێک، بەو نرخە بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێم دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە خوێندنگەیەکی شارۆچکەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک، خوێندکارێک بە دەمانچە ھاوپۆلێکی خۆی کوشتووە و دوابەدوای رووداوەکە پۆلیسی سێمێل گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاند، بکوژ و کوژراو ھەردووکیان ١٧ ساڵن و دانیشتووی گەڕەکەی شەھیدانی قەزای سێمێلن و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کوشتنەکە دەکرێت.

ھاوکات، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو خوێندکارەی کوژراوە، ناوی " موستەفا فەھمی"ە و لە پۆلی ١١ی بنەڕەتییە، لەئێستاشدا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی دھۆک گواستراوەتەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە رونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەو بەشە نەوتەی بڕیارە لەسەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە لەبەغدادەوە بنێردرێت بۆ ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بڕیاردراوە لەکاتی ھاتنیدا تەرخان بکرێت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین.

راشیگەیاندوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی بەردەوام دەبێت بەنرخی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بۆ دووسەد لیتر بەھەمان میکانیزمی پێشوو.

ھاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەکاتی ناردنی بەشە نەوتی ھەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە بە ھەر نرخێک بێت، بەو نرخە بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێمدا دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەتەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان و ھاریکاریی ھا‌وبەش بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا کردەوە.

سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کورستان باڵیۆزی تورکیا ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ ھەناردەکردنەوە دووپات کردووەتەوە، لە بەرامبەریشدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا ھەولێر و بەغداد خەریکی گفتوگۆی تەکنیکین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی تەندروستی کە رۆژی دووشەممە دەرچووە، ئەو چاو و قاوانەی کە بۆ دابەزاندن یان زیادکردنی کێش بەکاردەھێندرێن و لە بنەڕەتدا پێکھاتەکەیان لە دەرمان دروستدەکرێت، پێویستە لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی ھێنان و دروستکردنی دەرمان رێگەپێدانی ھاوردەکردنیان پێبدرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو چاو و قاوانە دەبێت ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لێبدرێت و تەنھا لە دەرمانخانەکاندا بفرۆشرێن.

بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەکە ریکلامکردن بۆ ئەو چاو و قاوانە لە راگەیاندنەکانی بینراو و بیستراو و نوسراو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغەیە، ئەوەشی پابەندی نەبێت رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە نوێنەری وەزارەتی کارەبا و پارێزگاری ھەولێر و دەستەی وەبەرھێنان لە وەزارەتی کارەبا کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر کەمکردنەوەی نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان بەڕێژەی ١٢٪.

 وتیشی، پێشنیازەکان لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە دوای گفتوگۆکردن لەسەریان دەکرێنە بڕیار.

وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان جەختیکردەوە، نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بە یاسا رێکدەخرێن، بەشێوەیەک لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیاندابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغداد گفتوگۆکردنە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆئەو مەبەستەش وەفدەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لەچەند ھەفتەی رابردووشدا حکومەتی ھەرێم داواکارییەکی ئاراستەی سودانی کرد بۆئەوەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ سێ مانگی تر بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا سودانی وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، رێژەی کوشتنی ژن و منداڵ لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی نائاسایی بەرزبووەتەوە بەراورد بە جەنگی دوو ساڵەی ئۆکراین و روسیا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنھا لە ماوەی ٤٨ رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، دوو ھێندەی شەڕی دوو ساڵەی ئۆکراین و روسیا ژن و منداڵ لە غەززە کوژراون.

پێشتریش، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی لەوەکردبوو، ئەو بۆمبانەی ئیسرائیل لە غەززە بەکاریھێناون گەورەترن لەو بۆمبانەی ئەمریکا لە شەڕی داعش لە عێراق و سوریا بەکاریھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای زیاتر لە ساڵێک دەوام نەکرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، شۆڕش ئیسماعیل بە رەسمی وەک وەزیری پێشمەرگە دەستبەکاربووە و کۆبوونەوەیەکیشیان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە رێکخستنەوە و چاکسازی لەو وەزارەتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...422423424425426...996