ترامپ: دەبێت چین باجی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بدات
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، چین بەڵگەکانی سەبارەت بە دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی "وھان"ەوە لەناوبردووە و رێکخراوی تەندروستی جیھانیش پشتیوانی کردووە و رێگەی پێداون.
وتیشی، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتوو نابن.
ترامپ چینیشی تۆمەتبار کرد بەوەی زیانی گەورەی بە جیھان و ئەمریکا گەیاندووە و دەبێت باجەکەی بدات.
پێشتر ترامپ داوای لە چین کردبوو بە بڕی ١٠ ترلیۆن دۆلار قەرەبوو بدات و بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناشی خستە ئەستۆی ئەو وڵاتە.



