logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

کۆمیسیۆن کاندیدێکی دیکەی پارتی لە دھۆک دووردەخاتەوە

کۆمیسیۆن کاندیدێکی دیکەی پارتی لە دھۆک دووردەخاتەوە

٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: خاکی پیرۆزی کوردستان سێ رۆڵەی ئازیزی خۆی لە باوەش گرت و تێکەڵ بە کاروانی سەربەرزی شەهیدانی کردن.
کوردستان٢٨ خولەک لەمەوبەر

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: خاکی پیرۆزی کوردستان سێ رۆڵەی ئازیزی خۆی لە باوەش گرت و تێکەڵ بە کاروانی سەربەرزی شەهیدانی کردن.

بەبۆنەی شەهیدبونی سێ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە .

لە پەیامەکەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکردوە، دیسان خاکی پیرۆزی کوردستان سێ رۆڵەی ئازیزی خۆی لە باوەش گرت و تێکەڵ بە کاروانی سەربەرزی شەهیدانی کردن.

 

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (شاهین ئازەربەرزین - نەدا ئەمیری – سەمیرا ئەڵڵایاری)م بە هۆی هێرشی درۆنییەوە پێگەیشت.

دیسان خاکی پیرۆزی کوردستان سێ رۆڵەی ئازیزی خۆی لە باوەش گرت و تێکەڵ بە کاروانی سەربەرزی شەهیدانی کردن.

لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆم بۆشەهیدبوونی ئەو سێ رۆڵە تێکۆشەرە، هەزاران سڵاو بۆ رۆحی زیندوویان ئەنێرم. بەشداری لە خەمی بنەماڵەکانیان و خەمی هەموو خەڵکی کوردستان ئەکەم بۆ ئەم کۆستە گەورەیە.

 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی نەوتی عیراق: پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە
عیراق٣٤ خولەک لەمەوبەر

وەزارەتی نەوتی عیراق: پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە و ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو مەبەستە کراوە.

ئەمڕۆ شەممە، ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق  رایگەیان، پەیوەندییان بە کۆمپانیا گەورەکانی گواستنەوەوە کردووە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نوێ و دەرگایان بۆ هەموو لایەک واڵایە، بە مەبەستی دەتپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

 ئەم هەنگاوەی وەزارەتی نەوتی عیراق،  ئامانج لێی زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، جێگیرکردنی بازاڕ و دابینکردنی غازی ناوخۆییە بۆ وێستگەکانی کارەبا.

لایخۆشیەوە، وەزارەتی گواستنەوەش پێشوازی لە کەشتییەکی گەورە لە بەندەرەکانی بەسڕە کردووە، کە بۆ یەکەمجار دوای کردنەوەی گەروی هورمز، بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت باردەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئێران مەرج بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دادەنێت
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

ئێران مەرج بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دادەنێت

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، کە لە سەرچاوە پەیوەندیدارەکانەوە دەستی کەوتووە، ئێران تا ئەم ساتە رەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی خولی داهاتووی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا نیشان نەداوە.

بە گوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکە، ئەم هەڵوێستەی ئێران دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران و  بەردەوامیی  داواکارییە زیادەکانەی واشنتۆنە  لە تاران.

ئێران لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە بە بەرپرسانی ئەمریکای راگەیاندووە، کە مەرجی سەرەکی بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان، وازهێنانی ئەمریکایە لەو داواکارییە زیادانە، چونکە تاران نایەوێت کاتەکانی لە دانوستانی بێسوود و پڕکێشەدا بەفیڕۆ بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی  بڵاویکردبوەوە، رۆژی دووشەممە، خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ئەمریکا  و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.