کوردستانکوردستان

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێزان سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو (سۆلاڤ شەیدا)

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خانمە هونەرمەند (سۆلاڤ شەیدا)، نیگەران و دڵگران بووم.  

کۆچکردوو خانمە هونەرمەندێکی بوێر و دیاری بواری نواندن بوو لەچەندین فیلم و درامادا رۆلی بینیوە سەرباری ئەوەش سیناریست و دەرهێنەربوو کارەکانی جێگەی رێزلێگرتنن.

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی خاتوو سۆلاڤ و هەموو هونەرمەند و هونەردۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شوانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەیاساکە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە و زیان بە ھیچ پێکھاتەیەکی ئەو ناوچانە ناگەیەنێت.

وتیشی، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە، ھەر کەسێک زیانی بەربکەوێت، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە قەرەبوودەکرێتەوە.

وەزیری داد وتیشی، رەوانەکردنی پرۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران رێککەوتنی سیاسی لەسەرکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و لەسەر داواکاری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای کردوە، کە داشکاندنی لە٪١٥ بۆ قەرزی کارەبا جارێکی تر لە شاری سلێمانی جێبەجێ بکرێت، داواکارییەکە لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵامدراوەتەوە و رەزامەندی دراوە، لەسەر ئەوەی کە بۆ ماوەی سێ مانگ لێخۆشبوونەکە جێبەجێ بکرێت.

بریاریش دراوە لە ھەفتەی داھاتوەوە کار بە بریارەکە بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لە رێکەوتی ١/١ بۆ ٢٠٢٣/٦/٣٠، ١٦٤ھەزار ٢٠٤ نەخۆش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە  ١٢٤ ھەزار و ٧٩٢ نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کردووە و شەش ھەزار و ٦٢٣ کەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستکردیان کردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بەپێی ئامارەکە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣٥ ھەزار ٢٩٣ نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەی شارکراون، لەو ژمارەیە ١١ ھەزار و ٦٨٦ نەخۆش لەبەشی فریاکەوتن و  شەش ھەزار ٤٦٨ نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستکرد و پێنج ھەزار ٩٦٧ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و پێنج ھەزار و ٥٣٥ نەخۆش لەبەشی ھەناوی و ھەزار و ٧٨٥ نەخۆش لەبەشی ھەناوی مێشک و دەمار داخڵ بوون.

ھەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار ھەشت ھەزار و ٩١ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراون، کە ٨٥٤ یان نەشتەرگەری قەستەرە و ٤٤١ نەشتەرگەری شەبەکە و باڵۆن و ٥١١ نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارەکەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار ٦١٠ ھەزار و ٦٣٩ شیکاری تاقیگەیی و ٢٢ ھەزار و ٣٨٩ ھێڵکاری دڵکراوە، ھەروەھا ٦٠ ھەزار و ٤١٥ تیشک و ٢٢ ھەزار و ٤١٠ سۆنەر و  ئیکۆ و  ١٢,٠٨٤ ھەزار و ٨٤ چارەسەری سروشتی کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو پێشکەشکارانەی لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرچوون، بەڵام بەھۆی نەمانی کورسی خوێندنەوە وەرنەگیراون، کورسی خوێندنیان بۆ دەستەبەردەکرێت، ئەگەر زانکۆکەش نەتوانێت بەو میکانیزمانە خوێندکار وەربگرێت، ئەوا خوێندکارەکە بە وەرگیراو ھەژماردەکرێت، بەڵام دەستپێکی خوێندنەکەی دەکەوێتە خولی داھاتوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر کورسی بەشەکان بەھۆی دەرنەچوونی خوێندکارانەوە پڕنەبوونەوە، ئەوا کورسیەکانیان پڕدەکرێتەوە بە رەچاوکردنی ڕیزبەندی نمرەی توانستی زانستی پێشکەشکاران.

بەپێی بڕیارەکان، کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی نمرەکەیان لە (١٠) و بەسەرەوە بێت ئەوا بە وەرگیراو ھەژمار دەکرێن، ھەروەھا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە رێژەی ٪٧٠ داشکاندنیان بۆ دەرکرێت و کورسی خوێندنیان لە دەرەوەی پلان بۆ تەرخان دەکرێت.، بە مەرجێک نمرەی توانستی زانستی بەدەستھاتوو لە ١٠ کەمتر نەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریشیداوە بە تەرخانکردنی کورسی خوێندن بۆ ناوچە دابڕیندراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەھەمان پێوەر، بڕیاریشدا، ئامادەکاری بکرێت بۆ خولێکی دیکە خوێندنی باڵا، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکان ڕاسپێردراون لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە پلانی نوێ ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی بنێرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەستەی لە راگەیەندوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھیچ بڕە پارەیەک لە گەشتیاران وەرناگیرێت لە بەرامبەر ھاتنە ژوورەوەیان بۆ سەیرانگە و ھاوینەھەوار و شوێنە گەشتیارییەکان.

ھاوکات سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە بە ھیچ شێوەیەک نابێت پارە وەربگیرێت لەبەرامبەر چونەژوورەوەی گەشتیاران بۆ سەیرانگە و ھاوینەھەوار و شوێنە گەشتیارییەکان، بە پێچەوانەوە، لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، وەفدەکەی حکومەتی ھەرێم پێکھاتووە لە وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتیەکان و وتەبێژی حکومەتی ھەرێم و ژمارەیەکی دیکە لە ڕاوێژکاران.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدەکەی حکومەتی ھەرێم پێش بەڕێکەوتنیان بۆ بەغدا لە شاری ھەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ١٣ی مانگی ئەیلوول ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەستپێدەکات، بەڵام لە رۆژی ١٧ی ئەیلوولەوە دەست بە خوێندنی وانەکان دەکرێت.

وتیشی، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە رۆژانی شەممان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا بکرێت بە پشوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتی ھەرێم پشتی بە ٨٣٪ داھاتی نەوت دەبەست بۆ دابەشکردنی مووچە و لە ئێستا ئەو رێژەیە لە داھاتی نەوت نەماوە و حکومەت ناتوانێت بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەشبکات.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە، کە تەنھا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانە و مافی ھەرێمە  مانگانە حکومەتی عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی لەکاتی خۆیدا بۆ بنێرێت و هیوادارن لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەواڵی خۆش ببیستن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیارە سبەینێ پێشنیوەڕۆ وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بکات و دوای نیوەڕۆش وەفدەکەی یەکێتی سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات، ھەردوو کۆبوونەوەکەش درێژکراوەی کۆبوونەوەکانی چەند ھەفتەی رابردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاکەرەش سدیق سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی ھەوڵەکانیان بۆ پابەندکردنی لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی عیراق بەجێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی مادەی ١٤٠ی دەستور، ھەریەک لەدادگای تێھەڵچونەوەی کەرکوک و ھێزەکانی سوپای عیراق ئاگادارکراونەتەوە پابەندی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ بن.

کاکەرەش سدیق ئاشکرای کرد، سەرۆککۆماری عێراق بە نووسراو داوای کردووە لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ببینێت تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەکە ببێت.

کاکەرەش سدیق، ئاشکراشیکرد ھادی عامری بەڵێنی داوە بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ سەردانی سەرۆک وەزیران بکات .

سەبارەت بە پارەی قەرەبووکردنەوەی تایبەت بە ماددەی ١٤٠، کاکە رەش سدیق وتی، لە بودجەدا بڕی ٣٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی بودجەین بۆ ئەو مەبەستە، وتیشی بۆ ئەمساڵ حەوت ھەزار ئاوارەی کوردی کەرکوک و ھەشت ھەزار عەرەبی ھاوردە ناویان لە لیستی قەرەبووکردنەوەدایە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە گرێبەستی باڵەخانەی یەکێتی مامۆستایان کۆتاییھاتووە و داوایان لێکردون چۆڵی بکەن، چونکە زەوییەکە موڵکی شارەوانی کەلارە و بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا لە ١١ـی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی (٢٤) ساڵ دراوە بەکەسێک بۆ دروستکردنی باڵەخانەی بازرگانی.

دەشڵێت، دەنگۆی روخاندنی بینای یەکێتی مامۆستایان بەبێ ئاگاداری یەکێتیەکە ڕەت دەکەنەوە و چەندینجار پێیان راگەیەنراوە، بۆ چۆڵکردنی بینایەکەش لە ئێستادا تەنھا چەن دوکان و پارچە زەویەکی تەنیشت بینای یەکێتی مامۆستایان ڕوخێنراوە کە ھاوکاتە لەگەڵ ئەو پارچە زەویەی کە زیادکردنی ئاشکرای بۆ کرابوو.

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار دەشڵێت، شوێنی بینای یەکێتی مامۆستایان دەکرێتە پڕۆژەیەکی بازرگانی  بە تێچووی زیاتر لە (٨٠٠)  ملیۆن دینار بۆ ماوەی (٢٤) ساڵ و کرێی ساڵانەی (٢٢)ملیۆن دینار کە دەبێتە داھات بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار وھەروەھا ڕەخساندنی ھەلی کار لەو باڵەخانەدا بۆ زیاتر لە ٢٠ کەس .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەروەر ھاواری" بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی تائێستا گەنمەکانیان لێوەرنەگیراوە، لەبەردەم سایلۆ گەنمەکەیان لێوەردەگیرێت و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەنرخی حکومەتی عێراق لێیان دەکڕێتەوە.

وتیشی، حکومەتی عێراق بڕی ٥٠٠ ھەزار تۆن گەنمی بۆ ھەرێم دیاریکردبوو، کە لە ھەولێر بڕی ١٤٥ ھەزار تۆن و سلێمانی ٢٣٠ ھەزار و دھۆک ١٢٥ ھەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

جەختی لەوەشکردەوە، کەمتەرخەمی لەسایلۆی ھەولێر ھەبووە و لێکۆڵینەوەش لەو بابەتە دەستیپێکردوە، ھەموو ئەوانەی ھۆکار بوون دەدرێنە دادگا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، ئێران ھەموو ھەنگاوێک دەنێت بە بەمەستی دەرکردن یان کۆتاییھێنان بە حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ھەرێمی کوردستانن و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە و ھێرشی زەمینیش بۆ سەر ئەو حزبە کوردییانە دوا بژاردە و ھەنگاوی ئێران دەبێت.

وتیشی، ئێران دەیەوێت ھاوشێوەی موجاھیدینی خەڵق کە لە ساڵانی رابردوودا لە عێراق دەرکران، حزبە کوردییەکانیش دەربکرێن، بەڵام حکومەتی ھەرێم لەگەڵ سنوردارکردنی چالاکییەکانیاندایە.

ڕۆژی سێشەممە محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی توندتری دژی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەناو خاکی ھەرێم کرد، ئەگەر لەماوەیەکی دیاریکراودا ئەو ھێزانە لە چەک دانەماڵرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ھەواڵگری نیشتیمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پشتبەستن بە بەڵگە و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، بەھاوکاری ھێزەکانی دژەتیرۆر لە پارێزگای سلێمانی توانیویانە گەورە تیرۆریست عوکاب حەمەد نەرجس دەلی مەکنی ناسراو بە ئەبو جەمال دەستگیربکەن، کە پلەکەی لە ناو گروپی تیرۆریستی داعشدا قازی شەرعی بووە.

راشیگەیاندووە، ئەو گەورە تیرۆریستە ئەمیری سنوری شەرگات و زنجیرە چیای مەخموریش بووە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین و قازی شەرعی تەواوی سنوری ویلایەتی دیجلەش بووە، سەدان فەتواشی بۆ ھێرشکردنە سەر ھێزە ئەمنییەکان دەکردووە و لە ساڵی ٢٠١٧شەوە بەرەو سوریا ھەڵاتووە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی نوسینەکە... 

ئەمڕۆ یادی کۆچی دوایی مامۆستا جەمال تاھیر ئەکەینەوە،ھەرچەندە ھەموو کات و ساتێ لە ھزر و ناخماندایە…

شەھید جەمال ژیانی خۆی ھەمووی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی کوردایەتی و پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و نیشتیمان پەروەر کە مکوڕ بێ لەسەر بەدیھێنانی ماف و داخوازیەکانی و ڕزگار بوون لە زوڵم و زۆری حکومەتی فاشی بەعس و ھێنانە کایەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان.

وەک مامۆستا، ھەمیشە خوێندکارەکانی بە بیر و ھۆشی زانست و بە دڵ و دەروونی خۆشەویستی خاک وگەلی کورد جۆش ئەدا،دەوری باڵای ھەبوو لە دامەزراندنی یەکیەتی مامۆستایان ..چەندین ھەوڵی دەستگیرکردنی لە ناو قوتابخانەکەی خۆی لە سەرچنار و ژیانی و خەباتی خودی شەھید جمال بووە وانەیەک و مامۆستایان و خوێندکارانی سەرسام بوون  پێی وە تا ئیستاش ھەمیشە کە ھەندێکیان ئەبینین بۆمان باس ئەکەن.

خۆڕاگری زیندانی بەعس، نەبەزینی بەرامبەر ئەشکەنجەی توندی بەعس لە زیندانەکانی سلێمانی لە ھەموو جارەکانی گرتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانی وە نەدرکاندنی یەک وشەش لەسەر ھاوڕێکانی سەرەڕای ئەوەی کە لێپرسراوی یەکەمی ڕێکخستنەکان بوو ھەرئەوە بوو کە کاریگەری لەسەر سەرۆک مام جەلال ھەبوو وە نازناوی (پاڵەوانی زیندانی)پێبەخشی، ئەو دەورەی ھەیبوو لە درامای (گەردەلوول ) بەرجەستە کراوە بە ناوی مامۆستا سەرکەوت، لێرەوە رێز و سوپاسی برای خۆشەویستم کاک جەلیل زەنگەنە ئەکەم بۆ گرنگی پێدانی. 

لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاران و گرنگیدان بە گەنج و لاوان ھەمیشە ڕۆڵی پێشەنگی ھەبووە وە باوەڕی وابوو کە بە پەروەردەی ھزر و بیر،بە جۆشدان و گرنگی پێدانی لاوان داھاتوو مسۆگەر ئەکرێ.

ڕێکخستن و کاری نھێنی ناوشار،ھەر لە دامەزراندنی کۆمەڵە و داڕشتنەوەی ڕێکخستنەکان و سەرپەرشتیکردنی کاری نھێنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناو شارەکانی کوردستان ،تەنانەی لە بەغداد و خانەقیش دەورێکی باڵای ھەبوو کە تیایدا لە گەڵ ھاوڕێکانی توانیبویان ترس و دڵەراوکێ بخەنە دڵی ملازم محسن و ھاوشیوەکانی حزبی بەعس و دەزگا داپڵۆسێنەرەکان… ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر رێکخستنی نھێنی دروست بکەن و سەدان کەسیش لەوێوە بەرەو پێشمەرگایەتی ئەڕۆشتن،تەنانەت خۆشی ھەر بە داپۆشینی رووخساری و بە ناوی نھێنی بەشداری کۆنفرانسەکانی کردووە ..تا دوا جار بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵدەبژێرێ  و ناگەڕێتەوە شارو پاشانیش دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

پێشمەرگایەتی و ژیانی شاخ؛ لەوێش لە ژیانی گوند و کەژو وکێوی کوردستان ،جمال تاھیر ھاوڕێ و پشتیوانی گوندنیشینان بووە و دانان ئەنجومەنی گوندەکانی بە زەرورەت داناوە بۆ رایکردن و بەڕێوەبردنی کارەکانیان کە دەستکەوتێکی گەورەی ئەوی رۆژی یەکیەتی بووە لە شاخ،ھەروەھا پێشمەرگەو سەرکردەیەکی لێھاتوو بووە لە کاتی شەڕی بەرگری و وەستانەوە لە پاراستنی بارەگاکانی سەرکردایەتی لەبەرامبەر ھێرشی دوژمن بۆ ئەو ناوچانە . 
باوەڕی تەواوی بە کوردایەتی و بەدیھێنانی مافی چارەنوسی گەلی کورد ھەبوو،ھەر لەو پێناوەدا گەنج و خوێندار و خەڵکی جۆش ئەدا،باوەڕی بە کاری دەستەجەمعی و بیرورا وەرگرتن بوو،ھەمیشە دژی خۆسەپێنی و تاک پەرستی بوو،خۆشەیستی و وەفا بۆ خەڵک و ھاوڕێکانی لە باوەڕیا بوو.

لە کۆتاییدا پێم خۆشە بە و شعرەی حاجی قادری کۆیی کۆتای پێ بێنم کە بیرو باوەڕی باوکم و بەندەشە کە ئەفەرموێ:
 
تا ڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد
ھەر وا دەبنە خرابە ئاباد
ئەنواعی میللەل لە گەورە تا چووک
خەمڵیوە مەمالیکی وەکوو بووک
ھەر کوردن ئەگەرچی پاکی مەردن
پاماڵی زەمانە مەحوی کردن
مەرگ و ژین میسلی سێبەر و تاوە
ئەوی باقی بمێنێ ھەر ناوە
دروود بۆ رۆحی پاکت …یادو یادەوری ھەر گەش و زیندوو بێ
رۆحت شاد و ئارام

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...412413414415416...925