تێد کروز سیناتۆری کۆمارییەکان ڕایگەیاند، پڕۆژەی یاسایەکی ئامادەکردووە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە، خامنەییشی تۆمەتبار کردووە بە بەکارھێنانی توندوتیژی بەرامبەر خەڵکی ئێران و تێوەگلانی لە گەندەڵی.
ژمارەیەک یاساناسی ئەمریکیش، کە سەر بە ھەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتەکانن، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردووە و نیگەرانی خۆیان لە ڕابردووی ڕەئیسی پیشانداوە، کە تێوەگلاوە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی، داواشیان کردووە، لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە تۆمەتەکانی سەر ئیبراھیم ڕەئیسی بکرێت.
ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو ئیبراھیم ڕەئیسی بە بەدەستھێنانی زیاتر لە ١٧ ملیۆن دەنگ بە سەرۆک کۆماری ئێران ھەڵبژێردرا و سەرەتای مانگی داھاتوو وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەستبەکار دەبێت.
لە ھێرشێکی دیکەشدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و چەکدارە ھاوپەیمانەکانی گوندەکانی زەنوبیا و ئەریدەیان بۆردومان کردووە کە سەر بە گرێسپین.
نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ٢٧ی نیسانی ئەمساڵ دەرچووە و ئیمزای "ھانی مووسا" بریکاری ھونەریی وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەرجەم پارێزگاکانی کردووە، لە نوسراوەکەدا ھاتووە پێویستە سەرجەم نەخۆشخانە کەرەڤانەییەکان دابخرێن، چونکە مەرجی سەلامەتیان نیە و مەترسین لەسەر نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی ناو بنکەکە و بەردەوام ئەگەری گڕگرتنیان ھەیە.
لە دوای سەرھەڵاندانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و بەرزبوونەوەی ئامارەکان و پڕبوونی نەخۆشخانەکان لە تووشبووانی کۆرۆنا، دەیان نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستیی کاتی لە کابینە دروستکران و تا ئێستاش بەشێکی زۆریان لە کارکردن بەردەوامن.
لە چەند شارێکی سەر بە پارێزگای خوزستان، لە باشوری خۆرئاوای ئێران، سەدان کەس دژی نەبوونی ئاوی پێویست ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، ئەو ناوچانە بە گەرمترین شارەکانی ئێران ناسراون و بەردەوام پلەکانی گەرما تێیاندا بەرزە.
ھەرچەندە میدیا ڕەسمییەکانی ئێران ئاماژەیان بە خۆپیشاندانەکە نەکردووە، بەڵام بە پێی ئەو دیمانانەی بڵاوکراونەتەوە، گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزی چالاکییە مەدەنییەکان دروستبووە و ھێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، پەنایان بۆ تەقەکردن بردووە، خۆپیشاندەرانیش ئاگریان لەسەر شۆستە و شەقامەکان کردووەتەوە و بەھۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێک سوتاون.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١١٤٤ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەشت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٦٠ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند: ئامانج لە گۆڕانکارییەکان بۆ باشتر بەڕێوەچونی کارەکانی حکومەت و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کەسانەی کاری باش دەکەن و خزمەتی ھاوڵاتیان دەکەن پاڵپشتی تەواو دەکرێن، بەڵام لە بەرامبەردا قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە تێوەبگلێن لە گەندەڵی و پۆست و پێگەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی بەکاربھێنن و دڵسۆز نەبن لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی کە پێیان سپێردراوە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: بەھیچ جۆرێک ڕێگە بە ھێزە ئەمنییەکان نادرێت دەستێوەردان لە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و بژێوی ژیانی خەڵکدا بکەن، لە کۆتایی وتەکانشیدا جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند: تەنیا ئامانج لەم بڕیار و گۆڕانکارییانە خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و جێبەجێکردنی ئەرکی دامەزراوەکانی حکومەتە لە ئاستێکی باش و پێویستدا لە بەرامبەر خەڵک و ڕێگریکردن لە ھەر ھەڵە و کەموکورتییەک کە زیان بە ژیان و کاسبی خەڵک بگەیەنێت.
بەمەبەستی گەڕانەوەی گەرگەرلیئۆغڵو بۆ کاری پەرلەمانتاری، لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دادگا خوێندرایەوە و دوای ئەوەش چووە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و وەک پەرلەمانتار دەست بەکاردەبێتەوە.
گەرگەرلیئۆغڵو لە تویتەر نووسیویەتی، کەس ناتوانێت مافێک زەوت بکات کە گەل بەخشیویەتی و ئەوەی سەردەکەوێت ئیرادەی گەلە.
گەرگەرلیئۆغڵو ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرا و دادگای باڵاش بڕیاری ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی پەسندکرد.
١٧ی ئازاری ئەمساڵیش دوای خوێندنەوەی بڕیاری دادگا لە ناو پەرلەمانی تورکیا، پارێزبەندی لەسەر ھەڵگیرا و مافی پەرلەمانتاری لێ سەندرایەوە، لەچەند رۆژی رابردووشدا لەلایەن دادگاوە تۆمەتەکانی ھەڵوەشێنرایەوە و ئازادکرا.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەفغانستان لە ھەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، ھێزە چەکدارەکانی پاکستان ھۆشدارییان پێداون ئەگەر لەسەر سنور ھێرش بکەنە سەر چەکدارانی تاڵیبان، فڕۆکەکانیان لەلایەن سوپای پاکستانەوە دەخرێنە خوارەوە.
بەرپرسەکەی ئەفغانستان ھێزی ئاسمانی پاکستانی بەوە تۆمەتبار کردووە لە ھەندێک ناوچەدا ھاوکاری تاڵیبان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش تۆمەتەکانی ئەفغانستانی رەتکردەوە و رایگەیاند، کابوڵ مافی خۆیەتی لەناو سنوری خۆیدا ھێرشی ئاسمانی ئەنجام بدات، بەڵام ھەموو رێکارێکیش بۆ پاراستنی سنور و ھاوڵاتیانیان دەگرنەبەر.
مستەفا کازمی رایگەیاند، ئەحمەد کینانی لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٥، پیشەکەی ئەفسەرە بە پلەی ملازمی یەک لە وەزارەتی ناوخۆ، تاوانباری سەرەکی تیرۆرکردنی ھیشام ھاشمیە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بکوژ نزیکە لە گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا.
کازمی وتیشی، ئەحمەد کینانی بە ھاوکاری چەند چەکدارێکی تر تاوانەکەیان ئەنجامداوە و سەرجەمیان راپێچی بەردەم دادگا دەکرێن.
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپاش لە عێراق، پێشوازی لە راگەیاندنی دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی تیرۆرکردنی ھاشمی کردووە و داوایکردووە لێپرسینەوەیەکی تەواو و دادپەروەر لەو دۆسیەیە و سەرجەم دۆسییەکانی دیکەشدا بکرێت.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ھاوکارییان گەیاندە ٢٠٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی، سامان حسێن سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە لەبارەگای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە گەڕەکی زێڕینۆک لەسلێمانی ھاوکاری ٢٠٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کردووە.
وتیشی، ھاوکارییەکان مادین و بۆ جەژنی قوربانی پیرۆزە.
ئێوارەی ھەینی ١٦ی تەموزی ٢٠٢١ تیمێک بە نوێنەرایەتیی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ و رۆژنامەی ھاوڵاتی، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد.
مەبەستی سەردانەکە بۆ گفتوکۆکردن بوو لە رەوشی رۆژنامەگەریی و ئازادی وتن و بڵاوکردنەوە.
قوباد تاڵەبانی دڵنیایی تەواوی دا بە نوێنەرانی سەندیکا و میترۆ و ھاوڵاتی، بە ھیچ شێوەیەک مەترسی لەسەر رەوشی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت وھیچ رۆژنامەنووسێکیش دووچاری لێپرسینەوە نابێت، لەسەر ئەو بنەمایەی ھەندێک کەناڵ و پەیجی دیاریکراو داخراون، کارمەندەکانیان نە نانبڕاو دەبن و نە دووچاری دەرکردن دەبن.
مەزڵوم کۆبانێ لە توێتێکدا رایگەیاند، ھەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە عەفرین کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە بەدەستی شەڕڤانان کوژراون، بێ بنەمایە و دوورە لە راستییەوە.
مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت، تورکیا رای گشتیی چەواشەکردووە و راستییەکانی ئاوەژوو کردووەتەوە، ئاشکراشی کردووە، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە گۆڕی ئەو شەھیدانەی عەفرینن کە بەرگرییان لە شارەکە کردووە.
ئەمیر عەباس جەعفەری بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیران لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکردووە، لافاو لە ١٧ گوندی پارێزگاکە دروستبووە و بەھۆیەوە زیان بە خانوبەرە و زەوەی جوتیاران گەیشتووە، وتیشی، ٤٥٠ ھێکتار زەوەی کشتوکاڵی و ٥٠٠ ھێکتار باخی میوەش، بەڕێژەی لەسەدا ٨٠ زیانیان پێگەیشتووە.
ھاوکات میدیای ئێران بڵاویکردووتەوە، بەھۆی بارانبارین و رەشەباوە، زەوەییە کشوکاڵییەکانی زیاتر لە پێنج گوندی سەر بە شاری بیجار لە پارێزگای سنە زیانیان پێگەیشووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا رێکخراوی کەشناسی ئێران ھۆشداری لەو شەپۆلی بارانبارینە و دروستبوونی لافاو دابوو و دوای لە ھاوڵاتیانیش کرد خۆیان لە نزیک بوونەوە لە روبارەکان بپارێزن.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، رەوشی ئەفغانستان بەرەو خراپتر دەڕوات، جگە لە تیرۆر، تەشەنەکردنی بازرگانی ماددەی ھۆشبەریش ھەڕەشەی جدییە لەسەر سەقامگیری رەوشی ئەمنی و سیاسی و ئابوری ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، گۆڕانکارییەکان لە ئەفغانستان زۆر خێران، بەشێوەیەک مەترسییەکان دەگەنە ئاستێک پێشتر وێنەی نەبووە.
داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھەوڵەکانیان بخەنەگڕ بۆ ھێنانەدی ئاشتییەکی گشتگیر لە ئەفغانستان.
تارق حەرب پسپۆڕی یاسای دەستوری رایگەیاند، بڕیاری پاشەکشێ لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بە تەنھا مافی کاندیدە، ئەگەر کۆمسیۆن پەسەندی بکات یاخود رەتیبکاتەوە.
دەشڵێت، بڕیارەکەی موقتەدا سەدر بۆ کشانەوە لە پرۆسەکە، پێکھاتەی شیعە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرینە لە دەستدەدات.
تارق حەرب ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە کشانەوەی رەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەرکردنی زۆرینەی بڕیارەکان ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت و لە ھەندێک باریشدا دانیشتنەکان رێژەی یاسایی تەواو ناکات.
تارق حەرب دەشڵێت، کشانەوەی سەدر لە ھەڵبژاردن، بە مانای ئەوەی نایەت کە دەنگدەرانیشیان بەشداری پرۆسەکە نەکەن.
لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وڵاتانی ناوەند و باشوری ئاسیا لە تاشکەندی پایتەختی ئۆزبەکستان، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری درەوەی تورکیا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ھاوتا سعودییەکەی کۆبووەوە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد، وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە تویتێکدا کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی و بەسوود وەسفکرد.
لەدوای کوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی لەناو کوسنوڵگەری وڵاتەکەی لە ئیستەنبوڵ لەساڵی ٢٠١٨، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سعودیە ئاڵۆزی تێکەوت، بەڵام نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی سعودیەی کرد و پێشبێنیش دەکرێت ئەو کۆبوونەوانە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بێت.