سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ھەشت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێوە تاوەباران و بارانی بەخوڕ و مامناوەند لە چەند کاتێکدا دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.
دەستەی کەشناسی دەشڵێت، بارانبارین تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەکرێت.



