دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێز کاک فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەلی) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال:
هەڤاڵ و برای بەڕێزم کاک فەرید ئەسەسەرد
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (عایشە عەلی) دایکی ئازیزتانم بیست.
کۆچی دوایی دایکە عائیشە جێی داخە بۆ هەمووان بەتایبەت کە ژنێکی تێکۆشەر و قوربانیدەر و پشتیوانی شۆڕش بووە و لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر بووە کە نەوەکانی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و تێکۆشان جۆش داوە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو (عائشە عەلی) خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
لەو بارەیەوە ساتع ناسح نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوا بە کوردسات نوزی وت: بڕیارەکەی ئەمڕۆ دوای سەردانەکەی ھادی عامری دێت، کە بەڵێنی بە جوتیارانی کورد و تورکماندا، ھەنگاو ھەنگاو بڕیارەکانی تەعریب ھەڵبوەشێننەوە و مقاتعەکان بگەڕێننەوە بۆ خاوەنە شەرعیەکانی خۆیان، کە بە بڕیاری لیژنەی کاروباری باکور (شون شیمال) لێیان داگیر کرابوو، ئێستا چاوەڕێ دەکرێت دوایی گوندی بڵاوە مقاتعەکانی تۆپزاوا و سەرگەڕان و ناوچەکانی دیکەی کەرکوک ھەڵبوەشێندرێنەوە.
لە ساڵی ٢٠١٢ بەبڕیاری نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق، بڕیاردرا بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکور ھەڵبوەشێندرێتەوە کە تایبەتە بە تەعریبی زەوی کورد و تورکمان و پێدانی بە عەرەبە ھاوردەکان بەشێوەی گرێبەست، ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە.
جیاواز لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕش، کە ھێزی یاساییان ھەیە و دەبێت لە ڕێی یاساوە ھەڵبوەشێندرێنەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، خێزانی رۆژنامەنوس گوھدار زێباری لە ھەولێر سکاڵایی یاساییان لە دەستەی سەربەخوی مافی مروڤ تۆمارکرد، لەبەر ئەوەی دوای ٢٧ رۆژ لە تەواکردنی سزاکەی، جارێکی تر لەلایەن ئاسایشی گشتییەوە دۆسیەیەکی تری لەسەر کراوەتەوە.
وتیشی، گوھدار زێباری ١٦ی ئابی ئەمساڵ سزای یاسایی تەواوکرد، لە چاکسازی گەورانی ھەولێرەوە گواسترایەوە بۆ ئاسایشی گشتی، دوای ئەوەش دووجار براوەتە دادگا، بەڵام تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ رۆژی دادگایی دیارینەکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جارێکی تر شەش رۆژە مانی لە خواردن گرتوە، تا ئەو کاتەی دۆسیەکەی لە دادگا یەکلایی دەکرێتەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە حەوت بڕگە پێکھاتووە و سەعات یەکی دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە بڕگەی دووەمیشیدا، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە، کە لە چوار ماددە پێکھاتووە و بە پەسەندکردنی ھەڵەبجە دەبێتە ١٩ھەمین پارێزگای عێراق.
لە بڕگەکانی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چەند پرۆژەیاسایەکی دیکەش دەخرێنە دەنگدانەوە، لەوانە پرۆژەیاسای ھەموارکردنەوەی بیمەی بەرپرسیارێکی کەسی فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی حکومەت و پرۆژەیاسای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافیای عێراق، ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەریەک لە پرۆژە یاساکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە رێگە ئاسمانییەوە لەنێوان عێراق و روسیا و پەیماننامەی ھاوبەشی نێوان عێراق و فەڕەنسا دەکرێت.
بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رۆژی چوارشەممە ١٣ی ئەیلول دەستپێکی دەوامە لە ناوەندەکانی خوێندن، بەڵام بەھۆی دابەشنەکردنی موچەوە بەشێک لە مامۆستایان ھەڕەشەی بایکۆتی دەوام دەکەن و بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەگەر ھەیە لە بەشێک لە پەروەردەکانی دھۆک و گەرمیان و شارباژێڕ ھیچ رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ لێدانی زەنگی خوێندن بەڕێوەنەچێت.
لای خۆیەوە، ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، دواکەوتنی مووچە بووەتە گرفتی بەردەم پڕۆسەی خوێندن، پشتیوانی ھەموو داخوازییەکانی مامۆستایان دەکەن و ھەموو رێکارێکی مەدەنی بۆ دەستەبەرکردنی داخوازییەکان دەگرنەبەر.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، دابەشکردنی مووچە دەبێتە دەستپێکی دەوامکردن بەشێوەیەکی گشتی لای مامۆستایان و پڕۆسەی پەروەردە دەگەیەنێتە سەر رێچکەی دروستی خۆی.
پێشتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایگەیاندبوو، ١٣ی ئەیلول زەنگی ساڵی نویێ خوێندن لێدەدرێت، ١٧ی مانگیش دەستدەکرێت بە خوێندن لەناو خوێندنگاکاندا و بە ھیچ جۆرێک پڕۆسەی خوێندن دوا ناکەوێت.
ھاوکات بڕیارە سبەینێ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە دواناوەندی تێکەڵاوی گوندی کۆری لە ھەولێر لێ بدرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بوودجەی وەزارەت بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەکەدا پرسی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەکرا، لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە، بۆ ئەوەش ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تیشکی خستەسەر گرنگی بوودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە و ھەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە خاڵێکی بە بایەخ وەسفکرد.
راشیگەیاند، بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە پەسند کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند سەرنج و پێشنیارێک لەپێناو چۆنیەتی باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی وەزارەت و جێبەجێ کردنی یاسا و رێنماییەکان خرایەڕوو، گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا
مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات پەروەردە و خوێندنی باڵا بە ئەولەویەت بزانێت و تەواوی توانا ماددیەکانی بۆ فەراھەم بکات و دەڵێت، چاوەکان لەسەر ئەوەبوون ساڵی تازەی خوێندن لە کەشێکی باشتر دەستپێبکات، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەکەی دەبینرێت و کێشەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە.
ھەروەھا داوا لە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق و لایەنە بەرپرسەکان دەکات، بەزووترین کات مووچە دابەش بکەن و ھەر ٣٠ رۆژ جارێک بدرێت، کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن چارەسەر بکەن، پێداویستییەکانی تری ناوەندەکانی خوێندن بە تەواوی بڕەخسێنن.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، یەکێتی مامۆستایان دەستەوەستان نابێت و ھەڵوێستی جددی دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان.
پێگەی "ئەلمۆنیتەر" ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە و تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕیووە سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد .
لە نامەکەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەداوە، حکومەتی ھەرێم لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە ئیفلیج بووە و ھەڵمەتێک لە دژی بەرپاکراوە، ئەوەش مەترسی ھەرەسھێنانی لەسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە، بە زووترین کات دەستێوەردان لە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بکات و کێشەکان چارەسەربکات، چونکە وەک لەنامەکەدا ئاماژەی پێکردووە کێشەکانی ئێستا وەرچەرخانێکی مێژوییە و رەنگە نەتوانن بەسەردا زاڵببن.
پێگەی "ئەلمۆنیتەر" ئەمریکی دەڵێت، تا ئێستا کۆشکی سپی ئەمریکا وەڵامی نامەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی نەداوەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین ٤٨ سەعاتی تر واتا تا سەعات ١٢ی شەوی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلول بۆ دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی درێژبکرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەو دەرفەتەو فۆرمی زانکۆلاین تەواو بکەن، ھەروەھا دەرچوانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بەھەمان شێوە دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرن و لەو ٤٨ سەعاتەدا فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەو، ھەروەھا دەرچوانی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ئەوانەی پێش ساڵی ٢٠١٤ کە ژمارەیان ٧١٩ دەرچووە و ناویان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکراوە، بەھەمان شێوە دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرن.
هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاندوە، ئەوە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شارەوانی سلێمانی دەستیکردووە بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی سنووری شاری سلێمانی و لە ئێستادا ئەو ھاوڵاتییانەی مامەڵەی داواکاری تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆیان لە سنووری شارەوان و بەکرەجۆ و رۆژئاوا پێشکەشکردووە، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکانیان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا ئەو ھاوڵاتییانەی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆیان پێشکەشکردووە، دوای تەواوبوونی کارەکانیان، لە ھەژماری تایبەتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ناوەکانیان بڵاودەکرێتەوە.
زێدان محەمەد ئەمین برای رۆژنامەنوس گوھدار زێباری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ١٦ی مانگی رابردووەوە براکەی سزای یاسایی خۆی تەواو کردووە، بەڵام ئاسایش رێگەنادات ئازادبکرێت و بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی تر بۆ دادگاییکردن لەسەر کەیسی تاپڕەکە ببرێتەوە بۆ دادگای ھەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە نادرێت گوھدار پەیوەندیان پێوەبکات تەنھا رۆژانی شەممە بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەتوانن بیبینن.
ئاشکراشیکرد، ماوەی چوار رۆژە گوھداری برای مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و دەڵێت تا کەیسەکەی یەکلانەکرێتەوە و ئازاد نەکرێت مانگرتنەکەی ناشکێنێت، کە لە ھۆڵێکی ئاسایشدایە ١٥٠ کەسی تێدایە و کەمترین جار پزیشک سەردانی دەکات و ھیچ پێداویستییەکی تەندروستی لە ھۆڵەکەدا بوونی نییە.
دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاندووە، شەوی رابردوو سێ بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە گوڕ و پلەی جیاواز ھەردوو پارێزگای کەرکوک و دھۆکی گرتووەتەوە و لە چەمچەماڵ و خورماتوو چەند ناوچەکی تریش بە تەواوی ھەستیان پێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکان یەکەمیان بە گوڕی ٤.٧ پلە، دووەمیان ٤.٦ پلەو سێیەمیشیان ٣.١ پلە بە پێوەری رێختەر بووە و
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز کاک ئەکبەر ئێناخی، فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (کوبرا سان ئەحمەد قادر ئێناخی) خوشکی بەڕێزتان و دایکی شەھیدی نەمر (ئەحسەن حەسەن)ـم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم نموونەی باڵای خەباتن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان . تاران
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغدا ڕایگەیاند، وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم گەیشتووەتە بەغدا.
وتیشی وابڕیارە وەفدەکەی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێرق کۆببنەوە.
سەردانەکەی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا ھاوکاتە لەگەڵ قوڵبوونەوەی کێشەکانیان لەسەر بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و ھەردوولا یەکتری بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکان و یاسای بودجە تۆمەتبار دەکەن