دەقی پەیامەکە...
بەرێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات ـ ی ئازیز
لە ناخی دڵمانەوە جوانترین پیرۆزبایی (ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات ـ ی ئازیزتان لێدەکەین ، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین ، ئومێدەوارین ھەمیشە وەک ڕابردوو لە پێشەنگ و گەشە کردنی زیاتردا بن بۆ خزمەتکردنی میدیای کوردی .
دەزگای میدیایی کوردسات ، سەرەڕای گەیاندنی پەیام و دیدو بۆچونەکانی، ھەمیشە سەکۆیەکی ئازاد بووە بۆ ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و سەرچاوەیەکی گرنگی ھەواڵ و زانیاری و ھونەری بووە و توانیویەتی بە شێوەیەکی ڕاست و دروست پەیامەکان بگەیەنێت بە کۆمەڵانی خەڵک و رۆلی گرنگی ھەبوە لەھۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە و ناوێکی درەوشاوەیە لە مێژووی میدیایی کوردیدا .
دووبارە بە ناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین ھەر شادوسەربەرز و سەرکەتووبن .
دارا خەیـلانی
ئەندامی سـەرکردایەتی و
لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشـتمانیی کوردستان
دەقی پەیامەکە...
لەساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتدا، بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و سەرجەم میدیاکار و رۆژنامەنووس و کارمەندانی کوردساتی ئازیز دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
وە لەم یادە پیرۆزەدا سوپاسی کوردسات دەکەین کە بەرپرسیارانە کار دەکات و بەرنامەکانی پێشکەش دەکات، کوردسات رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە پاراستنی کەلتوری کورد و خزمەتکردنی سەرجەم بوارەکانی ئەدەب و ھونەر و خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی سەرجەم ھونەرمەندان کردووە بە بێ جیاوازی. بۆیە دەکرێت بڵێین کوردسات کەناڵی ناو ماڵ و خێزانە و لە پەخشکردنی بەرنامەکانیدا رەچاوی ھەموو بنەما و تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای کوردی کردووە.
جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی کوردساتی ئازیز پیرۆز بێت.
ھەر سەرکەوتوو بن
ئەریوان سیوەیلی
بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەنوسان و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەبۆنەی ٢٤ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات-ەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و دەستی ماندووبونتان دەگوشم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. کوردسات ھەمیشە بەپێی یاسای رۆژنامەگەری کوردی ھاوتەریب بووە و لەگەڵ ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەدا کە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەخۆوەی بینیوە خۆی گونجاندووە و لاینەداوە لە یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە ڕۆژنامەگەری کوردی، توانیویەتی پارێزگاری لەوێنا پیشەییەکەی خۆی بکات لەڕووماڵکردنی رووداو و ھەواڵەکان و ھەمیشە پێشەنگ و مەشخەڵھەڵگری راستی و پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە، ئومێدەوارم کوردسات بەردەوام بێت لەگرتنەبەری ئەو رێچکەیەی کە کردوویەتیە سەکۆیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی و دەنگ و رەنگی تەواوی کوردستانیان و خەمخۆرانی گەلەکەمان بووە.
شلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد
دەقی پرسەنامەکە...
برای بەڕێزم کاک شۆڕش ئیسماعیل
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حەلاوە ئیسماعیل
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵا) خێزانی فەرەجی حاجی حسێنی مەڵکەندی و خوشکی کاک شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمم بیست.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خێزان و خانەوادەی دڵسۆزتان بۆ کوردایەتی و تێکۆشان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، لەم ساڵدا ھێزەکانیان ١٧١٢ جار ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان و لە ئەنجامیشدا ٩٢٨ سەرباز و ئەفسەریان کوشتووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە بەرامبەریشدا تورکیا زیاتر لە ١٥٨٠ جار بە فڕۆکەی شەڕکەر و بەبەکارھێنانی چەکی کیمیایی ھێرشی کردووەتەسەریان، بەوھۆیەش ١٧٩ گەریلا گیانیانلەدەستداوە و دوو گەریلاش بە بارمتە گیراون.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ھێرشەکانیان بۆسەر پەکەکە بەردەوامی ھەبووە و لە ئەنجامیشدا دوو ھەزار و ٢٠١ گەریلا گیانیانلەدەستداوە کە ٨١ کەسیان لەھەفتەی رابردوودا بووە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان
کاک شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
کەسو کاروخانەوادەی کۆچکردوو حەلاوە ئیسماعیل
بە خەم و پەژارەیەکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حەلاوە ئیسماعیل عەبدوڵا) خوشکی بەرێزتانمان پێگەیشت.
پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین دڵنەوایتان پێببەخشێت و کۆچکردوو بە بەھەشت
شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامەکە...
بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە
بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاو ئیسماعیل عەبدوڵا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوخەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند، وەک دەرفەتێک و رەخساندنی ھەلی زیاتر بۆ ھاووڵاتییان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا ١ی شوباتی ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک ھەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەھەر ھۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
لە ٨ی ئابی ئەمساڵدا، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، کە زیاتر لە نۆ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونە و لە چوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی فریاد ھیرانی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (فریاد ھیرانی) تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو رۆژنامەنووس، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خێزان و خانەوادەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قەڵای نوێی ھەولێر درۆنێکی نەناسراو تێکشکێندراوە و خراوەتەخوارەوە.
راشیگەیاند، خستنەخوارەوەی درۆنەکە زیانی ماددیی بە چەند دوکان گەیاندووە و بووتەھۆی شکانی پەنجەرەی دوکانەکان و دوو پاسیش زیانیان بەرکەوتووە.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازێکی لە وەفدێکی نوێنەرانی مامۆستایانی ھەرێم کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، گوێبیستی داواکاری و کێشەکانیان بووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیلەوەکردەوە، لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجە و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە پرسە داراییەکانی دیکەی نێوان عێراق و ھەرێم.
راشیگەیاند، حکومەتی فیدراڵ دژی ھیچ جوڵانەوەیەک نییە بۆ داواکردن و دەستەبەرکردنی مووچەی مامۆستایان لە ھەرێم و دڵنیابوون لە بەردەوامی و سەقامگیری و بەردەوامیش لە ھەوڵدان بۆ پاراستنی مافی گەلی عێراق بە یەکسانی.
دەقی پەیامەکە...
بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
برای خوشەۆیست کاک بافڵ تاڵەبانی
سڵاوی خواتان لێبێت
ئەم سەرکەوتنە گەورەییە کە لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێم جەنابتان بەدەستانھێنا جێگای رێز و پیرۆزبایی لێکردنە، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر دەکەم کە گومانی تێدا نییە لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان رەنگ دانەوەی دەبێت.
ھەر شاد و سەر فیراز بن
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
ھێزە ئەمنییەکان ھەولێر رایانگەیاند، ئێوارەی شەممە دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری ھەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاوکرایەوە کە لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکراوەتە سەر ھەولێر.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بە درۆن ھێرشنەکراوەتە سەر ھەولێر ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.
لە بەرامبەر ئەو راگەیەنراوەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر گروپی مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەکەی سەر ھەولێر راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرشیانکردوەتە سەر ھەولێر و بەردەوامیش دەبن لە ھێرشەکانیان.
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھاتنی سەری ساڵی نوێ پلان دانراوە و سەرجەم تیمە تەندروستیەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تیمانە بەسەر ئەو شوێنە گشتیانەدا دابەشدەکەن کە ھاووڵاتییان لە شەوی سەری ساڵدا روویان تێدەکەن.
دەشڵێت، لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەکان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاکەوتنیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و ھاووڵاتییان دەتوانن لەکاتی حاڵەتە لەناکاوەکان سەردانیان بکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کوردستانیانی خۆشەویست لە کەرکوک، خانەقین، مەندەلی، مەخموور، نەینەوا، شەنگال و خورماتوو، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنتان لێدەکەم و شانازی بەو رۆحییەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەتانەوە دەکەم کە لە رۆژی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نیشانتاندا.
راشیگەیاندووە، دووپاتکردنەوەی کوردستانیبوونی ناوچە دابڕێنڕاوەکان و ھەڵبژاردنی یەکێتیی وەک نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەکی مێژووییە و لەبیری ناکەین. ئەرک و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفاداربین و بارتەقای خۆڕاگریتان، خزمەتتان بکەین. دەشڵێت، ئەوەی سەرۆک مام جەلال بۆ کەرکوکی کرد لە خزمەتکردن و قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان، درێژەی پێدەدەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەکەین لە ھاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکانی تر کە دەنگیاندا بە ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە، دڵنیاتان دەکەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین، ھەوڵ و شەونخونی کادرانمان لە رۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردن و دەنگدان بەرزدەنرخێنین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت قۆناغی نوێی کارکردنمان، ھەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قووڵکردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەکە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە ھەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگرین، پێکەوە لەگەڵ عەرەب بە شیعە و سونە، تورکمان و ھەموو نەتەوە و پێکھاتە رەسەنەکانی تر کار بکەین بۆ بنیاتنانی داھاتوویەکی گەشتر کە خەڵک چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێکی شایستەترمان لێدەکەن و ئێمەش بەڵێن دەدەین کە درێغی نەکەین و لەخزمەتیاندابین.