لەماوەی ١٠ مانگدا لە سنوری هەولێر ٥٠ كەس لەرووداوی جیاجیادا گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی ٩٠ كەسیش برینداربوون، زیاتر لە ٢ هەزار روداوی ئاگركەوتنەوەش تۆماركراون.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری رووداوەكانی لەمساڵدا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەماوەی ١٠ مانگدا بەهۆی روداوە جۆراوجۆرەكانەوە ٢٢ كەس گیانیانلەدەستداوە و ٨٩ كەسی دیكەش برینداربوون، هەروەها ٢٨ كەس خنكاون و ٥٦ كەسی تریش رزگاركراون.


ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەو ماوەیەدا  ٢ هەزار و ٥٧ روداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون، لەو ژمارەیەش ٢٤٦ روداویان ئاگركەوتنەوەی ماڵان و دوو بەنزینخانە و ٢٧٣ روداویشیان گڕگرتنی ئۆتۆمبێل بووە، ١٦١ روداوی ئاگركەوتنەوەش لە دارستان و باخچە و ٨٤٢ روداویش لە نێو دەغڵودانی جوتیاران و ٨٤٢ ئاگركەوتنەوەی پوش و پەڵاش تۆماركراوە.