هەواڵەکانهەواڵەکان

کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، حکومەتەکەی سورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گروپە تاوانکارییەکان و زیاتر لە ٣٠ ھەزار فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی گروپەکانی تاوانکاری جێبەجێکردووە.


وتیشی، حکومەتی ئێستا دوای ١٧ ساڵ پشێوی و گەندەڵی ھاتووە و سورە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی،  لە کاتێکدا لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا چاکسازی ئابوری لە عێراق نەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، وەرەقەی سپی چاکسازی ئاستی پشت بەستنی نەوتی لە بودجەدا لە ٩٥٪ەوە کەمکردووەتەوە بۆ ٧٠٪.


کازمی ڕاشیگەیاند، ھەر ژمارەیەکی بودجە کە دەستکاری کراوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران یاری پێکراوە لە دادگای فیدراڵی تانەیان لێداوە. دووپاتیشیکردەوە، بڕیاری خۆکاندیدنەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە یەکەم ساتەوە داوە و لێی پەشیمان نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەواڵێکی ئاژانسەکاندا ئاماژەی بەوەکراوە ، دوای ئەوەی ملیاردێرێکی بەناوبانگی جیھان " جێف بیزوس " کە دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنە ئاشکرای دەکات لەگەڵ براکەیدا بەنیازن  لە مانگی حەوت  ئەمساڵ بە گەشتی ئاسمانی " New Shepard" گەشتێک بە بۆشایی ئاسماندا بکەین، بەڵام ئەوەی جێ سەرنجە ئەم کارە  ناڕەزایەکی زۆری لێدەکەوێتەوە لەلایەن خەڵکەوە و زیاتر لە ٩٢ ھەزار کەس ئیمزایان کۆکردووەتەوە دژی گەرانەوەی ئەم ملیادێرانە بۆ سەر زەوی و دەڵێن ، پێویستە  بە ھیچ شێوەیەک ملیاردێرەکان نە لە سەر زەوی نە لە بۆشایی ئاسماندا بمێنن بەڵام ئەگەر  بۆشایی ئاسمان ھەڵبژێرن بۆ ژیان  دەتوانن لەوێ بمێننەوە   .

ھاوکات  لە نێو ئەم کەشتییەدا جێگەی سێ کەس دەبێت دوو  لە جێگەکان  بۆ ملیاردێر جێف بیزوس و براکەی دانراوە بەڵام جێگەی سێیەم لە رێگەی زیادکردنێکی ئاشكراوە لە ئینتەرنێت بە بری ٢٨ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە بە کەسێکی تر .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەواڵێکی  مالپەری "  دەیل مەیل" ی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم پاشماوانە مێژووەکەیان  بۆ سەدەی ١٣ ی پێش زاین و سەردەمی دەسەڵاتی  ئیمپراتۆریەتی حیسییەکان دەگەرێتەوە کاتێک ٩٠ تابلۆی شوێنەوارین لەسەر بەرد ھەڵکۆڵیوە  کە ھەر یەکەیان لە  شێوەی جۆراوجۆرن ھەندێکیان لەشێوەی ئاژەڵان  و خواندەکان بوون . 


ھاوکات ئاماژەی بەوەشکراوە ،  لەو سەردەمەدا ئەو پاشماوەنەیان بەمەبەستی ساڵنامە و نەخشە بەکارھێنراون بۆ زانين و دیاریکردنی  رۆژ و مانگ و ساڵ ، دەستنیشانکردنی سنوری وڵاتان. 


ئەوەی جێگەی سەرنجە زانایان وشوێنەوارناسان نزیکەی ٢٠٠ ساڵیان پێویست بووە  تا لە مەبەستی ھەڵکۆڵینی ئەو پاشماوان تێبگەن کە بۆ چ مەبەستێک بە کارھێنراون لەو سەردەمەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حەسەن سەلمان" بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنەکە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر داواکاری ھەیە بۆ کاندید بوون بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، تا ئێستاش ژمارەی تەواوی ئەو کاندیدانە دیاری نەکراوە کە کشاونەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی کاندیدە کشاوەکان بگاتە ١٠٠ کەس.
دەشڵێت، بڕیاری کشانەوەکان دەبێت بە رەزامەندی کاندیدەکە و حزبەکەی بێت، ئەگەر سەر بە حزب و ھاوپەیمانی بێت و کاندیدێکی سەربەخۆ نەبێت. 
بە وتەی "حەسەن سەلمان"، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھیچ پەیوەندییەکی بە ھۆکاری کشانەوەی کاندیدەکان نییە، جا بە بڕیارێکی تاکە کەسی بێت یاخود لە ژێر فشاردا بوبێت، تەنھا ئەوەیان لەسەر رەزامەندی لەسەر کشانەوە بدەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان، بریاری ئەنجومەنی وەزیرانە و وەک سولفەیەکە بۆ پێدانی مووچە دەبێت، وتیشی، ناردنی ئەو بڕە پارەیە  کارە تەکنیکییەکانی ماوەو بەمزوانە رەوانە دەکرێت.


ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بریاریدا مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات و شەش مانگی ئەمساڵی بەسەریەکەوە رەوانە دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بابەتی یەکەمی کۆبوونەوەکە بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.دواتریش پوختەی کۆبوونەوەکانی وەزیرەکانی (دارایی و ئابوری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان) و سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. دەخرێتە روو.


لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە ھەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (١٩٧) ماددە پێکھاتووە دەخرێتەروو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، ٣٣ پێگەی ئەلکترۆنی کە لەلایەن یەکێتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆی ئێرانەوە بەکاردێن لەگەڵ ٣ پێگەی تر کە کەتائیبی حزبوڵای عێراق کە ئێران پشتگیرییان دەکات داخستووە، کە "پرێس تی ڤی و عالەم و کەوسەر و نەبەو و مەسیرە و لوئلوئە" و چەندین کەناڵ و ماڵپەری تر دەگرێتەوە. 


وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پێگانە چالاکی گومانلێکراویان ھەیە و زانیاری نادروست بڵاودەکەنەوە. لەبەرامبەریشدا حکومەتی ئێرانیش وتویەتی، ئەو پێگانەیان بەھۆکاری نادیار لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە و وێنەی وەزارەتی  داد و بازرگانی ئەمریکایان لەسەرە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی مەدرید بڕیاریدا بە ئازادکردنی (٩) لێپرسراوی باڵای ھەرێمی کەتەلۆنیا، کە لە ساڵی (٢٠١٧) لەسەر دۆسێی جیابوونەوەی ئەو ھەرێمە لە ئیسپانیا ڕووبەڕووی سزای زیندانی بوونەوە.

(پیدرۆ شانجیز) سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند: بڕیارەکە بۆ نیشاندانی نیاز پاکییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەسیاسییەکانی نێوان (مەدرید و بەرشەلۆنا)، بەڵام پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دژی بڕیاری لێبوردنەکەن و رایانگەیاند: ئەو بڕیارە بەس نییە و دەبێت مەدرید زەمینە سازی بکات بۆ ئەنجامدانی راپرسییەکی تر بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ھەرێمی کەتەلۆنیا.  

 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەفیف کوخافی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە سەردانێکدا بۆ واشنتن، لەگەڵ ڵۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا کۆبووەتەوە و ھەوڵی داوە ئەمریکییەکان قایل بکات بە ھیچ جۆرێک لەگەڵ ئێران رێکنەکەون و نەگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکە. 

کوفاخی ھۆشداری بە ئەمریکا داوە لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کە ئەگەر ھەیە ئەم ھەفتەیە گفتوگۆکان بەرەو بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە ببینن. سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وردەکاری بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بەبیر ئەمریکییەکاندا ھێناوەتەوە کە نزیکە تاران لە چەند ساڵی ئایندەدا ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ (کوردسات نیوز) رایگەیاند، لە رابردوو ژمارەیەک زەوی و زاری گەشتیاری بۆ مەبەستی دیکە زیادەڕەوی کراوەتە سەرو بەکارھێنراوە، بۆ ئەوەش لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ دەکەین و سەرجەم ئەو زەویانەی لە ماستەر پلاندا تایبەتن بە گەشت و گوزار ھەوڵی وەرگرتنەوەی دەدەین.


باسی لەوەشکرد، لەکاتی دروستکردنی ھەندێک لە بەنداوەکانیش زیادەڕەوی کراوەتە سەر ئەو زەوییە گەشتیارییانەو بۆ ئەوەش دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی شارەوانی ھەوڵی چارەسەرکردنی بدات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاد جەبار بە (کوردسات نیوز)ی راگەیاند، دوو یاداشتی پەرلەمانتاران دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ بانگھێشتکردنی ژمارەیەک وەزیری حکومەتی ھەرێم لەسەر پرسی مووچەو پرسە داراییەکان ، ژمارەیەک وەزیریش ئامادەییان دەربڕیوە بێنە پەرلەمانی کوردستان.


وتیشی، "چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داھاتوو کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت". یەکێک لەو پرسیارانەی ئاراستەیان دەکرێن بڕی  ئەو قەرزانەیە کە حکومەتی ھەرێم کردوویەتی و چۆنێتی دانەوەی قەرزەکانە، جگە لەوەش حکومەتی ھەرێم رێککەوتنی لەگەڵ بانکی بازرگانی عیراق کردووە کە لەو ٢٠٠ ملیارەی لە بەغداوە رەوانەی ھەرێم دەکرێت مانگانە ٢٠ ملیاری بدرێتەوە بە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عیراق".


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوان باچون وتەبێژی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاندوە ، لەسەر داوای کۆمارییەکان ، دەنگدان لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی یاسای رێگەدان بە سەرۆک بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی کە ماوەی ٢٠ ساڵە رێگەی پێدراوەو لە رێیەوە ئەمریکا جەنگی عێراقی ھەڵگیرساندوە ، دواخراوە ، ھۆکاری دواخستنیشی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و وتوێژی زیاتر گەراندۆتەوە  لەگەڵ دیبلۆماتکاران و لێپرسراوانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ زانینی کاریگەرییەکانی ئەو ھەنگاوە .  


ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پشتگیری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە دەربری ، بەڵام پەسەندکردنی کۆتایی ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە بێت کە زۆرینە دیموکراتەکان پشتگیری ئەو ھەنگاوە دەکەن و کۆمارییەکانیش لە دژی دەوەستن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە ژنێڤ رەوشی مافەکانی مرۆڤی لە عێراق تاوتوێکرد و  مۆنیک فان دالین باڵیۆزی ھۆڵەندا بەناوی ٢٨ ئەندامی ئەنجومەنەکەوە کە لە نێویاندا ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپی ھەیە رایگەیاند ، ھەرچەندە حکومەتی عێراق ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ فراوان کردوە ، بەڵام نیگەرانن لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ دەکرێت بەتایبەت دادگایی نەکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران و چالاکوانان و رۆژنامەنوسان و کاندیدانی ھەڵیژاردن ، لە ھەمانکاتدا  ھەوڵەکانی حکومەتیان بۆ رێکخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەرز نرخاندوە و بە گرنگ ناویان بردوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە ماڵئاواییکردن لە "ستیفن ھیکی" باڵیۆز و "جیمس تورنتن" کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان ، گفتوگۆ  کرا لەبارەی ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی عێراق لە تشرینی یەکەمی داھاتوو، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئامادەکاری باش بکرێت بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن ببێتە ھۆی سەقامگیری سیاسی و لە سایەیدا حکومەتێک دروست بکرێت کە جێگای متمانەی ھەموولا بێت .

ھەر لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی باڵیۆز و کۆنسولی بەریتانی کرد  لە ھاوکاریکردنی ھەمەجۆری ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردن لە رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازیدا ، وەفدەکەی بەریتانیاش پشتیوانی خۆیان بۆ یەکڕیزی ھێزە کوردستانییەکان دووپات کردەوە و پابەندیی وڵاتەکەیان خستەڕوو بە پشتیوانیکردن و ھاوکاری زیاتری ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە ،  ژەنەراڵ  "کینیز ماکێنزی" فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا سەردانی کەشتی "ئێچ ئێم ئێس کوین ئیلیزابێسی" کردوە کە گەورەترین کەشتی فرۆکە ھەڵگرە و لەمەودوا بەشدار دەبێت لەو ئۆپراسیۆنانەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی شانە نوستوەکانی داعش ئەنجامی دەدات  .

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا پێشوازی لەو ھەنگاوە کردوە و رایگەیاندوە ئەو فرۆکانەی لەو کەشتیەوە پێیان دەگات ،، لە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە داعش بەکاردەھێنرێن و دوپاتیشکراوەتەوە کە تەواوی ئۆپراسیۆنەکان لەسەر داوای حکومەتی عێراق ئەنجام دەدرێن  .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن رۆحانی، کە مانگی ھەشتی ئەمساڵ ماوەکەی وەک سەرۆک کۆماری ئێران کۆتایی دێت، بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، دەتوانن لە ئەمڕۆوە دەسەڵاتی تەواوەتی بدەن بە دانوستانکارەکانیان، بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن لە ڤییەنا بۆ لابردنی سزاکانی وڵاتەکەیان. لەلایەکی ترەوە نوسینگەی رۆحانی بڵاویکردەوە، ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر لابردنی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران، لە چوارچێوەی ھەر رێککەوتنێک کە لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمییەوە لە ڤییەنا ئیمزا بکرێت.


تائێستا وڵاتانی ئەندامی رێکەوتننامەی ئەتۆمی شەش خولی دانوستانیان لە ڤییەنا لەبارەی رێککەوتننامەکەوە ئەنجامداوە و ئەنجامی بەرچاوی نەبووە، بەڵام نوێنەرانی چین و روسیا لە دانوستانەکان باس لە بەرەو پێشچوون دەکەن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...981982983984985...1066