بلینکن: ئیسرائیل ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئاگربەستی غەززە و تەنھا حەماس ماوە
٢٠ی ئابی ٢٠٢٤
٢٠ی ئابی ٢٠٢٤
مێشک رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە زۆربەی کارە جەستەیی و دەروونی و سۆزدارییەکاندا، بەڵام هەندێک خۆراک و خواردنەوە کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی مێشک هەیە و مەترسی تێکچوونی فرمانەکانی مێشک زیاد دەکەن.
ماڵپەڕی پزیشکی "هێڵس لاین" لیستێکی لەو خۆراک و خواردنەوانە بڵاوکردووەتەوە کە ئامۆژگاری دەکرێت کەمبکرێنەوە بۆ پاراستنی مێشک لە زیانە جۆراوجۆرەکان، کە بریتین لە:
خواردنەوە شەکرییەکان
ئەم خواردنەوانە وەک خواردنەوە گازییەکان، خواردنەوەکانی وزەبەخش، خواردنەوە وەرزشییەکان و شەربەتی میوەکان دەگرێتەوە. بەکاربردنی بەرزی ئەم خواردنەوانە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و کلۆربوونی ددانەکان زیاد دەکات، جگە لە کاریگەرییە نەرێنییەکەی لەسەر مێشک.
توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2023 ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو بەشداربووانەی کە بڕێکی زۆر شەکریان خواردووە، دوو هێندەی ئەوانەی بڕێکی کەمتریان بەکارهێناوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە (خەرەفان) زیاتر بووە. هەروەها توێژینەوەکان لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵان دەریانخستووە کە بەکاربردنی زۆری شەربەتی گەنمەشامی کە فرەکتۆزی بەرزە، رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەی "هیپۆکامپەس"ی مێشک هەبێت کە بەرپرسە لە فێربوون و یادەوەری. بە تێپەڕبوونی کات، ئەمە لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە زانستییەکانی وەک بیرچوونەوە زیاد بکات.
کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان:
ئەم جۆرە کاربۆهیدراتانە دانەوێڵە زۆر پاڵاوتەکان وەک ئاردی سپی لەخۆدەگرن. تایبەتمەندی ئەم کاربۆهیدراتانە ئەوەیە کە جەستە بە خێرایی هەرسان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەناکاوی ئاستی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا. خواردنیان بە بڕی زۆر، دەبێتە هۆی "باری گڵایسیمی بەرز"، واتە کاریگەری گشتی خۆراک لەسەر ئاستی شەکری خوێن. دەرکەوتووە ئەو خۆراکانەی کە نیشانەی گڵایسیمی و "باری گڵایسیمی بەرز"یان هەیە، کار لە فرمانەکانی مێشک دەکەن. هەندێک توێژینەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەکاربردنی درێژخایەنی کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان لەوانەیە کاربکاتە سەر ناوچەکانی وەک "هیپۆکامپەس" و بەشی پێشەوەی مێشک کە پەیوەستن بە یادەوەری، فێربوون، بڕیاردان و رەفتاری کۆمەڵایەتییەوە.
خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە چەورییە گۆڕاوەکان:
چەورییە گۆڕاوەکان جۆرێکن لە چەورییە ناتێرەکان کە رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک هەبێت. سەرەڕای بوونی سروشتی ئەم چەورییانە لە گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا، بەڵام جێگەی نیگەرانی چەورییە گۆڕاوە پیشەسازییەکانە (زەیتە هایدرۆجینکراوەکان). بەپێی توێژینەوەکان، خواردنی بڕێکی زۆری چەورییە گۆڕاوەکان لەوانەیە یادەوەری لە کەسانی خوار تەمەنی 45 ساڵ لاواز بکات. هەروەها، ئەم چەورییانە لەوانەیە هەوکردن و ئاستی ئەنسۆلین و کۆلیسترۆڵ زیاد بکەن، کە ئەمەش بە نۆرەی خۆی کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت. لە بەرامبەردا، ئەو چەورییانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا-3 بەسوودن و رەنگە مێشک لە تێکچوونی زانستی و نەخۆشی ئەلزەهایمەر بپارێزن.
خۆراکە زۆر پێشکەوتووەکان (Ultra-processed foods)
ئەم خۆراکانە بڕێکی زۆر لە شەکر، چەوری، سۆدیۆم و ماددەی پارێزەریان تێدایە، وەک جپسی پەتاتە، شیرینییەکان، نۆدڵز، پۆپکۆرنی مایکرۆوەیڤ، ژەمە ئامادەکراوەکان و پیتزای بەستوو. بەپێی توێژینەوەیەک، بەکاربردنی زیاتر لە %19.9ی کالۆری رۆژانە لەم خۆراکانەوە بۆ ماوەی 8ساڵ، مەترسی پاشەکشەی توانای مێشک زیاد دەکات. مەترسی ئەم خۆراکانە لەوەدایە کە هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەکەن و قەبارەی ناوچەی "هیپۆکامپەس" و ماددەی خۆڵەمێشی مێشک کە پەیوەستە بە بیرکردنەوە، یادەوەری و سۆزەوە، کەمدەکەنەوە.
ئەسپارتام:
ئەسپارتام شیرینکەرێکی دەستکردە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەندکراوە بۆ بەکارهێنان لە بەرهەمە بێ شەکرەکاندا. بەکارهێنانی ئەسپارتام بە سەلامەت دادەنرێت ئەگەر لە سنووری دیاریکراودا بێت. بەڵام بەپێی توێژینەوەکان، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانیدا مەترسییەکانی وەک کێشەی فێربوون، دڵەڕاوکێ، سترێس و خەمۆکی لێدەکەوێتەوە، چونکە رەنگە دەستوەردان لە بەرهەمهێنانی گەیەنەرە دەمارییەکان بکات و مێشک بخاتە ژێر فشاری ئۆکسانەوە.
نوسینگەی خانمی یەکەمی عیراق رونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و داوادەکات ئەو کەسانەی کە شاهیدی تاوانەکانی 'عەجاج'ن و بەڵگەیان لەبەردەستدایە، بیگەیەننە تیمی تایبەتمەند بۆ ئەوەی بەڵگەکان لەسەر ئەو تۆمەتبارە کۆبکرێتەوە.
نوسینگەی خانمی یەکەمی عیراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە شاهیدی تاوانەکانی عەجاج ئەحمەد حەردان جەلادەکەی ئەنفالن، بەڵگەکانیان کۆبکەنەوە سکاڵا و وتەی شاهیدەکان تۆماربکرێت.
نوسینگەی خانمی یەکەمی عیراق لە رونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، دوابەدوای هەوڵەکانی خانمی یەکەمی عیراق بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکانی نوگرە سەلمان (عەجاج ئەحمەد حەردان) کە رۆلێکی زۆر دڕندانەو بکوژانەی هەبووە لەگەڵ ئەنفالكراوەكانى گرتوخانەى نوگره سەلمان و کەس و کارەکانیاندا، وەک لای هەموولایەکیشتان ئاشکرایە کە دوای دادگاييكردن و سزادانى(عەلی حەسەن مەجید)و پێنج گەوره لێپرسراوی ديكەى تاوانى ئەنفال لەلايەن دادگاى باڵای تاوانەكانى عيراق له سالى 2006 و 2007، دۆسيەیەکی سەربەخۆ بۆچەندین تومەتبارى پەيوەندار به تاوانى ئەنفال كرايەوە كه(عجاج) يەكيك بوو لەو داواكراوانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا پێویستە سکاڵا و وتەی هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی تاوانەکانی ئەم تاوانبارەن تۆمار بکرێت، هەر بۆیە وەک ئەرکێکی نیشتمانی و تا بارگرانی سەر شانی کەس و کار و شاهیدەکانی تاوانەکانی ئەنفال کەم بکەینەوە، لەڕێگەی تیمێکی تایبەتەوە کاری کۆکردنەوەی بەڵگەکان و وەرگرتنی وتەی شاهیدەکان جێبەجێ دەکرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان و دواتر ناردنیان بۆ لای دادوەر و دادگای تایبەتمەند.
نوسینگەی خانمی یەکەمی عیراق داوا دەکات هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی تاوانەکانی تۆمەتباری ئاماژە پێکراوەن سەردانی ئەو ناونیشانانەی لای خوارەوە بکەن لەو کاتانەی دیاری کراوە و بەڵگەنامەی یاسایی پێویست لەگەڵ خۆیاندا بەرن.
ناونیشانەکان...........
سليمانی، مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە
کەلار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی گەرمیان
چەمچەماڵ، مۆنۆمێنتی ئەنفال
رۆژ و کات.....
لە رۆژی دووشەممە 4-8-2025 تا رۆژی شەممە 9-8-2025 دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن
لە کاتژمێر 'نۆ'ـی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی داواکاریی ئێزدییەکان کە گرنگترینیان قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان و زیانلێکەوتووانە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، هەروەها کارکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال.
سەرۆکی یەکێتی وتیشی، لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال، بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان دووپاتدەکەینەوە. ئەم تاوانە دڕندانەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا، لاپەڕەیەکی رەشی مێژووی مرۆڤایەتییە و هەرگیز لە یادمان ناچێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، هیوادارین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بەو ئازیزانەیان شادببنەوە کە لە کاتی روودانی کارەساتەکەوە تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.