ماوەی نۆ رۆژە قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی بە ھاوکاری ھیزەکانی یەپەژە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ژنێکی ئێزدیی بە ناوی "کۆڤان عیدۆ خۆرتۆ" خەڵکی گوندی ھەردانە لە شنگال، رزگارکرا.
بەپێی ئامارێکی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی، بەھۆی ھێرشەکانی داعش لە ٢٠١٤ بۆسەر قەزای شەنگال و دەوورووبەری، ٦ ھەزار و ٤١٧ ھاووڵاتی ئێزدی رفێنراون، لەو ژمارەیەش تا مانگی ئابی ساڵی رابردوو ٣ ھەزار و ٥٧٠ کەسیان رزگارکراون.
منداڵەکە ناوی لەوەندە کاروانە و تەمەنی ١٢ ساڵە، خوێندکاری پۆلی شەشەمی بنەڕەتیی بووە لە خوێندنگەیەکی تانجەرۆ.
تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی راپۆرتی پزیشکی ئەو منداڵە نەخۆشی ھەبووە و لەکاتی پشوودا لەناو گۆڕەپانی قوتابخانەکە لەھۆش خۆی چووە و دوای گواستنەوەی بۆ ژوری ئیدارەی قوتابخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی منداڵەکە بەھیچ شێوەیەک بە غاز گیانی لەدەستنەداوە و ھیچ منداڵێکی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە.
لای خۆیەوە، تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی ئەو خوێندکارە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و توێکاری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بزانرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە پزیشکی داد بۆ کوردسات نیوزی پشتڕاستکردەوە، بەپێی ئەنجامی پشکنین و توێکاری، خوێندکارەکە بەھۆی غازەوە گیانیلەدەستنەداوە بەڵکو کێشەی دڵی ھەبووە و دیواری دڵی ئەستور بووە.
کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوە دوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و کێشەچارەسەر نەکراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بە گشتی و بودجە و بژێوی ژیان و موچەی فەرمانبەران بە تایبەتی، لەلایەک و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەلایەکی دیکەوە، دوای بیروڕا گۆڕینەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانیی هاوڕابووین لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە :
١- هەردوولا کۆک بووین لەم قۆناغەدا لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی پارێزگای کەرکوک
بە هەموو پێکهاتەکانیەوە پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت بۆ خزمەتی خەڵکی شارو شارۆچکەکان .
٢- هەردوولا هاوڕابووین ئەرکی سەرشانی یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانە قەوارەی هەرێم بپارێزن و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش و خەبات و خوێنی شەهیدانی کوردستان بکەین.
٣ - بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەئاستێکی باڵا هەردوولا پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بەگشتی و بژیوی و ژیان و خزمەتگوزاری و بودجە و مووچە بدەین بە تایبەتی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
4/2/2024
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی ئێستای هەرێم و عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ دەكرێت، هەروەها پرسی پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك و نەینەوا و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبن.
پێشتریش سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاندبوو، یەكێتی و پارتی لە ئاستی باڵا كۆدەبنەوەو چەند تەوەرێكی پەیوەست بە هەرێم و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماری مانگی رابردووی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان و دەستگیرکردنی ھاووڵاتییان بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، ١٥٢ کەس لە شارەکانی ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، کە ٥٣%ی دەستگیرکراوەکان ھاووڵاتی کوردن.
بەپێی ئامارەکە، ٨١ ھاووڵاتی کورد و ٣٤ تورک و ١٤ بەلووچ و ١٢ ژن و یەک منداڵ و ژمارەیەک ھاووڵاتیانی عەرەب و گیلەک لە نێو دەستگیرکراوەکاندان لەگەڵ ٢٠ چالاکوانی ئایینی و ٨ خوێندکار و ٢ مامۆستای زانکۆ و ٣ رۆژنامەنوسیش کە دەستگیرکراون.
پارێزەر ئاسۆ ھاشم بەکوردسات نیوزی راگەیاند، "چەند رۆژێک پێش ئێستا لە یەکێک لە زانکۆکانی شاری ھەولێر مامۆستایەکی زانکۆ کە پیاوە بەبەرچاوی ٣١ خوێندکاری دیکەوە شەقێکی لە کچە خوێندکارێکی کچی قۆناغی یەک داوە و دەمی پڕکردوە لە خوێن".
وتیشی، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە خوێندکارەکان سەرقاڵی وانەخوێندن بوون.
ئاسۆ ھاشم دەشڵێت، رۆژی یەکشەمە سکاڵایی یاسایی لەسەر مامۆستاکە تۆمار دەکەن، وردەکاریی دۆسیەکەش بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دەخەنەڕوو.
کوردە عومەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەدوایین کۆبوونەوەی خۆیدا لیژنەکەیان داواکارییەکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد تا لەکۆبوونەوەکانی داھاتوودا پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.
وتیشی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنی داوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەکە بخاتە دەنگدانەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ وادەیەکی بۆ دیاریبکات.
نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بڵاویکردەوە، وەفدێکی وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی کۆبوەتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی سیستەمی بانکی و لابردنی ئەو بەربەستانەی کە رێگرن لە بەردەم دابینکردنی خزمەتگوزاری بانکی باشتر بۆ ھاووڵاتییان.
وەفدی ھەرێم لە کۆبوونەوەکەدا داوایکردووە، ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ھەرێم تۆمارکراون بخرێنە ناو مەزادی دراوەوە، لەم بارەیەوە پارێزگاری بانکی ناوەندیی جەختیکردووەتەوە، کە داواکارییەکە تاوتوێ دەکات و بڕیاری پێویست لە بارەیەوە دەدرێت.
پەیوەست بە ئاسانکاری مامەڵەکانی ھەرێمی کوردستانیش، لەگەڵ بانکی ناوەندیی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە بانکی ناوەندیی بەسەکۆی ئەلیکترۆنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم ببەسترێتەوە، کە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی نووسراوە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان.
ماڵپەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەھیدانی شەڕی دژی داعش لە سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان ھاوشێوەی پێشینەکانی دیکە، کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەھیدانی شەڕی داعشدایە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی راسپێردرا کە کاری پێویست ئەنجامبدات بە پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر.
پێشتریش وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاریدا لە وەرگرتنەوەی پێشینەی ھاوسەرگیری لە ھاوسەری شەھیدان و بێسەروشوێنبووانی شەڕی دژی داعش خۆشبێت.
ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئاسایش بووە لە رۆژھەڵاتی شاری قامیشلۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی بۆردومانەکەوە چەند ئەندامێکی ھێزەکانی ئاسایش برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی یەکشەممە دادگا لەسەر چەند سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان سکاڵای تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.
سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا کە لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم تۆمارکراوە داواکراوە، دادگای فیدراڵی ماددەکانی (١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری دابنێت کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.
سکاڵاکە چەند جارێک لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بڕیاردان لەسەری دواخراوە، کە دواترینیان رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو بوو کە تێیدا دادگا دوای گوێگرتن لە وتەی پارێزەرانی دۆسیەکە و بۆچوونی کۆمسیۆن بۆ دوایین جار سکاڵاکەی بۆ چواری شوبات دواخست.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو، لە قەزای حاجیاوا لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە گەنجێک کراوە کوژراوە.
ھاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بەرکەوتنی گەنجێک بە گولـلە، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنێ رووداوەکە و رێوشوێنە یاساییەکانیان گرتووەتەبەر.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو گەنجەی کوژراوە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ە و تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی رانیە بۆ توێککاری، دواتریش رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، ھاوکات لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی تێکۆشەر حسێنە کە مامۆستا و چالاکوانێکی ناسراوی سۆرانە، مەسعود حسێن، برای ئەو چالاکوانە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر براکەی لەلایەن ئاسایشی سۆرانەوە پەیوەندی پێکراوە و ئەمڕۆش خۆی چووەتە ئاسایش، بەڵام دواتر ئازاد نەکراوە.
وتیشی، تائێستا نازانن ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی لەسەر چییە، بەڵام لەرێگەی ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخشەوە بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە ٤٣٩ لە رێکەوتی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردو، پلەی چوار ھەزار و ٣٠٤ ئەفسەر لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ئەفسەرانی وەزارەت و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ بەرزکرایەوە.
ھاوکات، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەران کرد و ئاماژەی بەوەدا، لە رابردوودا ھەوڵەکانیان لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتیان، بە بەرنامەیەکی دروست و سەرکەوتووانە کاریان کردووە، لەسەر رێکخستنەوەی دۆسیەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران و گەڕانەوەی پلەکانیان لە وادەی ئاسایی و یاسایی خۆی.