موجتەبا خامنەیی: وڵاتانی زلهێزی جیهان بە چاوچنۆكییەوە لە گەروی هورمز دەڕوانن
هەساو ئەمیر
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی كۆتاییهێنان بە گەمارۆكانی سەر گەروی هورمز دەكات و دەڵێت، ئێران و وڵاتانی كەنداو چارەنوسیان هاوشێوەیە.
موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، وڵاتانی زلهێزی جیهان بە چاوچنۆكییەوە لە گەروی هورمز دەڕوانن و ساڵانێكی دورودرێژە چاوی چاوچنۆکییان لەسەر گەرووەكە نەبڕاوە.
دەشڵێت: ئێران و وڵاتانی دراوسێ لە كەنداو چارەنوسیان هاوشێوەیە.
موجتەبا خامنەیی هەڕەشەی كۆتاییهێنان بە دەستدرێژی و گەمارۆكانی سەر گەروی هورمزیش دەكات و دەڵێت: ئەمریكا توانای پاراستنی بنكەكانی خۆی نییە لە ناوچەكە، نەك پاراستنی هاوپەیمان و لایەنگرانی.



