کوردستانکوردستان

ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسنووری مەخموور کراوە و لە ئێستاشدا قاسم ئەعرەجی و وەزیری ناوخۆ سەردانی شوێنی رووداوەکە لە سەردانی چیای قەرەچووغ دەکات. 

ھەربەپێی زانیارییەکان، رێبەر ئەحمەد و قاسم ئەعرەجی، گفتوگۆیان لەبارەی دەستبەکاربوونی لیوای ٢٠ی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کردووە، ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەیە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکان لە وەزارەتی دارایی  ھەرێم، بە ھەڵە لێکدانەوەیەک لە بابەتی ھەژمارکردن و لێکدانەوەی داھاتی ھەرێمی کوردستان ھەیە، ھەموو داھات بە نەقدی نییە تاوەکو بۆ مووچە تەرخانبکرێت، ھەندێک لە وەزارەتەکان بەشێکی داھات بۆ خۆیان دەگێڕنەوە و خەرجی دەکەن، بۆ نمونەش وەزارەتی ناوخۆ ٢٥%ی داھات بۆ خۆیان بەکاردەھێننەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوەی دەوترێت داھاتی ناوخۆ٣٢٠ ملیار دینارە، بەڵام ئەوە داھاتی کۆتایی نییە و دەبێت ھەژماری کۆتایی دیاری بکرێت، چونکە داھاتی کۆتایی ئەو بڕەیە، وەکو نەقد دەتوانرێت بۆ مووچە و پێشینەی فەرمانگەکان و پێداویستیی حکومەت بەکاریبھێنن.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، داھاتی نەقدی ئەوەی ھەیە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی مانگانە ١٧٠ ملیار دینارە و داھاتی کۆتاییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ھەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی ھەموو ھێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی ھاوبەشی نیشتمانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی قۆناغەکە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا بە تایبەت بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی ھەرێم بۆ ھەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکان و لەنێویاندا مووچەی مووچەخۆران و باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەیانیی رۆژی سێشەممە، تیمێکی ھاوبەشی ھەردوو بنکەی  پۆلیسی ھەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن، ھەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیاندا، بەڵام تۆمەتبارەکە بە چەکی کڵاشینکۆف روبەڕوی ھێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و دوو پۆلیسی بریندار کردووە، دواجار تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دەستبەسەر چەکەکەیدا گیراوە.

راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٣٨ ساڵە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە، دوو فەرمانی دەستگیرکردنی لە دادگای لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە ھەبووە، ھەشت دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی لەسەرە، ئەوەش بەپێی یاسای خراپبەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و پێشینەی تاوانی ھەیە و دووجاریش لە دادگای کەتن بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ سزادراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...

بەڕێزان خزمانی شێخانی چوێسە 
‎بەڕێز کاک شێخ کامیل شێخ عەبدولقادری چوێسە 


‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی ئامینە شێخ عەبدولقادری چوێسە) خوشکی بەڕێزتان و ھاوسەری کاک (ئەفراسیاب عەلی بەگی میراوا)مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سوپای عێراق لە گوندی شەناخەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان رێگرییان لە جوتیارانی کورد کردووە زەوییەکانیان بکێڵن، ئەوەش ناڕەوایە و ئەوانیش لەسەر ئەو بابەتە لەسەر ھێڵن، بەڵێنی ئەوەشیان پێدراوە لەم قۆناغەدا لانیکەم جوتیاران دەستبەسەر نەکرێن.

وتیشی، ئەوە کەمترین دەستکەوتە بۆ جوتیارانیان کردووە و ھەوڵیش دەدەن جوتیارانی کورد رێگرییان لێنەکرێت زەوییەکان بکێڵن، بەڵام دەستوەردانی بەردەوامی سوپا جێگەی نیگەرانییە و یەکلایینەکردنەوەی دۆسیەی زەویوزاریش کێشەیەکی بەردەوامە، بۆیە دەستەکەیان ھۆشداری دەدات کە ئەگەر بەزویی چارەسەر ئەو بابەتە نەکرێت گرفتی قوڵتری لێدەکەوێتەوە.

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان وتیشی، لەسەر ئەو بابەتە بەرنامەیان ھەیە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدڕاڵ کۆببنەوە و پێکەوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ گرفتی جوتیارانی ناوچە کێشەلەسەرەکان بدۆزنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا دەنگۆیەک لەبارەی دەستگیرکردنی جەمال عەبدوڵا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، لەسەر کاری رۆژنامەوانی رانەگیراوە، بەڵکو چەند ساڵێک لەمەوبەر بە کلکە دەمانچە لە ھاووڵاتییەکی داوە و بەڕێژەی ٣٪ تووشی سست بوونی جەستەی کردووە و ئەویش ھەر ئەوکاتە سکاڵای لەدژی تۆمار کردووە و بەپێی ماددەی (٤١٢) ی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیردنی بۆ دەرچووە و لەئێستاشدا راگیراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە چەند ساڵی رابردو چەندینجار داوا لەو تۆمەتبارە کراوە بێتە بەردەم دادگای تاوانەکانی سلێمانی بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت وەکو تۆمەتبارێک، بەڵام نەھاتووە و نەگوێی بەیاسا داوە و نە رێزی لە دادگا گرتووە، بۆیە لەکاتێکدا خۆی ھاتۆتە دادگا بەھۆی کەیسێکیترەوە کە شایەت بووە تیایدا، دادوەری ئەم کەیسە پێی زانیوە و بڕیاری راگرتنی داوە تا ئەو کاتەی دادگا دۆسیەکەی یەکلایی دەکاتەوە و بڕیار لە چارەنوسی دەدات، تۆمەتبار پاش دەستگیردنی دانیناوە بە ئەنجامدانی تاوانەکەی.

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، رۆژنامەنووسان رێزلێگیراون و لەکاتی بوونی ھەر گرفتێک کە لەچوارچێوەی کاری رۆژنامەوانی بێت بەپێی یاسای رۆژنامەوانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، نەک لەھەموو تاوانێک کە ئەنجامی بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
یەکێک لەو خزمەتانە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی گۆران لە گەرەکی بەختیاری، بە شێوەیەکی نوێ و شایستە بە ژینگەی شیاو و پەروەردە و خوێندن، ھەروەھا لەو چوارچێوەیەدا ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکان لە گەرەکی سەرکارێز کە بینایەکی دێرینی شاری سلێمانییە بە شێوەیەکی مۆدێرن تایبەت بە چالاکی رۆشنبیری و ھونەری لەسەر ئەرکی ئەو سەرمایەدارە نیشتیمانییە نۆژەنکرایەوە.

بەدەر لەوانەش، لەسەر ئەرکی مەریوان حاجی جەمال،  تەواوی دیواربەندی ھەردوو خوێندنگەی سیوەیلی بنەرەتی و دواناوەندی حیلمی عەلی شەریفی کوران نۆژەنکرانەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی نەبوونی پارەی نەختینەیی پێویست لە بانکەکانی عێراق، ئەگەر ھەیە رەوانە کردنی دووەم سلفەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دوابکەوێت بۆ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دوابکەوێت.

وتیشی، ھەر بەھۆی نەبوونی پارەی پێویست، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندیش بۆ چەند رۆژێک دواکەوتوە و لە کاتی خۆیدا دابەش نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بلومبێرگ، لە زاری وتەبێژی حکومەتی سویدەوە بڵاویکردووەتەوە، یەنس ستولتنبێرگ  ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی ناتۆ سەرجەم وڵاتانی ناو ھاوپەیمانی ناتۆی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە دەبێت، کۆتایی مانگی داھاتوو سوید ببێتە ئەندامی نوێی ھاوپەیمانێتییەکە.

لای خۆیەوە، ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوەداوە، سوید پابەندی سەرجەم داواکارییەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ بووە، لەوانە ھەموارکردنەوەی دەستوور و یاسای وڵاتەکەی و رێگەدان بە ناردنی چەک بۆ تورکیا، بەوەش سوید ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە ٣٢ ھەمین ئەندامی ھاوپەیمانی ناتۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پابەندبوون بە کارکردن لەگەڵ حکومەت عێراق دووپاتدەکەنەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبھێنێت.

دەشڵێت، پشتیوانی خۆیان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی خێرا و روون لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.

ئێوارەی دوێنێ بەھۆی ناکۆکی لەسەر پڕکردنەوەی ئەو سەنگەرانەی پەکەکە چۆڵیکردن، لە چیای قەرەچوغ شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە روویدا و بەھۆیەوە دوو پێشمەرگە شەھیدبوون و سێ پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی مامۆستایان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاریداوە یاداشتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز بکاتەوە کە خۆی لە چوار خاڵ دەبینێتەوە بۆ چارەسەرکردنی بایکۆت.

رونیشیکردووەتەوە، داواکارییەکان بریتین لەوەی بەزووترین کات مووچەی مانگی ھەشت دابەش بکرێت، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ریزبەندی پێشەوەی لیستی مووچە دابنرێن، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەستپیبکاتەوە و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن یاخود بە گرێبەست کردن لەگەڵیان چارەسەر بکرێت.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جەختدەکاتەوە، جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن داواکارییەکان داواکاری ھەنووکەیی مامۆستایانە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بایکۆتی خوێندنیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووغ کە شەھید و برینداری لە ھەردوولا لێکەتەوە، بڕیاردراوە ژوورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبکرێت بە چاودێری ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی درووستبوونی ئەو شەڕە.

وتیشی، لە چەند سەعاتی داھاتوودا پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەندامانی ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دیاریدەکەن کە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ھەردوولا دەبن.

لەسەر رووداوەکە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانیکرد بە پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و داوای دانبەخۆدا گرتنیش دەکات.

لای خۆیەوە، سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا پابەندبوونی بە کارکردن لەگەڵ حکومەت عێراق دووپاتکردەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیریی لە سەرتاسەری عێراق بەدیبھێنێت.

دەشڵێت، پشتیوانی خۆیان دەردەبڕین بۆ راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی خێرا و روون لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مەراسیمی کۆتایی خولەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئامادەبوو وتەیەکی پیشکەش مامۆستایانی بەشداربوو کرد و وتی: "لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت و ئامانجمانە لەڕێگەی ئەم خولانەوە مامۆستای پرۆفیشناڵ پێبگەیەنین و زانکۆکان لێی سوودمەندبن" و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: "کردنەوەی ئەم خولە لە چوارچێوەی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنمانە لەگەڵ زانکۆی ھەڵەبجە و ھەڵەبجە و ھەڵەبجەییەکان بۆ ئێمە گرنگن دەمانەوێت زۆرترین پرۆژەمان لە شاری ھەڵەبجە بێت".

لە خولەکەدا نوێترین بابەتە زانستی و تەکنیکییەکان فێری مامۆستایان کراوە کە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بۆ مامۆستایەکی زانکۆ پێویستە، ھەرووەھا باس لە ئەکادیمی تووڵەکان کراوە "ئامرازەئەکادیمییە مۆدێرنەکان" کە کەسێکی ئەکادیمی پێویستییەتی وەک مامۆستا یان توێژەر لە ناوەندێکی ئەکادیمیدا، ھەروەھا لەم خولەدا وانەی درووستکردنی نوێترین ئەکاونت و بەرنامە نێودەوڵەتییەکان، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتییەکان وترایەوە کە مامۆستایان بۆ بابەتی توێژینەوە پێویستیانە و لێی سوودمەند دەبن.

خولەکە مامۆستایانی زانکۆی ھەڵەبجە بەشداری تێدا کرد، ئەم خوولە بۆ ماوەی چوار ھەفتە و بەشێوازی گرووپ بوو، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣/١٠/٢٠٢٣ بە کۆتا گەیشت، پ. د. مھاباد کامیل عەبدوڵڵا، سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە لە وتەیەکیدا سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد  و ھیوای خواست کە ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بێت.

لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون درایە ئەو مامۆستایانەی بەشدارییان کرد بوو، خولەکەش لەلایەن مامۆستا باوەڕە محەمەد، مامۆستای لە بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی ھەڵەبجەوە وترایەوە. ئەم خولە یەکێکە لەو زنجیرە خولانەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کردوویەتێەوە بۆ بەشێک لە فەرمانگە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی تواناکان و بەھێزکرنی زانیاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانە لەڕووی ماف و ئەرکەکانیان لەبواری کارگێڕیدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکان، دەبێت لە سبەینێوە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەو قەرزەی کە دەدرێتە ھەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.

وتیشی، ئەم مانگە مووچەی بەشێک لە فەرمانگەکانی حکومەتی فیدڕاڵیش چەند رۆژێک دواکەوتووە.

بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغداد، حکومەتی فیدڕاڵ بۆ سێ مانگ لەرێگەی بانکەکانی رافدین و رەشید و تی بی ئای، مانگانە ٧٠٠ ملیار دینار بە قەرز بۆ ھەرێم دەنێرێت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید نەشئەت شاھوێز کاندیدی یەکێتیی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی ھەندێک تۆمەتی ناڕاست ئاڕاستەکرابوو لە کۆمسیۆن تا رێگە لە بەشداریکردنیان بگیرێت لە ھەڵبژاردن، تانایەن لە بڕیاری دوورخستنەوەیاندا و دادگای فیدڕاڵیش بە رەسمی تۆمەتەکانی رەتکردەوە.

وتیشی، ھیچ گرفتێک لە بەردەم کاندید بوونەکەیدا نەماوە و درێژە بەکاری خۆی دەدات بۆ کێبڕکێکردن و ھەوڵدان بۆ سەرخستنی خۆی و لیستەکەی لە کەرکوک.

لای خۆیەوە عەلی محەمەد لێپرسراوی سەنتەری ھەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک و سەڵاحەدین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری دادگا دوو کاندیدی یەکێتی لە کەرکوک و نەینەوا کە گرفتیان بۆ دروستکرابوو، گرفتەکانیان لەسەرنەما و بڕیاری دوورخستنەوەیان ھەڵوەشایەوە، ئەو دوو کاندیدەش یەکێکیان لە پارێزگای کەرکوک بوو بەناوی نەشئەت شاھوێز و ئەوی تریشیان سەرۆکی لیستی یەکێتی بوو لە موسڵ بەناوی دڵدار زێباری.

ئەو دوو کاندیدەی یەکێتی ١٩ی تشرینی یەکەم بەپێی بڕیاری دەستەی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک کاندیدی دیکە لە کێبڕکێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە، بەڵام دادگای فیدراڵی بڕیاریدا ھەردوو کاندیدەکە لە کێبڕکێی ھەڵبژاردن بەردەوام بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...398399400401402...956