کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەیدا دزی لێکراوە و بڕی ھەزار و ٨٥٠ یۆرۆ و بڕێک دیناری عیراقی لیدزراوە، ھێزەکانیان لێکۆڵینەوە و بەدواچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەوارەبەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر پارە دزراوەکەدا .

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەکەیدا .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دیکە، لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردووە.

ھاوکات دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەرچەندە زیاتر لە ٥٨ پەرلەمانتار ئیمزایان لەسەر یاداشتەکە کردووە، بەڵام بەھۆی ھەڵنەبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنەکە ناتوانێت بەخێرایی دانیشتنێکی نائاسایی سازبکات.

تائێستا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی یاداشتەکەی بە رەزامەندی یان رەتکردنەوە نەداوەتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایش،  سکاڵای لەسەر ئێران تۆمارکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە رۆژی سێشەممەی داھاتوو کە دەکاتە ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠ی بەیانی کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی. 

داوا لەسەرجەم شۆفێرانی دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراوان بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی ھێما و تابلۆکانی ھاتووچۆ.

 دەشڵێت، ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نین و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی)، ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی میسر، سعودیە، مەغریب لەم ساڵانەی دواییدا بەکارھێنانی ھەواڵی ناڕاست، تیرۆر و تۆمەتی دژە دەوڵەتی لە دژی رۆژنامەنووسان فراوانتر کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست میسر خراپترین وڵاتە بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان و ھاوشێوەی تورکیا، پلەی ھەشتەمی لە جیھاندا گرتووە بە دەستگیرکردنی ١٣ رۆژنامەنووس و سعودیە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بە دەستگیرکردنی ١٠ رۆژنامەنووس. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کەناڵ ھەشت لەناو شاری سلێمانی ئەمشەو دەستی بە پەخش کرد کە پێکدێت لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی بە زمانی کوردی و ماڵپەڕێک و رادیۆ و سەنتەرێکی توێژینەوە.

بەڕێوەبەری کەناڵ ھەشت رایگەیاند، بە نیازن کەناڵێک بە زمانی عەرەبی بکەنەوە و داوا لە خەڵکی دەکات چاودێری کارە رۆژنامەوانیەکانیان بکەن.

ھاوکات کەناڵەکە ماڵپەڕێکی تایبەتیان بۆ بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و کارە رۆژنامەوانیەکانیان ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە...

کوردساتی ئازیز …

لەبەرامبەر بەدەستھێنانی نازناوی براوەی خەڵاتەکانی گــــڵۆباڵ ئیکۆنۆمیکسی بەریتانی بۆ باشترین خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی لەسەر ئاستی عێراق، پیرۆزباییتان لێ ئەکەم. 

بەھۆی سەرکەوتنی ھەوڵەکانی وێبسایتی ‘کوردبین’ەوە، دەزگای میدیایی کوردسات دەمانباتە ئاستێکی بەرزتری چاوەڕوانیمان لەم سەکۆ میدیاییە پڕ بینەرە، لەبەرەوپێشچوون و خۆ نوێ کردنەوە و خزمەتکردن بەو بینەرانەی متمانەی خۆیان و خێزانەکانیان پێ بەخشیون.

ئەم خەڵاتە دەچێتە سەر کاروانی شانازییەکانمان بە کوردسات-ەوە وەک میدیایەکی راستگۆ و سەنگین و پابەند بەپێودانگەکانی کۆمەڵ. 

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

‎بەڕێزان خانەوادەی سەربەرز و تێکۆشەری دێرین، حسێن حەسەن فەقێ سلێمان

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (حسێن حەسەن فەقێ سلێمان) برای شەھیدی فەرماندە (سدیق حەسەن)مان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن.

‎لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژووری ھەڵبژاردنی گۆڕان بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە سەرەتاکانی ئەم مانگە ئەنجامدرا، بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە، دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی دەبەستێت. 

راشیگەیاند، کۆنفرانسەکە بە دروشمی " گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان" لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ئەنجامدەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و  بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەیەم کە رۆڵێکی دیار و بەرچاویان گێڕاوە لەمێژووی خەباتی گەلەکەمان.

‎خاتوو گەشاو محەمەد یەکێک بوو لە دادوەرە بەئەزموون و دیارەکانی کورد، ساڵانێکی زۆر لە دادگاکان خزمەتی کرد و ھەوڵی زۆر لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا داوە.
‎خوای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو حاکم گەشاو مەریوانی

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاکم گەشاو مەریوانی) نیگەران و دڵگران بووم. 

حاکم گەشاو یەکێک بوو لەو دادوەرانەی کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە چەسپاندنی یاساو  دادوەرێکی چالاکی دادگای سلێمانی و پاڵپشتی پرسی ژنان و مافەکانیان بوو. جگە لەوەش لەبنەماڵەیاڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمانە و خوشکی شەھید دڵشاد  مەریوانی بوو، کۆچکردنی مایەی نیگەرانی ھەموومانە.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشە "پڕتوندوتیژی و بێماناکان"ی ئەم دواییەی ئێران دژی ھاوڵاتیانی مەدەنیی ھەرێمی کوردستان و ھێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکات و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکانیش دەکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە لەو ھێرشەدا ھیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، کە لە ١٦ی ئەم مانگە دەرکراوە، وەزیری دارایی عێراق ھاوشێوەی سەرجەم دامودەزگاکانی تری دەوڵەت داوای لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە لیستی خەرجی موچەی فەرمانبەران مانگانە بۆ مانگی کانونی دووەم و مانگەکانی دواتر بدەنە فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەت یان گەنجینەی پارێزگاکان بەمەبەستی تەمویلکردنی مووچە.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەشدا ھاتووە، رەوانەکردنی لیستی مووچە بەوشێوەیە دەبێت، تا ئەوکاتەی خشتەی نوێی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لە ھەردوو ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران پەسەند دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کۆی گشتی داھات تا مانگی تشرینی دووەم گەیشتووەتە ١٢١ ترلیۆن و ٢١٤ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن و ٨٧ ھەزار دینار، کە لە کۆی ئەو داھاتە، ١١٢ ترلیۆن و ٦٦٥ ملیار و یەک ملیۆن و ٤٠٢ ھەزار دیناری لەڕێگەی نەوتەوە بووە، بەو شێوەیەش نەوت سەرچاوەی سەرەکی داھاتی عێراق بووە و رێژەی لەسەدا ٩٣ی داھاتی پێکھێناوە، ھەروەھا کۆی گشتی  داھاتە نانەوتییەکان گەیشتووەتە  ٥٤٩ ملیار و ٥٠٤ ملیۆن و ٩٣١ ھەزار دینار.

ھەر بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کۆی گشتی خەرجی و سلفەکان لە ماوەی ١١ مانگدا گەیشتووەتە ٩٨ ترلیۆن و ٧٢٧ ملیار و ٧٤٥ ملیۆن و ٤١٩ ھەزار دینار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ھەرێم لەمیانی پێشوازیکردن لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان وتی، لەسەر ناوەرۆکی ھەمواری یاسای بودجە لەگەڵ بەغداد گەیشتونەتە رێککەوتن و چاوەڕێن لە نزیکترینکاتدا ئەنجومەنی وەزیران ھەموارەکە پەسەند بکات، ھیواشی خواست لە ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ کێشە دەنگی لەسەر بدرێت.

دەربارەی دۆسیەی نەوتیش وەزیری دارایی رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش لەسەر تێچووی دەرھێنانی نەوت لە نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق ھاتۆتە ئاراوە، ئومێدیشی خواست لەئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ بەغداد لەسەر دۆسیەی نەوت بگەنە رێکەوتن.

لای خۆشیەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ھەست بەو فشارو کاریگەرییانە دەکەن کە لەسەر ئابووری ھەرێم و مووچەخۆران ھەیەو ھەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ  ئەوەی ھەردوولا بگەنە رێککەوتنێکی گشتگیر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەکار سورچی وتەبێیژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گوایە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ١٠ ملیۆن دینار وەکو ھاوکاری دەدەنە کەسوکاری ئەو خێزانانەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە  گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەو ھەواڵە دوورە لەڕاستی.

وتیشی حکومەتی ھەرێم لەساڵی ٢٠٢٠دا بڕیاریدابوو ھەر کەسێک لە کاتی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا گیانلەدەستبدات ٥ ملیۆن دیناری وەکو ھاوکاری پێدراوە،  بەڵام ھیچ ھاوکارییەک لەبارەی پێدانی پارەی لەلایەن عێراقەوە بۆ کەسوکاری قوربانیانی کۆرۆنا نییە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆنگرەی داڤۆس رایگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی ئەنقەرەیان کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ بەندەری جەیھان.

وتیشی، گفتوگۆکان باشبوون، ھیچ کێشەیەک لە بەندەر و بۆرییەکەدا نییە، ئامادەییان دەربڕیوە دەست بە ھەناردەی نەوت بکەنەوە، ئەوەی ماوەتەوە و چارەسەرنەکراوە لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراقدایە.

ھاوکات جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم لە داڤۆس کۆبونەوە، لە تەوەرێکدا باسیان لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم کردووە، بۆ پشتیوانیی سەقامگیری و سەرچاوەی بژێوی لە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...327328329330331...926