پارێزگاری ھەولێر: لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەی ھێزەکانی ئێران دەکەن کە شەوی ڕابردوو کردیانە سەر شاری ھەولێر.
راشیگەیاندوە، لە ھێرشەکاندا بەبێ ھیچ پاساو و بنەمایەک خەڵکی سڤیل و بێتاوان کراوەتە ئامانج، بەوھۆیەوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی رادەگەیەنن.



