ئیئتیلافی وەتەنیە بە سەرۆکایەتی (ئەیاد عەلاوی) ڕایگەیاند، پێشھاتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە بێگەردی بەڕێوەناچێت، و قۆناغێکی نوێی سیاسی ھاتووەتە ئاراوە کە پێویستە گەل ڕووبەڕووی ببێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە یاریکردن بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و لادان لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.
ھاوپەیمانییەکەی (ئەیاد عەلاوی) ئاماژەی بەوەشکردووە، بێبەشکردنی نزیکەی (٧) ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی، بە پاساوی ئاوارەیی و نەبوونی کارتی بایۆمەتری و نیشتەجێبوونیان لە دەرەوەی وڵات، جێگەی گومانە و کارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ناڕوونکردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی خەرجکردنی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
وتیشی، بە پێی نووسراوەکە لە ١/١/٢٠٢١ەوە تا ١/٦/٢٠٢١ مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار وەک پێشینە ڕەوانەی ھەرێم دەکرێت و دواتر پاکتاو دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٧٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نۆ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٩١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٤٨٥ )
١. پشکنین: ( ٧٥٢٣ پشکنینی نوێ)
• ( ٧٥٢٣) ھەولێر
• ( ١٣١٨) سلێمانی
• ( ٣٢٥٩) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٢٥٦) گەرمیان
• ( ١٢٤) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ٥٧٠ تووشبووی نوێ)
• ( ١٣٥) ھەولێر
• ( ١٩٥) سلێمانی
• ( ٢١٩) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ١٧) گەرمیان
• ( ٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٤٩١ چاکبوون)
• ( ٩٦) ھەولێر
• ( ٢١٦) سلێمانی
• ( ١٧٧) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٤. ٤. مردن: ( ٩ مردن)
• ( ٠) ھەولێر
• ( ٤) سلێمانی
• ( ٠) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٧٨٥٣٩ (٧٢٢٦٥٩ ھەولێر، ٥٠٣٥٧٩ سلێمانی، ٨٣٦٣٣٥ دھۆک، ١٥٩٦٦ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٢٨٣٧ (٥٥٢٣٢ ھەولێر، ٥٩٩٩٩ سلێمانی، ٦٣٨٤٣ دھۆک، ٣٧٦٣ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧١٠٦٨ ( ٥٢٩٢٤ ھەولێر، ٥٣٧٧٤ سلێمانی، ٦٠٧٧٥ دھۆک، ٣٥٩٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٣٢١ (١١٠٥ ھەولێر، ٤١٧٩ سلێمانی، ٢٠٢٠ دھۆک، ١٧ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٤٨ (١٢٠٣ ھەولێر، ٢٠٤٦ سلێمانی، ١٠٤٨ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٥ی حوزەیران ٢٠٢١
کەسوکاری زیندانیانی بادینان لە بڵاوکراوەیەکدا تکا لە سەرجەم ھاوڵاتیان و ئازدیخوازان دەکەن و دەڵێن، ھەر کەسێک خۆی بە خەمخۆری کورد دەزانێت با بێدەنگ نەبێت لەو زەڵمەی لە گیراوانی بادینان دەکرێت، ئەوان گیانی خۆیان خستووەتە مەترسی لەپێناو بەدەستھێنانی مافەکانی ئێوە و دەبێت ئێوەش وەفای خۆتان بخەنەڕوو لە پشت شاشەکان وەرنە دەرێ، لایەنیکەم گەر بە پۆستێکی سۆشیال میدیا بێت یان چالاکی ھەڵوێست بنوێنن.
کەسوکاری زیندانیانی بادینان داواش لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ھەموو ڕێکخراوەکانی جیھانی دەکەن بەجدی تر وەرنە سەرخەت بارودۆخی زیندانیان خراپە و ھیچ بەرەوپێشچونێک نیە و پلانی مەترسیدار ھەیە کە ھەموو چالاکوان بەبێ منەتی حوکم دەکرێن.
ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، ئەو کەسانەی ئازادکراون پێکھاتوون لە "ئەمینە ئاینا" ھاوسەرۆکی پشووی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان "دەبەپە " و "ئیبراھیم بینیجی و ئەمینە بەیزا" پەرلەمانتارانی پێشووی ھەدەپە و "زەکی چەلیک" بەرپرسی پێشووی دارایی ھەدەپە.
بڕیاری ئازادکردنی ئەو چوار کەسە بە مەرجی رێگریکردن لە چوونەدەرەوەیان لە تورکیا دەرکراوە.
دۆزی کۆبانێ بە بڕیارێکی سیاسی لە دژی ١٠٨ کەس دروستکراوە و لە ناو ئەو ٢٤ کەسەی لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکراون "سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ" ھاوسەرۆکانی پێشووی ھەدەپەی تێدایە و لە سێ دانیشتن لەسەر دۆسیەکە ھەشت کەس ئازادکراون و بڕیارە رۆژی ٢٠ی ئەیلولی ئەمساڵ دانیشتنێکی تری دادگا دەست پێبکاتەوە و دوو ھەفتە بەردەوام بێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، بە ھۆی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ساڵانە لە سبەی رۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەکانی ئەمڕۆ.
راشیگەیاند، لە ڕۆژانی دوو شەممە تا پێنج شەممە پێشبینی دەکرێ بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بکرێ لەم مانگەدا، کە لە نێوان ٤٤-٤٩ پلەی سیلیزی بێت بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچەکانی گەرمیان.
کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکرێ لە سەعات دووی دوای نیوەڕۆ تا سەعات چواری ئێوارە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بۆ شارەکانی باشوری عێراق ٥٠ پلەی سیلیزی بەرەو سەرەوە دەبێت.
ئەردۆغان لە وتەیەکدا لە ویلایەتی ھاتای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەگەر تورکیا نەتوانێت پشتوێنەیەکی ئەمنی بەھێز لە دەرەوەی سنورەکان دروست بکات رێگەنادرێت لەناوخۆی وڵات بە سەقامگیری بژین.
وتەکانی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا زیاتر لە دوو مانگە ئۆپراسیۆنێکی فراوانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەستپێکردوەو چەندین بنکەی سەربازی دامەزراندوە، جگەلەوەش لەناو خاکی رۆژئاڤای کوردستاندا ھێزێکی زۆری جێگیرکردووە.
لە وەڵامی پرسیاری "ئەمینە کاکەباوە" پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی سوید لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆسەر ھەرێم ، "ئان لیندە" وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ھەرێم کاریگەری لە ئاسایشی ھاوڵاتیان و ئارامییان دەکات و پێویستە ھەموو لایەنەکان رێز لە سەروەریی عێراق بگرن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بجوڵێنەوە.
لەبارەی "دۆزی کۆبانێ" وەزیری دەرەوەی سوید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە ھەستیارییەوە چاودێریی گوشارەکانی سەر ھەدەپە و دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکانی پێشووی ئەو حزبە دەکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نوێنەری ھەدەپە کردووە و پشتیوانیی سویدیان پێ راگەیاندوون.
وتیشی، زۆرجار سوید داوای کردووە ئەو کەسانەی لەسەر دۆزی کۆبانێ دەستگیرکراون ئازاد بکرێن.
جووی ھود کاربەڕێکەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەراست رایگەیاند، وڵاتەکەی پێگەی سەربازی خۆی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەپارێزێت بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێناو بەدیھێنانی سەقامگیری لەناوچە رزگارکراوەکان.
جەختیشیکردەوە، ھەر حکومەت و قەوارەیەک سەرپێچی لە یاسای قەیسەر بکات ، کە ئامانج لە یاساکە بۆ رێگریکردنە لە ھاوکاری بۆ حکومەتی سوریا، رووبەرووی سزا دەبێتەوە.
وتیشی، ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا ئاسایی بکەنەوە، پێویستە تاوانەکانی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەبەرچاو بگرن.
لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز وتی، "تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئوتومبێلە بێ سەرەتایانەی کە لەماوەی رابردوو لەلایەن ھاتوچۆی پارێزگاکانەوە ئامار کراون".
باسی لەوەشکرد، نوسراوێک لە ھاتوچۆی سلێمانی لەوبارەیەوە ھەبووە، بەڵام ئەوە وەکو رونکردنەوە بووە بۆ ھاتوچۆی ناوشار کە ئەو ئوتومبێلانە لەکاتی سەرپێچی کردن و کەوتنە ناو مەفرەزەکان رێکاری یاساییان لەگەڵدا بگیرێتەبەر نەوەک بەتایبەت بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و دەستگیر بکرێن.
لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ چارەنوسیان دیاری دەکرێت، ئەو ئوتومبێلە بێ سەرەتایانە دەستگیر ناکرێن.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، چین بەڵگەکانی سەبارەت بە دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی "وھان"ەوە لەناوبردووە و رێکخراوی تەندروستی جیھانیش پشتیوانی کردووە و رێگەی پێداون.
وتیشی، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتوو نابن.
ترامپ چینیشی تۆمەتبار کرد بەوەی زیانی گەورەی بە جیھان و ئەمریکا گەیاندووە و دەبێت باجەکەی بدات.
پێشتر ترامپ داوای لە چین کردبوو بە بڕی ١٠ ترلیۆن دۆلار قەرەبوو بدات و بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناشی خستە ئەستۆی ئەو وڵاتە.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ھەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێشتر بڕیاریدا بە ناردنی ٢٠٠ ملیاری مانگە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە ئێستادا فشاری ھەندێک لایەنی عیراقی ھەیە بۆ ڕێگری لە ناردنی ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەو لایەنانەش ئەو ھەوڵەیان وەک بانگەشەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکان بەکاردەھێنن.
وتیشی، "دڵنیایی بە ئێمە دراوە پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ھیوادارین ھەفتەی داھاتوو پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان".
یەک سەعات دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا، دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکای فراوانتر کرد، جۆ بایدن بڕیاریدا مارک کالابریا سەرۆکی ئاژانسی فیدراڵی بۆ پارەدارکردنی دانیشتوان لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و کالابریاش لەبارەی لابردنییەوە وتی، رێز لە بڕیارەکەی دادگا و سەرۆکی وڵاتەکەی دەگرێت.
مارک کالابریا لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دانرا و دواتریش ئەنجومەنی پیران متمانەی پێبەخشی بۆئەوەی پێنج ساڵ ئەم پۆستە بەڕێوەببات.
بەپێی دەسەڵاتە نوێیەکان کە دادگا رەزامەندی لەسەر دەربڕیون، سەرۆکی ئەمریکا ھەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت سەرۆکی ئاژانسی فیدراڵی بۆ پارەدارکردنی دانیشتوان لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
عەبد عەون عەبادی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە، بەھۆی پابەند نەبونی ھاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان، جارێکی تر ئامارەکانی کۆرۆنا لە عێراق بەرز بونەتەوە و لە ئێستادا رەوشەکە جێی نیگەرانییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە رۆژانی داھاتوودا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو رێکارانە دەکات پێویستە لەم قۆناغەدا بگیرێتەبەر و بڕیاری نوێ بۆ ئەو مەبەستە دەدات
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە، شێواز و کاتی ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، بەشێکن لەو بابەتانەی لە ڤییەننا تاوتوێ دەکرێن، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر ھەڵگرتنی سزاکان بەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر و دوپاتیکردووەتەوە تا بە تەواوی نەگەنە رێککەوتن سزاکان ھەڵناگرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندوە، ئەمریکا لە گفتوگۆکانی ڤییەننادا، رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ھەڵگرتنی سەرجەم ئەو سزایانەی پەیوەندییان بە کەرتی نەوتەوە ھەیە و ناوی بەشێک لە بەرپرسە ئێرانییەکانیش لە لیستی سزاکان دەردەھێنێت.