بەناوی بەندەوئەندامانی دەستەی باڵای کۆمەڵەکەمان کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لەکەناڵی کوردسات دەکەم...
بەڕێزان بەڕێوبەرو کارمەندان وپەیامنێران وھتد... دەزگای کوردسات..
لە دڵەوە، پیرۆزبایی یادی٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتان لێدەکەم
ئەم کەناڵە لە دەستپێک و ئێستادا، خاوەن ئیتیکی بەرزە لە بواری میدیایدا، کە بەرپرسیارانەو بونیادنەرانە کار بۆ پاراستنی کۆمەڵی کوردەواری دەکات و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەیامی پیرۆزی کوردایەتییە، بۆ پارچەکانی تری کوردستان بوە
وەک فێرگەیەکی ئاست بەرز لە ماوەی تەمەنی کارکردنی خۆیدا دەیان و سەدان رۆژنامەنوسی بە ئاستێکی بەرز پەروەردەکردووەو لە بواری رۆژنامەگەری کوردیدا. کەناڵی ھەمووان ناوێکی بەرزەو خاوەن ئەخلاقی تایبەت بەخۆیەتی و ھەربەوجۆرەش بەردەوامە و بۆتە ماڵی ھەموو کوردێک لە دنیادا لە روماڵکردنی رووداو و پێشھاتە سیاسیی و گشتی و فەرھەنگییەکاندا،پێشەنگ بووە
کوردسات ھەمیشە سەرچاوەو جێی متمانەی بینەران بووە.
بە ھیوایین کوردساتی ھەمووان، لەسەر ھەمان رێچکەی خۆی بەردەوامبێت، و زیاتر و زیاتر خزمەتبکات.
عومەرجەبارساڵح
سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان
٢٠٢٣/١٢/٣١
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان لە کەناڵی کوردسات_ی سەنگین و ماڵی ھەمووان
گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم وەک نۆبەرەی کەناڵی ئاسمانی لە کوردستان، پێشەنگ لە برەودان بە بواری کەلتوری و رەسەنایەتی کوردستانی، لەماوەی ٢٤ ساڵی رابردوودا لێبڕاوانە و پڕۆفیشناڵانە کارتان کردووە، ئومێدەوارم یادی ٢٤ ساڵەتان بکەن بە دەرفەتی نوێبوونەوە و گەشەسەندنی زیاتر.
دکتۆر ئامانج ڕەحیم
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران
دەقی پەیامەکە...
کەناڵە سەنگینەکەی کوردسات،٢٤ ساڵی لەخزمەتی وشەی پاک و سازگاری کوردی و ھەواڵی دروست و بەرنامەی رەنگین پڕ کرد.
وەکو ھاوکارێکی بەردەوامی ئەو سەتەلایتە بەڕێزە شانازی دەکەم کە لە جۆرەھا بۆنەی جیاجیادا لەو شاشە مولتەزیم و بە ویقارەوە میوانی سەدان ھەزار ماڵ بووم و بەوپەڕی ئازادی رادەربڕینەوە قسەی خۆم کردووە و تەعبیرم لە بیروڕا تایبەتەکانی خۆم کردووە بەبێ سانسۆر..
شانازیە بۆ ھەموو کورد کە خاوەنی کوردساتە..
بۆیە لە ناخی دڵ و دەروونمەوە پیرۆزبایی لە دامەزرێنەران و ھەڵسوڕێنەران و کادران و کارمەندانی ئەو کەناڵە کوردستانپەروەرە دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاتر و پێشکەوتنی بەڕێژەوتر و بەردەوامیی چالاکییە جۆراوجۆرە سودبەخشەکانیان بۆ دەخوازم.
د.بێستون سابوراوایی
دەقی پەیامەکە...
پڕ بەدڵ پیرۆزبایی یادی ٢٤ ساڵەی دەزگای میدیایی کوردسات دەکەین و دەستخۆشی لە گشت کارمەندە ماندو نەناسەکانیان دەکەین کە بەردەوام بەدڵ و بە گیان خزمەتی راگەیاندنی دۆزی کوردیان کردووە بەبێی جیاوازی، ھەر بژین و سەرکەوتووبن.
برا وھاوکاری بەردەوامتان
فەریقی یەکەم جەبار یاوەر
پسپۆڕی بوارەکانی سەربازی و ئەمنی
دەقی پەیامەکە...
بەرز و پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی کەناڵی دایک…
ئەو کەناڵەی بەدرێژایی ساڵانێک قوتابخانەیە بۆ رێز، پەروەردەی تەندروستی خێزانی، نەتەوەدۆستی و ھاندانی رۆحی ئاشتی و تەبایی گەلان.
ئەم کەناڵە ھەمیشە بەگەورەیی دەمێنێتەوە لەناو دڵ دەرونماندا. ماندوو نەبەن ، ئێوە ھەمیشە رێچکەشکێنی کاروانی بە بەرزی راگرتنی میللەتەکەمانن.
د. ماکوان جەمیل مستەفا
لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزەکانی ھەواڵگری کەرکوک، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناحیەی لەیلانی سەربە کەرکوک، توانیویانە تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی بازاڕی لەنگەی کەرکوک دەستگیر بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی ناحیەی ڕەشادە، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک وتیشی، زانیاری و سەرەداوی نوێیان لەسەر کەیسەکە بەدەست گەیشتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکانی رادەگەیەنن.
دەقی پەیامەکە...
لەناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی بیست و چوار ساڵەی تەمەنتان لێ دەکەین.
٢٤ ساڵ پڕ سەروەری و شانازی و پڕ لە خزمەت و کۆڵنەدان، ئەم کەناڵە جوانە بە رۆحییەتی پێشمەرگە ئاسا، بێ ووچان بێ ماندوو بوون، خزمەتی ڕەوتی رۆژنامەگەری و زمانی شیرینی کوردی کردووە.
خۆشحاڵم لەم ساڵیادەدا، سوپاس گوزاری ئێوەبین. کە ھەمیشە سەنگ و قورسایی خۆتان پارستوە و لەبەرەی گەل بوون.
دەخوازین ساڵی نوێی کارکردنتان بەردەوامیدان بێت بە ئەزموون و تێکۆشانی ڕابردووتان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر.
بەرزان کەریم محمود
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان
دەقی پەیامەکە...
بەڕیزان/ بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
بەبۆنەی یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە جوانتری و رازاوەترین چەپلە گوڵی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و خەمخۆرانی کەناڵەکەتان دەکەم.
کەناڵی ئاسمانی کوردسات لە ماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە بینەران کردووە و ھەمیشە راستگۆیانە لە خەمی گواستنەوەی ھەواڵ و بابەتە گەرمەکانی رۆژدا بووە، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندی نەریت و کەلتووری کۆمەڵگە و خێزان و ئیتیکی رۆژنامەوانی بووە.
پاکیزە عەلی غەفور
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتن
دەقی پەیامەکە...
ماندووبوون و ئەزموونی میدیایی ساڵانی رابردووتان بەرز دەنرخێنین مایەیی ستایشە، بەدڵنیاییەوە کوردسات بەشێکی سەرەکییە لە مێژووی میدیای کوردی بەتایبەتی ئەزموونێکی نوێ و ناوازەی میدیای بینراوبوو لە کوردستاندا.
ھەر بۆیە ھیواخوازین کوردسات ھاوشێوەی رابردوو، ھەمیشە بە ھەواڵ و زانیاری و بەرنامە جوانەکانی بە درەوشاوەی خۆی لە پانتایی فراوانی پەخشی راگەیاندنی کوردی بھێڵێتەوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە سەیوان ئیبراھیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرھەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، کە بە تۆمەتی "تێکدانی ئارامیی گشتی" لە دادگای سنە سزای ساڵێک بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی رەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی سنە کراوە، ھەروەھا ئەگەر سزای دۆسیەکەی تریشی لە دادگای پیاچوونەوەدا پەسەند بکرێت، ١٠ ساڵ زیندانیی دەکرێت.
سەیوان ئیبراھیمی یەکێکە لە مامۆستاکانی زمانی کوردی و ھاوسەری زارا محەمەدییە کە بەھەمان شێوە ئەویش مامۆستای زمانی کوردییە و لە ماوەی رابردوودا لە بەرامبەر کارەکانی بۆ فێرکردنی زمانی کوردیی بە منداڵان زیندانیی کرا.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووس و کارمەندانی ئازیزی دەزگای میدیای کوردسات
لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵە جوان و سەنگینەی کوردسات، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم. سڵاوێکی تایبەتیش دەنێرم بۆ دایکی ئەزیزم ھێرۆخان و دەستەی دامەزرێنەرانی دیکەی کەناڵەکە و ھەموو ئەو ئازیزانەش کە رۆژێک لە رۆژان بە کوردساتەوە ماندووبوون و لەڕێی کوردساتەوە خزمەتی راگەیاندنی کوردییان کردوە.
کوردسات بە دروشمی "کوردسات ماڵی ھەمووانە" دەستی پێ کرد، بە درێژایی ٢٤ ساڵی رابردووش بە کردار سەلماندوویەتی بێ جیاوازی ماڵی ھەمووان بووە. ھیچ میدیا و کەناڵێکی دیکەی کوردی نییە وەک کوردسات لەناو کۆمەڵگای کوردستاندا وەھا کۆدەنگییەکی لەسەربێت کە ھەمووان بە کەناڵی خۆیانی بزانن، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونی کوردسات بە ئیتیک و کاری رۆژنامەوانی و ئەو دروشمەی لەپێناویدا دامەزراوە.
لە مێژووی راگەیاندنی کوردیدا ھیچ میدیا و کەناڵێک وەک کوردسات لە خزمەت لایەنی کلتوری و رۆشنبیری کوردستاندا نەبووە، کوردسات ھەر بەم تایبەتمەندییەشەوە لەناو بینەرەکانیدا دەناسرێتەوە و بووەتە کەناڵێکی خۆشەویستی ھەمووان. بەپێی چاوەڕوانی کۆمەڵگا، کوردسات تا تەمەنی زیاتر ھەڵدەکشێت، ئەرکی قورستر دەبێت، ھەربۆیە پێویستە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کلتور و رۆشنبیری کوردی، بەردەوام لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و خەمخۆر لە راوێژدابێت تا بتوانێت بە نوێگەری لە بەرنامەکانیدا بۆ ھەمیشە لە لوتکەدا بمێنێتەوە.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ھەموو بینەرانتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی پیرۆزباییەکە...
کوردسات ماڵی ھەموانە
کوردسات یەکێکە لەو کەناڵە دیارانەی ھەر لەسەرەتای خۆناساندنی وەک میدیایەکی کوردی، توانیویەتی بەراستگۆی و بوێری و بێ لایەنانە بێ جیاوازی ببێتە میوانێکی شیرین و ئارام بەخشی ماڵەکانمان ، بەھەواڵ و زانیاری بەسوود و بەرنامە ھەمەڕەنگەکانی ببێتە جێگەی متمانەی ھەمووان.
بۆیە لە ٢٤ھەمین لەساڵیادی دامەزراندی ئەم دەزگای میدیاییە ئازیزەدا بەناوی ھەڤاڵ سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەب و تەواوی ھەڤاڵانمان لەمەکتەبی ڕێکخستن گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری گشتی و تەواوی کادر و کارمەندەکانی ئەم کەناڵە شیرینە دەکەین و خوازیارین سات بەسات لە گەشەکردنی بەردەوام و داھێناندا بێت، وەک ھەمیشە. ئومێدیش دەکەین لەدەستپێکی وەرزی نوێی کارکردنیدا بەبەرنامە و ھەواڵ و زانیارییە بەسوودەکانی لەپێشکەوتندابێت و مەڵۆی خەرمانی بەبەرەکەت بێت بۆ سەرخەرمانی میدیای کوردی چونکە کوردسات لەئاستیکی بەرزی پرۆفیشاناڵانەی میدیای کوردیدایە و یەکێکە لەشانازییە میدیاییەکانی یەکێتی، دیاریەکی پڕبایەخی سەرۆک مام جەلال و ھێرۆخانە بۆیە ھەمووان وەک دروشمە ھەمیشەییەکەی خۆی، کوردسات بەماڵی ھەموان دەزانین.
جارێکی ترپیرۆزە و ھەمیشە لەسەرکەوتندابن و کوردساتی ئەزیز ھەردەم شاشەکەی بەرەنگاڵەی بمێنیتەوە
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە...
بەرێزان بەرێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتدا پیرۆزیایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دەزگای میدیایی کوردسات لەمێژوی ٢٤ ساڵەی تەمەنی خۆیدا، پیشەییانە پەیامەکانی خۆی گەیاندووە و بۆتە دەنگ و رەنگی ھەموو کوردان، ھەواڵ و زانیاری و بەرنامەکانی ئاراستەیەکی نیشتمانیی و نەتەوەیی بەرزییان پێشکەشکردوە ،ئەمەش رەنگدانەوەی ھەبووە لە قوڵکردنەوەی ھۆشیاری و پێکەوەژیان و بەرقەرارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەکوردستاندا.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی...
لە کانگای دڵەوە، پیرۆزبایی یادی٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتان لێ دەکەین؛ ئەم کەناڵە خۆشەویستە کە بەرھەمی رەنج و خەباتی گەلەکەمانە؛ لەسەردەمێکدا لەدایک بوو کە لەدایک بوونی کەناڵێکی ئاسمانی سەرتاسەری بۆ گەلی کورد جێگەی مەحاڵ بوو؛ کوردسات بەرپرسیارانە ھاتە مەیدان و لە رێگەی پڕۆگرامە بە پێزەکانی شۆڕشی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری و رەسەنایەتی و کلتوری و فەرھەنگی و ھونەری راگەیاند.
ئەم کەناڵە لە دەستپێک و ئێستادا، خاوەن ئیتیکی بەرزە لە بواری میدیایدا، کە بەرپرسیارانەو بونیادنەرانە کار بۆ پاراستنی بەھا باڵاکانی کۆمەڵی کوردەواری دەکات و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەیامی پیرۆزی کوردایەتییە، بۆ پارچەکانی تری کوردستان و رەوەندی کورد لە تاراوگە.
ئەم کەناڵە جگە لەوەی لە بواری رۆژنامەگەریدا مێژووی رەوتی رۆژنامەگەری کوردی زەنگینتر کرد.
وەک فێرگەیەکی ئاست بەرز لە ماوەی تەمەنی کارکردنی خۆیدا؛ دەیان و سەدان رۆژنامەنوسی بە ئاستێکی بەرز پەروەردەکردووەو لە بواری رۆژنامەگەری کوردیدا. کەناڵی ھەمووان ناوێکی بەرزەو خاوەن ئەخلاقی تایبەت بەخۆیەتی و ھەربەوجۆرەش بەردەوامە و بۆتە ماڵی ھەموو کوردێک لە دنیادا؛ لە روماڵکردنی رووداو و پێشھاتە سیاسیی و گشتی و فەرھەنگییەکاندا.
کوردسات ھەمیشە سەرچاوەو جێی متمانەی بینەران بووە.
بە ھیوایین کوردساتی ھەمووان، لەسەر ھەمان رێچکەی بونیاد نەرانەی خۆی بەردەوامبێت، و زیاتر و زیاتر خزمەتبکات.
ھەربژین و سەرفرازبن
مەریوان حاجی جەمال
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی ٣٠ی ئەم مانگە بە دوو درۆن ھێرشکراوەتەسەر بارەگای ھێزەکانی پێشمەرگە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئەم ھێرشە بۆ سەر بنکەیەکی ھێزی پێشمەرگە مەترسیدارە و شەڕ فرۆشتنە بە ھەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی فیدڕاڵ بە بەرپرس دەزانن بەرامبەر بەو ھێرشانە، چونکە ئەو گروپەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن.
دەشڵێت، حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و بە ھەمان پارە ئەو گروپانە پارەدار دەکرێن.
(۲٤) ساڵیادی شاشە ڕەنگین و ڕەسەنەکە پیرۆزبێت.
بەڕێزان....بەڕێوبەر و کارمەندان و کادێرانی دەزگای میدیایی کوردساتی ئازیز گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم ستافە ماندووەکەتان دەکەم.
خۆشەویستان کوردسات ماڵێکی دێرین و ڕەسەنی کوردەواری و مینبەری دەنگ و ڕەنگ و فیکری و ڕۆشنبیری و ڕۆشنگەری کوردستانیان بووە ، ھەمیشە پەیامی ھونەری و ھونەر دۆستی و ئاشتی و پێکەوەیی لوتکەی دەستپێکی کاری میدیایی ئەم دەزگایە بووە.
داھێنان و پرۆفیشناڵی و ڕەچەشکێنی و پابەندبوون بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و بنەما و پرەنسیپەکانی ، ڕەنگدانەوەی بەرنامە و پرۆگرامەکانی ھەمیشە ئاوێنەی خستنەڕووی خەم و چەمک و ھۆشیاری و داواکارییەکانی ھاوڵاتیان بووە.
لەم ساڵی نوێیەشدا ئومێدەوارم دەزگای میدیایی کوردستات درێژە پێدەری ھەنگاوە سەرکەوتووەکانی ساڵانی پێشووی بێت و بتوانێت کاری بە پێزتر ئەنجام بدات.
لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەکە بە یەکەی بەڕێوبەر و کارمەندان دەکەم و تەمەنا ئەکەم لەش ساغ و تەندروست باش بن.
سامان شێخ لەتیف
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی