ھەسەدە کوژرانی سەرکردەی باڵای داعشی لە ناو کەمپی ھۆل راگەیاند
هیوا
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، ھێزەکانیان بەھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکیان لەناو کەمپی ھۆلدا ئەنجامداوە و تیایدا "ئەبو عوبەیدەی عێراقی" یان کوشتووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەبو عوبەیدەی عێراقی کە بە "ئەبو مەعاویە" ناسراوە، بەمەترسیدارترین سەرکردەی داعش دادەنرا و بەرپرسی رێکخراوی داعش بووە لەناو کەمپی ھۆلی رۆژئاوای کوردستان.
ھەسەدە دەشڵێت، ئەو سەرکردەیەی داعش بەرپرسی ھەموو ئەو ھێرشانە بووە کە لەماوەی رابردودا کراونەتەسەر ھێزە ئەمنییەکان کە ئاسایشی کەمپی ھۆل دەپارێزن.