هەواڵەکانهەواڵەکان

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لەسەر سنورەکان زیاتر لە (١) ملیۆن کۆچبەری مەکسیکی دەستگیرکردووە کە ھەوڵیانداوە بە شێوەی نایاسایی دزە بکەنە ناو ئەمریکاوە.

 لە دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی، (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکا پلانی ھەیە بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر کۆچبەرانی مەکسیکی.

 

لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەکەی (دۆنالد تڕەمپ)، بڕیاری تەلبەندکردنی سنوری لەگەڵ مەکسیک بە دریژای (٢٤٠) کیلۆمەتر ڕاگەیاند.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھەسەدە ڕایگەیاند، یەکینەکانی دژە تیرۆر و ھێزەکانی کۆماندۆسی سەر بە ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی بەسیرە لە ڕیفی خۆرھەڵاتی دێرەزوور کە دوو ڕۆژ بەردەوام بووە، ٢٢ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و جبخانەشدا گیراوە.


بە پێی ناوەندی ھەسەدە، ئۆپەراسیونەکە بە پشتیوانی ئاسمانیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەڕێوەچووە، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکیشدا لەسەر ڕێگەی گشتی شارۆچکەی جزرە لە ڕیفی خۆرئاوای دێرەزوور، ٣ شەرڤان شەھیدبوون و ٦ شەڕڤانی تریش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان تەقینەوەکە لە نزیک فولکەی کاوە لە سەر رێگەی شارۆچکەی ئەعزاز لە دەروازەی خۆرھەڵاتی شارەکە رویداوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانی لەدەستداوە، کە یەکێکیان منداڵ بووە، ژمارەیەک ھاوڵاتی دیکەش بریندار بوون و زیانی مادیشی لێکەوتەوە. 

لە ١٥ی ئەم مانگەشدا ئۆتومبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک فولکەی شارۆچکەی کەفەر جەننە لە سەر رێگەی ئەعزاز رویدا و بەھۆیەوە کەسێک کۆژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

شاری عەفرین لەرۆژئاڤای کوردستان لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ەوە لە ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیادایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ڕۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردووە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی گوندی عەڤدیکو و کوپرلیک-یان لە خۆرئاوای شارۆچکەی گرێ سپی و گوندی گۆزەلییە لە خۆرئاوای شارۆچکەی تەل تەمر بۆردومان کردووە، بەھۆیەوە ئاگر لە دەغڵودان و خانووی ھاوڵاتیانی گوندی کوپرلیک کەتووەتەوە و چەندین گولـلە ھاوەنیش بەر قوتابخانەی گوندی گۆزەلییەی تەل تەمر کەوتووە.


ڕیاز خەڵەف فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی ڕاگەیاند، پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی لە ناوچە داگیرکراوەکان بەردەوامە و لە ئەنجامی توپبارانەکانیش ژمارەیەک ھاوڵاتی مەدەنی بریندار بووە و زیانی مادیش بەر ناوچەکە کەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم، بە مەبەستی زیاتر دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرھەمھێنان و گونجاوی خاکی بتوێن بۆ بەرھەمی چەوەندر، توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر چەوەندەری شەکر لە دەشتی بتوێن لە گوندی قەمتەران بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، دەرەنجامی توێژینەوەکە بە جۆرێکە جێگەی خۆشحاڵییە و ئەگەر ستانداردی جیھانی بۆ ھەر چەوەندەرێک کیلۆیەک بێت، چەوەندەرەی دەشتی بتوێن پێگەیشتووە و نزیکەی پێنج کیلۆیە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئان لیندە) وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، ھەسەدە ڕۆڵێکی گەورەی لە شەڕی دژی داعش و کوتاییھێنان بە تیرۆر و توندڕەوی بینیوە بە تایبەتیش لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا و تا ئێستاش ١١ ھەزار شەڕڤان لە شەری دژی داعشدا بوونەتە قوربانی.


وتیشی، ڕێز لە فیداکاری شەڕڤانان دەگرن، ئاشکراشیکرد، دیالۆگی حکومەتی سوید و خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بەردەوامە، و پێویستە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ھاوکاری زیاتری مەسەدە و خۆبەڕێوەبەری بکەن بۆ ئەوەی لە دانوستانە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەشدار بن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بە دوو شەپۆلدا تێپەڕیون، لە شەپۆلی دووەمدا ژمارەکان بەرەو جێگیربوون دەڕۆن، بەڵام کۆرۆنا لە جیھاندا تەواو نەبووە و مەترسییەکانی ماوە.


وتیشی، دەبێت پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی تەندروستی بن، چونکە چەند ڕۆژێکە وەزیری تەندروستی عێراق ھۆشداری لە شەپۆلی سێھەمی کۆرۆنا دەدات، تەندروستی ھەرێمیش چاودێری ڕەوشەکە دەکات، لە ئەگەری ھەر مەترسی و گومانێک ھاووڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٨٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووی رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە  ٢٧ی ٦ی ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.


ھەروەھا راشیگەیاند، رۆژی دوو شەممە ٢٨ی ٦ی ٢٠٢١ مووچەی ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی  دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکۆبوونەوەیەکدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی پێکھێنانی «ھاوپەیمانی کوردستان»ی  لە ھەردوولایەن کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
ھەروەھا گفتوگۆ لەسەر دوا پێشھاتەکانی رەوشی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە وا بڕیارە لە ١٠ی١٠ لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامبدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات، کە ڕۆژی شەممە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ھێرشە ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکاریە بەرامبەر سەروەری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای ھەولێردا ھاتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سەعات ١:٥٠ شەو، سێ درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی ھاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای ھەولێر دەدا، کە لەئاکامیدا دوو لەو درۆنانەکان دەتەقیەوە و یەکێکیان نەتەقییەوە، ھیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتووەتەوە.


پارێزگای ھەولێر دەڵێت، بەتوندی ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە بۆ سەر شارەکەمان دەکەین و  ھاوڵاتییان و ھاوشاریانی شارەکەمان شاری ھەولێر پارێزراوە و ئەو کردەوە تیرۆرستی ترۆسنۆکانە و تێکدەرانە ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری شارەکەمان بشوێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبوک رایگەیاند، ھاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ خەڵکی ھەموو کوردستانە و دەستکەوتەکانی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمە و لە دوای ھەڵبژاردنیش رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بەردەوام دەبێت.


راشیگەیاند، ھاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان دەکەینە چەتری کۆکردنەوەی ھەموو لایەنە کوردستانییەکانە لایەنی تریش پەیوەندییان کردووە بۆ ئەوەی دوای ھەڵبژاردن بەشداربن لە ھاوپەیمانی کوردستانی و بە کردار دروشمەکانی ھەڵبژاردن جێبەجێ دەکەین.


وتیشی، کلیلی چارەسەری کێشەکانی ھەرێم بەغدادە و ھەرێم بە دوورکەوتنەوەی لە بەغداد کێشەی مووچە و کێشەی تری بۆ دروست بوو و ھەوڵ دەدەین ئەو مافانە  بۆ کورد بەدەست بھێنینەوە کە بەھۆی ریفراندۆم لەدەستماندا
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقیشەوە لاھور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەکرد، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کورد و یەکێتی دەبێت.


سەبارەی بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم بە بیانووی خۆگونجاندن دەستی کرد بە لێبڕینی مووچە و بەم نزیکانە ئەنجامی ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ کۆتاییھێنان بە لێبڕینی مووچە دەبینن.

وتیشی، ئەندامە زوویرەکانی پێشووی یەکێتی ئاشت دەکەینەوە و سەردانی ھاوڵاتیانی بادینان دەکەم و لەگەڵیان کۆدەبمەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو تیرۆرستە عەرەبە یاخود بیانیانەی تری داعش، کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر حکومدراون و لە گرتووخانەکاندان، رادەستی وڵاتەکانی خۆیان ناکرێنەوە، تاکو ئەو کاتەی تەواوی حکومەکەیان لە گرتووخانەکانی عێراق تەواو دەکەن.


روونیشیکردووەتەوە، سەردانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ بۆ گرتووخانەکان و لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکراوەکانی داعش رێگە پێدراوە، بەڵام نزیکەی دوو ساڵە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو پڕۆسەیە راگیراوە.


دوای تێکشانی گرووپی تیرۆرستی داعش، سەدان کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە لە عێراق دادگایی کران و بە تاوانی جەنگ سزادراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی"ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی دانوستانەکان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، ھەڵسەنگاندن بۆ لابردنی سزاکانی سەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکات.


لەلایەکی ترەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ھەڕەشەی کشانەوەی وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی  ڤییەنا کرد و بە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی وڵاتەکەی راگەیاند، بەردەوامبوونی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پڕۆگرامی ئەتۆمی، کشانەوەی ئەمریکا لە دانوستانەکان نزیک دەکاتەوە، چونکە ئێستا ئێران ئامێری پێشکەوتووی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم خستۆتە کار.


تائێستا وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی شەش خولی دانوستانیان لە ڤییەنا ئەنجامداوە و بەمنزیکانەش خولی حەوتی دانوستانەکان بەرێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بڵاویکردووەتەوە، سەعات نۆی ئەمشەو تەرمی گەنجێک بەناوی (ش،ع،م) لە رەگەزی نێرە و لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ و دانیشتوی رانیەیە و گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری رانیە، کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە دیارە، لە ئێستادا توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکارەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی ھەڵواسیواو بەھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بە مەبەستی زانینی ھۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...977978979980981...1066