حکومەتی ھەرێم: بە دوو درۆن ھێرش کراوەتەسەر بارەگای پێشمەرگە لە ھەولێر
کوردسات نیوز
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی ٣٠ی ئەم مانگە بە دوو درۆن ھێرشکراوەتەسەر بارەگای ھێزەکانی پێشمەرگە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئەم ھێرشە بۆ سەر بنکەیەکی ھێزی پێشمەرگە مەترسیدارە و شەڕ فرۆشتنە بە ھەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی فیدڕاڵ بە بەرپرس دەزانن بەرامبەر بەو ھێرشانە، چونکە ئەو گروپەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن.
دەشڵێت، حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و بە ھەمان پارە ئەو گروپانە پارەدار دەکرێن.



