عەمار حەکیم و مالیکی داوا لە پارتی دەکەن لە بڕیارەکەی بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن پاشگەزبێتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٤
نوسینگەی راگەیاندنی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، عەمار حەکیم و نوری مالیکی کۆبوونەتەوە و جەختیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە زوترین کاتدا کردووەتەوە، بەو پێیەی دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان لەنێوان پێکھاتەکاندا بۆ پێدانی مافی پێکھاتەکانە.
دەشڵێت، عەمار حەکیم و نوری مالیکی داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لە بڕیارەکەی بۆ بەشداینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاشگەزبێتەوە بەو پێیەی پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق و ھەرێم پێویستی بە ھەمووانە.



