کوردستانکوردستان

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزێکی لە یاسا دەرچو ڕایگەیاندوە، لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە ڕاستییەوە و و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بونی نییە،بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ساڵیادی شەھیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆ ئەحمەد ئاغا کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان

شەھیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆ ئەحمەد  ئەحمەد ئاغا ناسراو بە  (حاجی ئەسعەد کەتۆ) ، ساڵی ١٩٤٩ لە خێزانێکی شۆڕشگێڕی  و کوردپەروەرە گوندی (دولێجان کەتۆ )ی سەربە قەزای بەردەرەش سنوری پارێزگای دھۆک لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لەو گوندەخوێندووە.

خاوەن کەسایەتێکی دیار و دلسۆز خۆشەویستی دەورووبەر بووە.

ساڵی (١٩٩١ )لە سەر راسپاردەی سەرۆک مام جەلال  و کاک کۆسرەت رەسول پەیوەندییکردووە بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بەنھێنی نامە گۆڕینەوەیان لە نێواندا ھەبووە، خاوەن ھەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی بووە. شەھید ئەسعەد کەتۆ بە ھاوکاری برایەکی بەناوی حاجی فەیسەل کەتۆ کە ئێستا لە ژیانە پلەی جێگری لێپرسراوی مەلبەندی دھۆک ھەیە توانویەتی چەندین پلەو پۆست ببرێت دوا پلەی یٔامر بەتالیۆن بوە لەھەمان کات دەستە راستی موشیر ئیسماعیل ئاغا رەیٔیس عەشیرەتی گۆران بووە. سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت رەسول شەھید ئەسعەد کەتۆ و حاجی فەیسەل کەتۆ و بنەمالەکەیان خۆش ویستتوە چونکە بنەمالەیکی دەست و داوین پاک و خاوەن ھەلویستن بۆیەش مام جەلال زۆر باوەری پێ ھەبووە زۆرجاریش رای سپاردوە بۆ کاری نھینی چونکە پەیوەندی باشی ھەبووە لە گەل سەرۆک عەشیرەتەکانی کوردستان.

لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی شۆڕش بوو، بۆیە ھاوکاریی زۆری ھێزی پێشمەرگەی کردووە لە ناردنی چەک و تەقەمەنی و پێداویستیی پزیشکی و زۆر پێداویستی دیکە.

لە چارەسەرکردنی پێشمەرگەی بریندارو دابینکردنی شوێنی حەوانەوەو رەوانەکردنەوەیان بۆ ناو پێشمەرگە، کاری گەورەی یٔەنجامداوە، ھەندێکجار پێشمەرگەی برینداری سەختی رووبەڕووکراوەتەوە یٔەویش یٔایازانە دەیبردنە قوڵایی شارەکان و تا بەتەواوی چاک دەبوونەوە یٔاگاداریان بوو، پاشان رەوانەی شاخ و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی دەکردنەوە،بەشداری چەندین شۆرەش و شەری دەڤەرەکەی کردووە وەک شەری کانیلان وکارەباو بێبات و چەندین شوینی تریشز لەبەر ئەوە ببووە متمانە پێکراوی سەرکردایەتی یەکێتی و شۆڕش.

شەھید ئەسعەد کەتۆ ھەمیشە لە پێناو پێشمەرگەدا ژیانی خۆی دەخستە مەترسییەوە، پیاوێکی قارەمان و نیشتمانپەروەرو شۆڕشگێڕی دەڤەری بادینان بوو، ھەڵوێستەکانی لە پێناو خەباتی رزگاریخوازیی گەلی کورد و یٔامانجە نەتەوەییەکان، جێگەی ستایش و شانازییە.

ئەو پیاوە مەردە تا سەر وەفاداری کاروانی خەباتی کوردایەتی و رێبازی مام جەلال بوو، لە راپەڕینی ١٩٩١ لەگەڵ خزم و کەسوکارەکەی رۆڵی گرنگ و کاریگەریان بینیوە لە چالاکیی پێشمەرگانە و راماڵینی ھێزو دەسەڵاتی رژێمی بەعس لە قەزای بەردەرەش و یٔاکرێ  و دەڤەری گۆرانەتی دەوروبەران.

شەھید ئەسعەد کەتۆ کە سایەتیەکی کۆمەڵایەتی و ژیرو لەسەرخۆ و ھێمن بوو، پیاوێکی ناوداری عەشیرەتی گۆرانەتی بوو، ھەمیشە لەگەڵ یٔێش و ئازارەکانی میللەتەکەی ژیاوەو خاوەنی ئامانج و تایبەتمەندی جیاواز بووە.

ئەسعەد کەتۆ  لە دوای راپەڕینەوە سەرپەرشتیاری ھێزەکانی یەکێتی کردووە لە قەزای بەردەرەش ودەوروبەری، بەلێھاتوویی خۆی لە ماوەیەکی کەمدا توانی متمانەی زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە بەدەست بھێنێت و پێگەی یەکێتی لە قەزای بەردەرەش بە گشتی  و ناحیەی روڤیا و دەڤەری گۆرانەتی بەشێوەیەکی بەرچاوقایم بکات. توشی نەھامەتی زۆر بووە لەلایەن ھیزی دەسەلاتداری دەڤەرەکە بەلام ھەرگیز کۆلی نەداوە  بگرە چەندین جار توشی گرتن و دەربەدەری تالان کردن بونەتەوە  دواجاریش لە ژێر زەبرو زەنگی حزبی دەسەلاتی دەڤەرەکە لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا و پێش (٢١) ساڵ وەکو ئەمرۆ لە بەرواری (٣٠/١٢/٢٠٠٢ )شەھید دەکرێ ودەگاتە کاروانی نەمران..

ئیستاش خانەوادەی کەتۆ کە تاکە خانەوادەن لە بادینان کە خاوەن گوندێکی گەورەن ھەموویان بەردەوامن لەسەر رێبازی پیرۆزی مام جەلال خاوەنی پێگەی تایبەتی خۆیانن لە دەڤەری بادینان.

نوسین کۆسرەت فەیسەل کەتۆ
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە برادۆست رایگەیاند، سوپای تورکیا لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای ھەولێر، سێ برایان دەستگیر کرد، کە پیشەیان ئاژەڵدارییە، دوای دەستگیرکردنییشیان ئەشکەنجەدراون و تائێستاش ئازادنەکراون.

پەیامنێری دیکەی کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەگوندی خورپنیێ سنووری ناحیەی زاویتە لە دھۆک، ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج، بەڵام زیانەکانی بۆردومانەکە دیارنین و ئەو گوندەشی بۆردومانکراوە، تەنھا ٤٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دھۆکەوە دوورە.

وتیشی، بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە، بە تایبەتی لە ئەمڕۆدا کە پشووە و بەشێکی زۆر لە ھاووڵاتییان و لە کاتی بۆردومانەکە روویان لە گوندەکە کردبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، لەئەمساڵدا توانیویانە ١٠ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابەشبکەن، عێراقیش بۆ دابەشکردنی ئەو مووچانە تەنھا ٤ ترلیۆن و ٢٩٨ ملیار دیناری بۆ ھەرێم ناردووە ، لەکاتێکدا حکومەتی ھەرێم ساڵانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی پێویستی بە نزیکەی ١١ ترلیۆن دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو، پشکی ساڵانەی ھەرێم لە یاسای بوودجە ١٦ ترلیۆن و ٤٩٨ ملیار دینارە، بەڵام بە پێوەری ئینفاقی فعلی عێراق ساڵانە تەنھا نزیکەی ٦ ترلیۆن و ٣٠٠ ملیاری بۆ ھەرێم تەرخانکردووە. راشیگەیاندووە، یەکێک لە کێشەکانی یاسای بوودجە، بڕگەی ئینفاقی فعلییە، کە بەو پێوەرە مانگانەی ھەرێم نزیکەی ٥٠٠ ملیار دینارە، لەکاتێکدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم مانگانە پێویستی بە ٩١٣ ملیار دینارە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە، داھاتی ناوخۆی ھەرێم، مانگانە نزیکەی ٣٢٠ ملیار دینارە و دوای لێدەرکردنی خەرجییەکانیش ئەو بڕە پارەیە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دیناری دەگەڕێتەوە گەنجینەی وەزارەتی دارایی، بەو شێوەیەش ئەمساڵ حکومەتی ھەرێم نزیکەی دوو ترلیۆن دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی مووچەی فەرمانبەرانی تەرخانکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی یەکەم، ١٣ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، رۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە نزیک سنوورەکانی عێراق و تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانیانی کوردیان کرد و بەھۆیەوە ٣٤ کەس کە ١٩ کەسیان مێرمنداڵ بوون گیانیان لەدەستدا.

ھەرچەندە دواتر حکومەتی تورکیا دانینا بەوەی بە ھەڵە ئەو کۆمەڵە کەسەی کردووەتەئامانج، بەڵام کەسوکاری قوربانییەکانی قەرەبوونەکردووەتەوە و بەرپرسیارانی ئەو کۆمەڵکوژییە رووبەڕووی سزای یاسایی نەکراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی و باری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق لە چەند لێدوانێکی بڕیاریداوە، تا سەرەتای مانگی ئاداری ٢٠٢٤ دەبێت ھەموو ھاووڵاتییەک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت و لەو وادە بەدوا کار بەھیچ بەڵگەنامەیەکی تری وەک(پێناسی باری شارستانی،ڕەگەزنامەی عێراقی)ناکرێت.

دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پابەندە بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە و لە دوای کۆتایی ھاتنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ چاوەروانی ھاتنی ڕێنمایی پێویست دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنسار فیرات، ئامۆزا و پارێزەری نۆشین فیرات، نەوەی شێخ سەعیدی پیران رایگەیاند، نۆشین فیرات لە پارێزگای ئەرزڕوم لەلایەن چەند پۆلیسێکی تورکیاوە دەستگیرکرا و ھۆکارەکەشی ئەوە بوو کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێسی کۆمەڵگەی دیموکراتدا بەشداری کردووە.

وتیشی، دوای ئەوەی لێدوانی نۆشین فیراتی وەرگیرا، بە دوو مەرج ئازادکرا. مەرجەکانیش ئەوەیە کە ھەفتەی سێ ڕۆژ ئیمزا بۆ پۆلیسی تورکیا بکات و ھەموو ڕۆژێکیش ئاڵای تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا بڵاوبکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای سەری ساڵ پۆلیسی کەرکوک دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکە وەردەگرێت و پاراستنی ئەمنییەتی شارەکە رۆڵی سەرەکی پۆلیس دەبێت.

وتیشی، ھێزە سەربازییەکان لەنێو شاری کەرکوک پاشەکشە دەکەن و دەگەڕێنەوە شوێنی پێشوویان و پاراستنی سنوری شاری کەرکوک و دەوروبەری ئەرکی سوپا دەبێت .

راشیگەیاند، ژوری ئۆپراسیۆنی  کەرکوک وەکو خۆی دەمێنێتەوە کە تێیدا نوێنەری ھێزەکانی پێشمەرگەی لەگەڵدا دەبێت و ھەماھەنگ دەبن لەگەڵ پۆلیس بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شاری کەرکوک. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا رایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر کەرتی پەروەردە ھەبووە بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکان و بەو ھۆیەوە ٧١٢ خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە و ناتواندرێت دەوامیان تێدا بکرێت و ٨٩ ھەزار و ٤١٨ خوێندکاریش لە خوێندن بێبەشبوون. 

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکانی تورکیا بەشێوەیەکی راستەوخۆ ھێرشییان کردووەتەسەر پێنج ناوەندنی خوێندن لە جەزیرە و پڕۆسەی خوێندن بە تەواوەتی لە فورات و عەفرین راگیراوە.

ئیدارەی خۆسەر ئیدانەی بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو ھێرشانە دەکەو . داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی پەروەردە و فێرکردن دەکەن، بە خێرایی ھەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی ھێرشەکانی تورکیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو رێکخراوانە لە راگەیەنەراوێکی ھاوبەشدا دەڵێن، لەکاتێکدا جیھان بۆ یادەکانی سەری ساڵ خۆی ئامادە دەکات، بەڵام تورکیا لەرێگەی بۆردومانی چڕەوە تەواوی ژێرخانی رۆژئاوای کوردستان و کێڵگە نەوتییەکان و دابینکردنی وزەی بە ئامانج گرتووە و ژیانی سەدان ھەزار کەسی خستوەتە مەترسیەوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، داوا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن قەدەغەی ئاسمانی بەرامبەر ھاتوچۆی درۆنی تورکی بسەپێنێت، ھاوکات داواش لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن دەستبەجێ ھێرشەکانی تورکیا رابگرێت و بە دابینکردنی ناوچەی دژەفڕین رۆژئاوای کوردستان بپارێزێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، ھێزەکانیان بەھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکیان لەناو کەمپی ھۆلدا ئەنجامداوە و تیایدا "ئەبو عوبەیدەی عێراقی" یان کوشتووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەبو عوبەیدەی عێراقی کە بە "ئەبو مەعاویە" ناسراوە، بەمەترسیدارترین سەرکردەی داعش دادەنرا و بەرپرسی رێکخراوی داعش بووە لەناو کەمپی ھۆلی رۆژئاوای کوردستان.

ھەسەدە دەشڵێت، ئەو سەرکردەیەی داعش بەرپرسی ھەموو ئەو ھێرشانە بووە کە لەماوەی رابردودا کراونەتەسەر ھێزە ئەمنییەکان کە ئاسایشی کەمپی ھۆل دەپارێزن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە چاوپێككەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا دەیەوێت هێرشبكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان و ئەگەر ئەوەش رووبدات ئەوا بەهەموو هێزییانەوە روبەڕویان دەبنەوە.

دەشڵێت، هێرشەكانی توركیا لەمكاتەدا ئارامی ناوچەكەی تێكداوە و هەوڵەكانی لەناوبردنی داعشی-یشی لاواز كردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، داوایان لە ئەمریكا كردووە لەگەڵ توركیا لەسەر هێڵ بێت و داوای لێبكات هێرشەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، ئەمریكییەكان وەك پێویست فشاریان لەسەر ئەنقەرە نەكردووە بۆ راگرتنی هێرشەكانی.

لەبارەی دەستوور و پەیوەندییەكانیشیان لەگەڵ دیمەشق، فەرماندەی هەسەدە وتی، ئامانج لە دەستوری رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەبردنی ناوچەكانیانە بە ئیرادەی دەنگی خەڵك نەك جیابوونەوە و دابەشكردنی سوریا، لەم بارەیەشەوە گفتوگۆكانیان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە، بەڵام نەگەیشتوون بە هیچ دەرئەنجامێك.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکاڵاکە تایبەتە بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

سکاڵاکارەکان داوایانکردووە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

رۆژی ٣ی ئەم مانگەش دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر ئەو سکاڵایە بۆ ئەمڕۆ دواخست.

پێشتریش کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی داگای فیدڕاڵی کردبوو تێیدا پیشنیازی کردووە، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسی پێکھاتەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت بەجۆرێک چوار کورسی بۆ ھەولێر،  چوار کورسی بۆ سلێمانی و سێ کورسی تریشی بۆ دھۆک بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووجار لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە گوندی توتەقەڵ لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردوومان کراوە. 

وتیشی، بەپێی زانیارییەکان بەھۆی بۆردوومانەکەوە قوربانی ھەیە، ترس و دڵەڕاوکێش لای ھاوڵاتیانی ناوچەکە دروست بووە. 

ساڵی رابردووش ئەو گوندە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە بەشی یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی/کەرکوک دوای تەرخانکردنی تیمێک لە پارێزەران بە مەبەستی بەرگریکردن، توانرا ئەو دوو جووتیارە لەلایەن دادگاوە ئازاد بکرێن. 

ئەو دوو جووتیارە چەند رۆژێکە لەسەر سکاڵای سوپای عێراق لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، کە کوردن و خەڵکی تۆپزاوەن. 

بە وتەی سەرچاوەیەکیش لە دادگای کەرکوک، ئەمڕۆ ئەو دوو جووتیارە بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە کۆبووەوە کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام بڕیاردانی لە بارەی سکاڵاکەوە بۆ ٢١ی مانگی داھاتوو دواخست.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە نێو ھۆڵی دادگاوە رایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا پارێزگای ھەڵەبجە وەک بازنەی چوارەم بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا و دادگاش داوای لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کرد تا ٢١ی مانگی داھاتوو، بە نوسراوێک رێژەی دانیشتوانی ھەڵەبجە و چۆنیەتی دابەشکردنی کورسی پێکھاتەکان لە بەسەر پارێزگاکانی ھەرێم دیاری بکات.

لە دانیشتنەکەدا نوێنەری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان داوای کاتی کرد بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکەی دادگای فیدڕاڵی و وەڵامدانەوەی داواکارییەکەی لە دانیشتنی داھاتوودا، ھاوکات لە دانیشتنەکەدا نوێنەری پێکھاتەکانی تورکمان و ئاشور ئامادەبوون و دادگاش رەتیکردەوە وەک لایەنی سێیەم گوێیان لێ بگیرێت.

لەو سکاڵایەدا، سکاڵاکارەکان داوایانکردووە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...409410411412413...996