ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ١٣ی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دواخرا
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی سێی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی تر دواخراوە و لە داھاتوودا مەکتەبی تەنفیزی بڕیار لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن دەداتەوە.
وتیشی، بەھۆی ئەو رەوشە نەخوازراوەی ئێستا لە ھەرێم ھەیە کە بەھۆیەوە بەشێکی زۆری مامۆستایان باکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە بۆیە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ١٣ ھەمین کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان دواخراوە.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم کۆنگرەی بەستووە، لە داھاتووشدا ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی سیانزەھەم دەکات.



