د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی رۆژی دادوەری عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری دەکات.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بە بۆنەی رۆژی دادوەری عیراقەوە پیرۆزبایی لە دەسەڵاتی دادوەری کردووە.
دەقی پەیامەکە
بەبۆنەی ڕۆژی دادوەری عێراقەوە پیرۆزبای گەرم لە دەسەڵاتی دادوەری و تەواوی فەرمانبەرانی ئەو بوارە دەکەین، جێگەی شانازییە کە ئەو دامەزراوەیە یەکێکە لە کۆنترین سیستمە دادوەرییەکانی ناوچەکە، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەکەینەوە کە کۆڵەکەیەکی گرنگە بۆ پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی.
سەرۆك كۆماری عیراق لە میانی دیدار و چالاكییەكانی لە كۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس، جەختی لەسەر بەهێزكردنی ئابووری عیراق و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی كردەوە.
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار لە وەڵامی پرسیارێكی كوردسات نیوز سەبارەت بە بەردەمی ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و گرنگی بەشداریكردن لەو جۆرە كۆڕبەندانە رایگەیاند، زۆرجار ململانێكان دەبنەهۆی هۆكاری پەكخستنی ئەم بۆنە گرنگانە، بەڵام بەخۆشحاڵییە و داڤۆس ساڵانە لە كاتی خۆیدا رێكدەخرێت بۆ قسەكردن لەسەر ئاڵنگاریی و چارەسەرییەكان.
سەرۆك كۆماری عیراق لە بارەی هاتنی كۆمپانیا بیانییەكانیش وتی، زۆر گرنگە هانی كۆمپانیا بیانیەكان بدەن، چونكە عیراق بە كاولكاری زۆردا تێپەڕیوە و بۆ چاككردنی خزمەگوزارییەكان و سەرجەم سێكتەرەكان پێویستیان بە هاوكاری وڵاتان هەیە.
سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی وڵاتانی دیكە لەبارەی عیراق، سەرۆك كۆمار ئاشكرایكرد، هەمووان هەڵویستی ئەرێنییان هەبووە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوكاری پێشكەشی عیراق بكەن.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق جگە لە بەشداریكردن لە كار و چالاكییە رەسمییەكانی كۆڕبەندی داڤۆس، لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەشدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتانی دیكە و رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و تیایدا جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و باشكردنی رەوشی عیراق لەرووی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان كردەوە.
لە پەراوێزی سێیەم رۆژی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق زنجیرەیەك كۆبونەوە و دیداری لەگەڵ سەرۆك و لێپرسراوانی باڵای وڵاتانی بەشداربوو لە كۆڕبەندەكە ئەنجامدا.
لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین كۆبووەوە جەختی لەسەر هەڵوێستی عیراق كردەوە، كە داوای رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و پێویستی چارەسەركردن و یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان بە رێگای ئاشتیانە كردەوە و ئاماژەی بە بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد و روونیكردەوە كە لە ململانێ چەكدارییەكاندا هیچ براوەیەك نییە.
سەرۆكی ئۆكراینیش جەختی لەسەر خواستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ بەهێزكردنی هاوكارییە دووقۆڵییەكان بەتایبەتیش لە كەرتی كشتوكاڵ و هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ئۆكراین بۆ عیراق.
هەر لە درێژەی كۆبونەوەكانیدا لە كۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس، سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی سویسرا كۆبووەوە گفتوگۆیانكرد لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و پەروەردەیی، سەرۆك كۆماری عیراق جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی پارەی بلۆككراوی عیراق كردەوە، ئاماژەشی بە پێویستی هاریكاریكردن لە بواری دەستپێشخەری ئاشتی شین كە لە مانگی شوباتی 2010 لەلایەن ئاژانسی هاوكاری و گەشەپێدانی سویسرا ئەنجامدراوە، بۆئەوەی ئاو بكرێت بە سەرچاوەیەك بۆ هاریكاری و ئاشتی لە نێوان وڵاتە هەرێمییەكاندا.
سەرۆكی یەكێتی سویسراش جەختیكردەوە لەسەر خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات بكات.
كۆبونەوەیەكی د.لەتیف رەشید لەگەڵ ئەندرێ پلێنكۆڤیچ سەرۆك وەزیری كرواتیا بوو و تیایدا پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوانیان تاوتوێكرا و جەختیشیكرایەوە لە گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا، سەرۆك كۆماری عیراق داواشیكرد دەرفەت بۆكۆمپانیاكانی كرواتیا بڕەخسێنرێت بۆئەوەی بەشداری لە پرۆژەی ژێرخانی عیراقدا بكەن.
هاوكات د.لەتیف رەشید چاوی كەوت بە دیك شۆف سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و لە دیدارێكدا باس لە پەیوەندییەكان كرا و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوكارییەكان لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و كاركردن بۆ ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن، بە مەبەستی دامەزراندنی ئەنجومەنی عیراقی-هۆڵەندی بۆ ئاو و كشتوكاڵ تاوتوێكران.
د.لەتیف رەشید لەگەڵ عەبدولحەمید دەبیبە سەرۆك وەزیرانی لیبیاش كۆبوەوە و لە دیدارێكدا جەختیكرایەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەش، بە مەبەستی دروستكردنی دیدگایەكی یەكگرتوو كە چارەسەری ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەكانی ناوچەكە بكات.
سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەیكرد، بە پێویستی فراوانكردنی هاریكاری سیاسی و ئەمنی و فەرهەنگی و گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و كاركردن لەسەر ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتەكانی خوێندنی باڵای هەردوولا.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس پێشوازی لە عەبدولحەمید دەبەیبە سەرۆک وەزیری لیبیا کرد و ئاماژەیبە پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری ئاستی سیاسی و ئەمنی و فەرهەنگی و گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری لەو بوارانە کرا کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی برا دەکات و پاڵپشتی لە چۆنیەتی گەشەپێدانیان دەکەن، تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.
سەرۆک کۆمار هەڵوێستی عیراقی بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی لیبیا و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی دووپاتکردەوە.
لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش، بە مەبەستی دروستکردنی دیدگایەکی یەکگرتوو کە چارەسەری ئاستەنگی سیاسی و ئابووریی ناوچەکە بکات و گرنگی بەردەوامی هەوڵەکانی دووپاتکردەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ ناکۆکییەکانی ئێستا و خۆ بەدوورگرتن لە هەموو پەرەسەندنێک.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری ئاستی سیاسی و ئەمنی و فەرهەنگی و گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جگە لە کارکردن لەسەر ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هاوتا لیبییەکەی.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیری لیبیا پاڵپشتی لیبیا بۆ هەوڵەکان دووپاتکردەوە بۆ پەروپێدانی هاریکاری لەسەر ئەو مەسەلانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەیە، پەرۆشی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی لەگەڵ عیراق و وڵاتانی ناوچەکە لە بوارە گرنگەکاندا دووپاتکردەوو، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی و ژێرخانی وڵات بۆ هێنانەدی بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا و بەهێزکردنی پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵات.
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق رۆژی چوارشەممە 22 ی کانوونی دووەمی 2025 لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێکران و تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر هەڵوێستی عیراق کردەوە کە داوای رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پێویستی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتیانە دەکات و ئاماژەی بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و روونیکردەوە کە لە ململانێ چەکدارییەکاندا هیچ براوەیەک نییە .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا، کە عیراق لەلایەنەکانی ململانێکە وەک یەک دوورە و جەختی له ئامادەیی عیراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانی هەردوولا.
لە بەرانبەردا سەرۆکی ئۆکراین سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ هەڵوێستی بێلایەنی عیراق سەبارەت بە ململانێی ئۆکراین و روسیا و جەختی لەسەر خواستی ئۆکراین کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عیراق لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراین بە تایبەتی گەنم و دانەوێڵەی جۆ.
لە پەراوێزی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەنتەری کۆنفرانسەکانی ئێڤرێست لە داڤۆس، چاوی بە دیک شۆف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، کەوت.
لەمیانی دیدارەکەدا، که هەریەک لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوه، فوئاد حوسێن و سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکاران و پسپۆرانی سەرۆکایەتی کۆمار، د. عەلی شوکری ئامادەیبوون، باس لە پەیوەندییه دووقۆڵییەکان و میکانیزمەکانی پەرەپێدانیان تاوتوێکران بۆ ئەوەی چەند بواری جۆراوجۆر بگرێتەوه و تێیدا سەرۆک کۆمار باسی لە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و زیادکردنی هاوکارییەکان لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و کارکردن بۆ ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی عیراقی هۆڵەندی بۆ ئاو و کشتوکاڵ.
هەروەها سەرۆک کۆمار خواستی عیراقی بۆ هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا هۆڵەندییەکان لە بواری گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکانی نەوت، گاز، ووزەی نوێبووەوە و هاوکاری لە بواری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا نیشاندا.
لەلای خۆیەوە دیک شۆڤ، جەختی لەئامادەیی هۆڵەندا و پەرۆشی بۆ فراوانکردنی چوارچێوەکانی هاوکاری دووقۆڵیی بنیاتنەرانەی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025 لە داڤۆس، لەگەڵ ئەندرێ پلێنکۆڤیچ سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کۆبووەوە لە میانی بەشداریکردنی سەرۆکی کرواتیا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان.
لە سەرەتای دیدارەکەدا ، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە پلێنکۆڤیچ کرد بە بۆنەی بەئەندامبونی کرواتیا لە ناوچەی شنگن، هاوکات پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆماریش جەختیکردەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکاندا، هاوکات رۆڵی کرواتیای لە پاڵپشتی عیراق لە شەڕی دژی تیرۆردا بەرز نرخاند.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عیراق سەقامگیری ئەمنیی دوای چەندین ساڵ لە ئاستەنگ و سەختیەکان بەخۆوە دەبینێ، ئاماژەیکرد بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی ئەو سەقامگیرییە و پەرەپێدانی بارودۆخی ئابووری و کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا، کە ئەمەش وایکردوە کە ببێتە ژینگەیەکی ئومێدبەخشی وەبەرهێنان، ئاماژەیکرد بە دەرفەت بۆ کۆمپانیاکانی کرواتیا تا بەشداری لە پرۆژەی ژێرخانی عیراقدا بکەن.
سەرۆک کۆمار پێشنیاری دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئابووری عیراقی کرواتی کرد بۆ پەرەپێدانی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە بوارەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵدا.
سەرۆک کۆمار، ئاماژەیکرد بە گرنگی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان و کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ و جەنگ و پەرەپێدانی هاریکاریی سیاسی و ئابووری و بازرگانیی بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیی هاوبەش.
لای خۆیەوە ئەندرێ پلێنکۆڤیچ ویستی کرواتیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و دانانی بناغەکانی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دوپاتکردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو، رێککەوتنێک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کرا بۆ کاراکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەهۆی روداوی کەوتنەوە ئاگر لە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری پارێزگای بۆلۆ و گیانلەدەستدانی 76 کەس، سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.
د. لەتیف رەشید رایگەیاندووە، "پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و لەڕێگەی ئێوەوەشەوە لە گەلی دۆستی تورکیا دەکەین و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی هاوینەهەواری پارێزگای بۆلۆ لە تورکیا دەردەبڕین".
ئەوەشی خستووەتە روو، "داوا لەخودای گەورە دەکەین کە قوربانیان بەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبوری و دڵنەوایی بەخانەوادەکانیان ببەخشێت و هیوای زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
بەرەبەیانی دوێنێ ئاگر لە هۆتێلی کۆمەڵگەیەکی گەشتیاریی لە پارێزگای بۆلۆی تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە ٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەمە 21-1-2025 لە سەنتەری کۆنفراسەکانی داڤۆس، لەگەڵ لویس فیلیپ لیۆپۆڵد ماری پادشای بەلجیکا کۆبوەوە، لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، دکتۆر فوئاد حوسێن .
لە دیدارەکەدا بوارەکانی هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنیان تاوتوێکران و سەرۆک کۆمار بەرەسمی بانگێشتی خاوەن شکۆ، لویس فیلیپی کرد بۆ سەردانی عیراق و دووپاتی خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵیی لەگەڵ بەلجیکا لە بوارە سەرەکییەکانی ئابووری و ووزە و سوودوەرگرتن لە دەرفەتی وەبەرهێنان لە عیراق لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک کۆمار داوای لە لویس فیلیپ کرد وڵاتەکەی ئاستی نوێنەرایەتی دبلۆماسی لە عیراق بەرز بکاتەوە بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی بەلجیکا لە عیراق، لە پێناو گەشەکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرد لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار و پادشای بەلجیکا، تاوتوێی ئەو پرس و بابەتانەیان کرد کە لە کۆڕبەندی داڤۆس خراونەتەڕوو و پێویستی هەبوونی دیدێکی هاوبەش سەبارەت بەگۆڕانی کەش و هەوا و ژینگە و گەیشتن بە بڕیارێک کە یارمەتیدەری دۆزینەوەی ڕێگەچارەبێت بۆ پرسە ئابووری و تەکنەلۆژیایی و ژینگەییەکان.
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2025 لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربیجان کۆبوەوە و جەختیکردەوە لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و دیپلۆماسی بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێکان.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ قوربانیانی کارەساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربیجان بۆ ئیلهام عەلیێڤ نیشاندا و جەختیکردەوە لەسەر هاوسۆزی تەواوی گەلی عیراق لەگەڵ گەلی ئازەربیجان .
لەو دیدارەدا پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێناندا تاوتوێکران، هەروەک سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی پەیوەندیی نێوان عیراق و ئازەربییجان و پێویستی پاراستنی هەماهەنگی و راوێژکاری نێوان هەردوو وڵات لەسەر مەسەلە جیاوازەکان، هاوکات فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە بواری خزمەتگوزاری، ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشتیاری بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بکات.
سەرۆک کۆمار گرنگی ئەو رێککەوتنانەی لە نێوان هەردوو وڵات ئیمزا کراون روونکردەوە کە کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر کەرتی ئابووری و وەبەرهێنان و پیشەسازی و گەشتیاری و ژینگەیی و وزە و ئاماژەیکرد بە گرنگی دەستپێکردنەوەی کارکردن لەسەر کردنەوەی رێگەی ئاسمانی نێوان بەغداد- باکۆ، هەولێر- باکۆ و نەجەف- باکۆ.
لە کۆبونەوەکەدا چەندین بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێکران، بەتایبەتی دۆخی سوریا و کاردانەوەکانی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە بەگشتی و هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی کارکردنی چر بۆ هێنانەدی سەقامگیری لە وڵاتدا بە حوکمڕانییەکی هەمەلایەنە کە بەشداریکردنی هەموو فرە رەنگی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سوریا مسۆگەر دەکات .
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و دیپلۆماسی بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، ئاماژەی بەوەدا کە "ناکۆکیی سوودی بۆ هیچ لایەنێک نییە"، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی نەریتی گفتوگۆ و رێزگرتنی یەکتر لە نێوان هەموو لایەنەک.
دووپاتیشی کردەوە، ئەم رێچکەیە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەکەدا، کە سوودی بۆ هەموو گەلان دەبێت.
لای خۆیەوە ئیلهام عەلیێڤ ویستی ئازەربیجانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستایەتی و هاریکاری لەگەڵ عێراق نیشاندا لە پێناو بەدیهێنانی ویستی هەر دوو گەلی دۆست بۆ خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیر و وەزیری دەرەوە د.فوئاد حسێن ئامادەی بوو.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەمە 21-1-2025، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران کرد و جەختی لەسەر قووڵایی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
لەمیانی دیدارەکەدا کە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەچوو، تاوتوێی چوارچێوە گشتییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنیەتی بەهێزکردنیان کرا، بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ و تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر قووڵایی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەکانی ئەمنی و ئابووری و ژینگەیی و ووزەدا کردەوە.
هەر لەدیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە ناوچەکە و جیهان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا تاوتوێکرا و ئاماژەی بە گرنگی هەوڵدان و یەکخستنی دیدگاکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرد بە شێوەیەک کە سەقامگیری پتەوتر بکات و ئایندەی گەلانی ناوچەکە بپارێزێت.
لەلای خۆیەوە جەواد زەریف، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە پاراستنی ئاسایش وسەروەری دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لەپێناو بەدیهێنانی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ هەردوو گەلی دۆست کرد.
ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس پێشوازی کرد لە کێن وێست بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هانیویل بۆ چارەسەری وزە و بەردەوامیدانی.
بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بواری پیشەسازییە نەوتییەکان و وزەدا کراوە، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەی کردووە بە سەقامگیریی ئێستای عێراق لە هەموو ئاستەکان و دەرفەتی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئامادەیی عێراقی نیشاندا بۆ کاراکردنی میکانیزمی پەیوەندی لەگەڵ هانیویل و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی لەگەڵیدا و پەسەندکردنی بەرنامە و راهێنانەکانی لە زۆرێک لە دامەزراوە حکومییەکانی وڵاتدا.
لای خۆیەوە وێست هانیویل جەختیکردەوە لەسەر ویستی هانیویل بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا، بەتایبەت وەبەرهێنان بە شێوەیەک کە هاوبەشی ئەرێنی پەرەپێبدات.
سەرۆک كۆماری عیراق پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆكی نوێی ئەمریكا.
د. لەتیف رەشید سەرۆک كۆماری عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا كرد، لە پەیامەكەیدا هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە لە ئەركەكانیدا.
هاوكات سەرۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهان و پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوانیان دووپاتكردووەتەوە، وەك دوو وڵاتی دۆست بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی ئەو دوو گەلە بەدەست بهێنن لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان.
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس گەیشتە سویسرا.
لە میانی کۆنفرانسەکەدا سەرۆک کۆمار، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان و سەرۆکی دامەزراوە ئابوورییە جیهانییەکان کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی جێی بایەخی هاوبەش و پەرەپێدانی میکانیزمی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان و چەسپاندنی بناغەکانی پەیوەندیی ئابووریی دووقۆڵی، تا ببێتە مایەی پەرەپێدانی ژێرخانی وڵات و ئاستی ئابووری نیشتمانی بەرز بکاتەوە.
كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بە ناونیشانی "هاوكاری بۆ سەردەمی زیرەك"، 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و نزیكەی سێ هەزار سەركردە لە 130 وڵاتی جیاواز و 350 سەرۆكی حكومەت بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆكانی كۆڕبەندەكەش لە چوارچێوەی پێنج تەوەردا دەبن، كە بریتین لە پاراستنی سەرچاوەكانی گەشەكردن و پیشەسازیی لەسەردەمی زیرەك و وەبەرهێنان و گۆڕانكارییە جیۆئابوورییەكان، لەگەڵ پاراستنی هەسارە و بنیادنانەوەی متمانە لە جیهانێكی ئاڵۆز و خێرادا.
کۆڕبەندی داڤۆس، ئەمساڵ دەوری 55ی کۆڕبەندەکەیە، و لە ساڵی 1971وە لەسەر دەستی ئابووری ناسێکی ئەڵمانی بە ناوی کڵاوس شواپ دەستی پێکردووە.
سەرۆك كۆماری عیراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، سەردانی سویسرا دەكات.
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بەرەو سویسرا بەڕێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس.
كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بە ناونیشانی "هاوكاری بۆ سەردەمی زیرەك"، 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
نزیكەی سێ هەزار سەركردە لە 130 وڵاتی جیاواز و 350 سەرۆكی حكومەت بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆكانی كۆڕبەندەكەش لە چوارچێوەی پێنج تەوەردا دەبن، كە بریتین لە پاراستنی سەرچاوەكانی گەشەكردن و پیشەسازیی لەسەردەمی زیرەك و وەبەرهێنان لە خەڵك و گۆڕانكارییە جیۆئابوورییەكان، لەگەڵ پاراستنی هەسارە و بنیادنانەوەی متمانە لە جیهانێكی ئاڵۆز و خێرادا.
سەرۆك كۆماری عیراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، سەردانی سویسرا دەكات.
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق سبەینێ بەرەو سویسرا بەڕێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس.
كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بە ناونیشانی "هاوكاری بۆ سەردەمی زیرەك"، 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و نزیكەی سێ هەزار سەركردە لە 130 وڵاتی جیاواز و 350 سەرۆكی حكومەت بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆكانی كۆڕبەندەكەش لە چوارچێوەی پێنج تەوەردا دەبن، كە بریتین لە پاراستنی سەرچاوەكانی گەشەكردن و پیشەسازیی لەسەردەمی زیرەك و وەبەرهێنان لە خەڵك و گۆڕانكارییە جیۆئابوورییەكان، لەگەڵ پاراستنی هەسارە و بنیادنانەوەی متمانە لە جیهانێكی ئاڵۆز و خێرادا.