بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هوشیار دیار عەونی ئاغامان پێگەیشت.
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی کۆچیدوایی هوشیار دیار عەونی ئاغا پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، "لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت".
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری عەونی مستەفا ئاغا ئاکرەیی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هوشیار دیار عەونی ئاغامان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



