کوردستانکوردستان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ستیڤن چارڵس ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، تەنھا بە پاراستنی سەقامگیری و گەڕاندنەوەی متمانە دەتوانرێت کێشە سیاسییەکان و کێشەکانی ھەرێم و بەغداد بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادیش، جەختی کردەوە، چارەسەری بنەڕەتی رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەنە کە لە بەرژەوەندی ھەردوولادا بێت، بەڵام لەم قۆناغەدا ئەولەوییەتی یەکەمی حکومەت و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی خێرای کێشەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانە و ناکرێت ئەم کێشەیە لە ساڵی داھاتووشدا بەردەوام بێت،  داواشیکرد وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمان یارمەتیدەربن لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە لە ماوەی رابردوودا کەشێکی ئەرێنی ھاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و ھەنگاوی باش نراون بە ئاراستەی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردستانییەکان. وتیشی، بە چارەسەرکردنی بەشێکی بەرچاوی کێشەکان پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراقدا بەھێزتر دەبێت.

ھەروەھا ئاماژەی بە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر ئەرکەکەی کرد و رایگەیاند، بە گەڕانەوەی وەزیر پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر و باشتر جێبەجێ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند، ئەگەر گرێبەستەکانی نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکان ھەموار بکرێنەوە، دەبێت بە رەزامەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت بێت، ھەروەھا گرێبەستەکانی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی دەستوورین.

لەبارەی راوەستانی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش وتی، داواکەی عێراق لە دادگای ناوبژیوانانی پاریس رەفتارێکی ناتەندروست و ناعەقڵانی بوو، چونکە راوەستانی ھەناردەی نەوت، حەوت ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

کەمال محەمەد وتیشی، تێگەیشتنی باش ھەیە لە نێوان ھەولێر و بەغداد و لە گۆفتوگۆدان، ھیواشی خواست بگەنە رێککەوتن و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە، ھەرێمیش ھیچ کێشەیەکی نییە لە نەوتی ھەرێمی کوردستان  رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندارکراون، کە چواریان خەڵکی سەقزن و یەکێکیان خەڵکی بۆکانە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە سنوری ھەنگەژاڵی بانە بریندارکراون و بۆ ناوەندە تەندروستییەکان گواستراونەتەوە، یەکێکیشیان نەشتەرگەری بۆ کراوە و یەکێکی دیکەش لە نەخۆشخانەی شەفای سەقز رەوشی تەندروستی ناجێگیرە.

رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاند، یەکێک لە کۆڵبەرەکان مێردمنداڵە و تەمەنی ١٧ ساڵە، ئەوانەی دیکەش تەمەنیان ١٩ ساڵ و زیاترە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ وەفدێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی دھۆک، سەردانی شێخ جەوھەر ئاغا ھەرکی سەرۆکی عەشیرەتی ھەرکی کرد لەشاری نەینەوا.

لەو سەردانەدا سەرکەوت زەکی پاش ھەواڵ پرسین لە تەندروستی جەوھەر ئاغا، ھەڵوێست و رۆڵی شێخ جەوھەر_یان بەرز نرخاند لە پشتیوانیکردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری نەینەوا و پشتگیری ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی، ھاوکات سەرۆکی عەشیرەتی ھەرکی سوپاسی سەرکەوت زەکی و وەفدی یەکێتی کرد بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە، پشتیوانی خۆی و عەشیرەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٩-١١-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، ئاسۆ مامەند سەرۆکی "ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە"، پێشوازی لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد، لە دیدارێکدا ھەردوولا تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ئامادەیبوون، ھەردوولا باسیان لە دۆخی عێراق بە گشتی و کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەتی کرد، تەئکیدیش لە سەقامگیری و ئارامی ئەو ناوچانە کرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‎بەرگەشت ئاکرێی وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم بەکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا، بڕیاردراوە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کە مۆڵەتی دەستەی وەبەرھێنانیان پێدراوە و بە سیستمی پریپەید کارەبا بەکاردەھێنن، نرخی کارەبای نیشتیمانیان بۆ کەمبکرێتەوە بەشێوەیەک یەک کیلۆ وات کارەبا لە ١٥٦ دینارەوە دەکرێت بە ١٠٠ دینار و ئەو ١٢٪یەش نامێنێت کە سەرپەرشتیاری پڕۆژە نیشتەجێبونەکان لەھەولێر لە بەشداربووانیان وەردەگرت.

‎ راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی کارەبا رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر کەمکردنەوەی نرخی کارەبا، ئەوەش ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و پێدەچێت ھەفتەی داھاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان/سلێمانی، بڵاویکردەوە رۆژی چوارشەممە دادگایی کردنی تۆمەتبارانی شەھیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف و برینداربوونی ھاوڕێکانی لەدادگای تاوانەکان بەڕێوەچوو.

ھاوکات بە مەبەستی خوێندنەوەی ئەو بەڵگانەی لەسەر رووداوەکە خراونەتە روو دادوەر بڕیاریدا بە دواخستنی دادگایکردنەکە بۆ ١٠/١٢/٢٠٢٣.

ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ٤/١٢/٢٠٢١ لەکاتی بەھاناوەچوونی ژنێکی ھەڕەشەلێکراو لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، نەقیب محەمەد لەتیف و سێ پۆلیسی دیکە لەکاتی ئەنجامدانی کاری بەھاناوەچوون ‌و جێبەجێکردنی بڕیاری دادوەر بەر دەستڕێژی گولـلە کەوتن، لە ھەمان شوێن نەقیب محەمەد لەتیف شەھیدبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی سێی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی تر دواخراوە و لە داھاتوودا مەکتەبی تەنفیزی بڕیار لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن دەداتەوە.

وتیشی، بەھۆی ئەو رەوشە نەخوازراوەی ئێستا لە ھەرێم ھەیە کە بەھۆیەوە بەشێکی زۆری مامۆستایان باکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە بۆیە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ١٣ ھەمین کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان دواخراوە.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم کۆنگرەی بەستووە، لە داھاتووشدا ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی سیانزەھەم دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەمیانی سەردانەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول لە نزیکەوە لە دۆخی کاسبکارانی بازاڕەکەی پرسی و ھانیدان بەرۆحی کوردانەوە بەشداری دەنگدان بکەن و دەنگ بە کاندیدانی یەکێتی بدەن.

شاڵاو کۆسرەت رەسول ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە کەرکوک ھەیە تەنھا بەدەنگی ئێوە و نوێنەرەکانی یەکێتی دەگۆڕێت و ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییە ھەموو پێکەوە بچنەسەر سندوقی دەنگدان و کوردستانیەتی کەرکووک بسەلمێننەوە و ئیدارەی شارەکەتان بخەنەوە خزمەتی خۆتان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەفدە فەرەنسییەکە پێکھاتبوون لە فرێدریک تارید، بەڕێوبەری ئینستیوتی فەرەنسی لە ھەولێر، پاسکال ڕۆس، بەرپرسی ھەماھەنگی و کاروباری کولتووری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق، ڕۆدۆلف ڕیچارد، جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان و دەشتی عومەر سدیق، بەرپرسی کاروباری کولتووری فڕەنسا لە کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، حەمەی حەمەسەعید، وێڕای پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی بەڕێوبەری نوێی ئینستیوتی فەرەنسی لە ھەولێر، ستایشی کار و پڕۆژە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکانی ئینستیوتەکەی کرد و ڕایگەیاند، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان زیاتر ھاوکار و پشتیوانی پێشخستنی پەیوەندی کولتووری و ڕۆشنبیری نێوان ھەردوو گەلی کوردستان و فەرەنسا دەبێت.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان جەختی لەسەر پەیوەندی بە تینی ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردەوە، کە ڕەگێکی مێژوویی ھەیە و لەو بارەیەوە وتی، گەلی کوردستان ھەمیشە بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە پشتیوانی و ھاوکاری حکومەت و گەلی فەرەنسا لە کاتە سەختەکانی مێژوودا.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بە پڕۆژەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کرد، بە تایبەتی پڕۆژەی وەرگێڕانی کتێبە گرنگەکانی کتێبخانەی کوردی بۆ زمانە زیندووەکانی جیھان لەوانەش زمانی فەرەنسیی و وتیشی، پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکی وەرگێڕ و نووسەرانی کورد دەکەین بۆ وەرگێڕانی کتێب و سەرچاوەی پڕبایەخی زمانی فەرەنسی بۆ سەر زمانی کوردی.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دووپاتیکردەوە، وەزارەت خوازیارە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوەندە کولتوورییەکانی فەرەنسا بدات و لە داھاتوودا پڕۆژەی ھاوبەشی ڕۆشنبیری و کولتووری زیاتر لە پێناو پەرەپێدانی گیانی لێبوردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە ساز بکرێن.

لە بەرامبەردا، شاندە فەرەنسییەکە وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینیان بۆ پشتیوانی و ھەماھەنگی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، خواستی خۆیان بۆ سازکردنی پڕۆژەی ھاوبەش و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ڕۆشنبیری و کولتوورییەکان دووپاتکردەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، چارەسەرنەکردنی پرسی کورد و فەڵەستین گەورەترین سەرچاوەی ناسەقامگیرییە لە رۆژھەلڕتی ناوەراستدا. وتیشی، گەلەکەی نایەوێت خاکەکەیان ببێتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان ئەمریکا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.

مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی رابردوو بۆ سەر ھاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل و ھەروەھا کارەکانی ئیسرائیلیش لە غەززە قبوڵکراو نییە، ، ھۆشداریشیدا لەوەی کە ئەمکارانە دەبێتە ھۆی ئەوەی و گروپی توندڕەوی تر سەرھەڵبدەنەوە و چەندین ناوچەی تریش بگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشتر رۆژی ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون دیاری کرابوو، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامانج لەو بڕیارە پێدانی ھەلی زیاتر و کارئاسانییە بۆ ئەو کەسانەی کە تاکو ئێستا بە ھەر ھۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە. 

مانگی ئابی ئەمساڵ پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون  دەستیپێکرد و بڕیارە زیاتر لە نۆ ھەزار یەکە بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش بکرێت، تا ئێستاش زیاتر لە ٢٢ ھەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەکان فۆرمەکەیان پڕکردوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە نوێنەری وەزارەتی کارەبا و پارێزگاری ھەولێر و دەستەی وەبەرھێنان لە وەزارەتی کارەبا کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر کەمکردنەوەی نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان بەڕێژەی ١٢٪.

 وتیشی، پێشنیازەکان لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە دوای گفتوگۆکردن لەسەریان دەکرێنە بڕیار.

وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان جەختیکردەوە، نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بە یاسا رێکدەخرێن، بەشێوەیەک لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیاندابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی تەندروستی کە رۆژی دووشەممە دەرچووە، ئەو چاو و قاوانەی کە بۆ دابەزاندن یان زیادکردنی کێش بەکاردەھێندرێن و لە بنەڕەتدا پێکھاتەکەیان لە دەرمان دروستدەکرێت، پێویستە لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی ھێنان و دروستکردنی دەرمان رێگەپێدانی ھاوردەکردنیان پێبدرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو چاو و قاوانە دەبێت ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لێبدرێت و تەنھا لە دەرمانخانەکاندا بفرۆشرێن.

بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەکە ریکلامکردن بۆ ئەو چاو و قاوانە لە راگەیاندنەکانی بینراو و بیستراو و نوسراو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغەیە، ئەوەشی پابەندی نەبێت رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەتەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان و ھاریکاریی ھا‌وبەش بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا کردەوە.

سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کورستان باڵیۆزی تورکیا ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ ھەناردەکردنەوە دووپات کردووەتەوە، لە بەرامبەریشدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا ھەولێر و بەغداد خەریکی گفتوگۆی تەکنیکین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە رونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەو بەشە نەوتەی بڕیارە لەسەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە لەبەغدادەوە بنێردرێت بۆ ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بڕیاردراوە لەکاتی ھاتنیدا تەرخان بکرێت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین.

راشیگەیاندوە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی بەردەوام دەبێت بەنرخی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بۆ دووسەد لیتر بەھەمان میکانیزمی پێشوو.

ھاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەکاتی ناردنی بەشە نەوتی ھەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە بە ھەر نرخێک بێت، بەو نرخە بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێمدا دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...351352353354355...926