هەواڵەکانهەواڵەکان

پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی ئاگرەکە رایگەیاند، لە ئێستادا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵ کراوە. 


وتیشی، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لە کاتی گواستنەوەی سوتەمەنی لە تانکەرێکەوە بۆ تانکەرێکی تر بووە.

 


 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عادل رکابی) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە (ھەزار) کرێکاری بیانییان دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان کردووەتەوە کە بەشێوەی نایاسایی ھاتبوونە عێراق.


وتیشی، بەھۆی پابەند نەبوونیان بە یاساکان و بەگەڕنەخستنی دەستی کاری ناوخۆیی، دۆسیەی (٤٠٠) کۆمپانیای کەرتی تایبەت ڕەوانەی دادگا کراون، (٣٥٠) کۆمپانیاش ئاگادارکراونەتەوە.


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕاشیگەیاند، تەواوی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پابەند کراون بۆ بەگەڕخستنی کۆمپانیاکانیان، پێویستە ٥٠٪ی دەستی کاریان، کرێکاری ناوخۆیی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە ھەولێر مۆڵ لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری لە ھەولێر کەوتەوە، بە ھۆیەوە دەیان دووکان سوتان و زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.


تیمەکانی بەرگری شارستانی سەقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە، بەڵام تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(بەدر زیادی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بە پێی دواین ڕاپۆرتی لیژنەکەیان، ھێزەکانی تورکیا (٧٠) بنکە و بارەگا و خاڵی چاودێری سەربازییان لە ناو سنوری ھەرێمی کوردستان دامەزراندووە.


ئەو ئەندامەی لیژنەی بەرگری ئاشکرایکردووە، تورکیا پلانی ھەیە لەو ناوچانە (٣٠) ھەزار سەرباز جێگیر بکات و زیادکردنی ئەو ژمارەیەش چاوەڕوانکراوە.


دەشڵێت، ڕێگرتن لەو لەشکرکێشی و ھێرشانەی تورکیا ئاسان نییە و پێویستە حکومەتی عێراقی ھەڵوێستی جدی ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی ڕابردوو بەھۆی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش لە قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک ٥ پۆلیس کوژران و سیانی تریش برینداربوون، بە پێی زانیارییەکان، لە ھێرشی یەکەمدا چەکدارانی داعش بە قەناس کامێرای چاودێری پۆلیسی فیدراڵییان شکاندووە و دواتر ژمارەیەک چەکدار ھێرشی دووەمیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی لیوای ٢٠ی فیرقەی ٥ی پۆلیسی فیدراڵی، لە ئەنجامدا ٥ پۆلیس کوژران و سیانی تریش برینداربوون، تەندروستی داقوقیش دەڵێت، تەندروستی بریندارەکان ناجێگیرە.


ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە دابڕێنراوەکان، پەلامارە تیرۆریستییەکانی داعش لەو ناوچانە زیاتر بووە، بەو ھۆیەشەوە تا ئێستا ژمارەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی بوونە قوربانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ‎وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کردووە و ڕایگەیاندووە، ساڵانە لە پڕۆسەی پەروەردەدا ھەڵەی کوشندە و بە پلان ڕوودەدات، ئەمساڵیش لە پرسیاری تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ی بنەڕەتیدا، ٣٣ نمرە لەسەر ژیاننامەی شاعیرێک ھاتووەتەوە، لە کاتێکدا لە پڕۆگرامدا ژیننامەی ٤ شاعیر خوێندراوە، ئەوەش بێ بایەخکردنی پڕۆسەکە و قورسترکردنی باری سەرشانی خوێندکاران و شێواندنی مێژووە بۆ ئامانجێکی دیاریکراو.


داواش دەکات، بە ڕەچاوکردنی ڕەوشی نەخوازراوی خوێندن و خوێندکاران، پێویستە بڕیاری داخڵ بوونی گشتی بدرێت و ھەموو خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی، بەشداربن لە تاقیکردنەوەی وزاری، لیژنەیەکیش لە پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە پێکبھێنرێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئێستادا لە عێراق بەشەخۆراکی زیاتر دەدرێت بە خێزانە ھەژار و کەمدەرامەتەکان، کە لە ئێستادا ١٠ بەشە خۆرک لە ساڵێکدا دەدرێت بە خێزانەکان، بەڵام خێزانە کەمدەرامەتەکان ١٢ بەشە خۆراک وەردەگرن، وەزارەتی بازرگانی ھەرێمیش داوایکردووە ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق بەشەخۆراکی زیاتر بدرێت بە خێزانە کەمدەرامەتەکانی ھەرێم.


وتیشی، لە ئێستادا وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لیستێکی ئامادەکردووە بۆ دیاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان، لە ڕێگەی وەزارەتی بازرگانییەوە ئەو لیستە دەدرێت بە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ھاوشێوەی پارێزگاکانی تر خێزانە کەمدەرامەتەکانی ھەرێمیش سودمەند بن لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی زیاتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ولایەتی فلۆریدا ڕایانگەیاند، دەیان کەس کەوتوونەتە ژێر دار و پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکە، تا ئێستاش ھۆکاری سەرەکی ڕووخانی ئەو باڵەخانە (١٢) نھۆمیە نادیارە، ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی تا ئێستا تەرمی یەک کەسیان دۆزیوەتەوە و ١١ کەسیشیان ڕزگار کردووە.


لێپرسراوانی ولایەتی فلۆریدا ڕاشیانگەیاندووە، لەناو باڵەخانەکە (١٣٠) خێزانی تێدا نیشتەجێ بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، لە دانوستانەکانی (ڤییەننا) لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ناکۆکی گەورە لە نێوان (واشنتۆن و تاران)دا ھەیە، دەشڵێت، ئەگەر نییە بەم نزیکانە خولی شەشەمی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.


ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، ھێشتا کات لەبار نییە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پڕۆسەکە ھێشتا ڕوون نییە، دەشڵێت، تاران ھەماھەنگ نییە لەگەڵ تیمی ھونەریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایشی بە کۆمەڵ بەشێکی سەرەکی دەبێت لە ئەجێندای سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە کابینەی داھاتووی حکومەتدا، لە پێناو بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە.


وتیشی، تاران وشیارانە مامەڵە لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دەکات و دیپلۆماسیەتی کابینەی نوێ، ھیچ دەرفەتێک بۆ گەشەی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە گەڵ وڵاتانی تر لە دەست نادات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(تیمۆسی لیندرکینگ) نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ یەمەن ڕایگەیاند، واشنتۆن بە پێی ئەو ڕەوشە مامەڵە لەگەڵ یەمەن دەکات کە لە ئێستادا پێیدا گوزەر دەکات،  حوسییەکانیش لایەنێکی شەرعیین لە یەمەن.


وتیشی، فشارەکان لەسەر حوسییەکان نەیتوانیوە ڕێگر بێت لە پێکدادانەکانی مەئرەب، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ یەمەن ئاماژەی بەوەشکرد، گەشبینە بە گەیشتن بە بڕیاری ئاگربەست، لە نێوان چەکدارانی حوسییەکان و ھاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا، داوایان لە کۆمسیۆنی ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا کردووە، لە کورتترین ماوەدا پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ھاوکاری کەمپی ئاوارەکانی سوریا لە (تورکیا و لوبنان و ئوردن) و وڵاتانی تر پێشکەش بکات، بە شێوەیەک کە ڕاستەوخۆ ھاوکاری دارایی ئاوارە سورییەکان بکرێت لەو وڵاتانە.


وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند، حکومەتی ئەنقەرە چاو بەو ڕێککەوتنەیدا دەخشێنێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆچبەران ئیمزای کردووە، ئەگەر یەکێتییەکە بە تەواوی پابەندی بڕگەکانی ناو ڕێککەوتنەکە نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی (ئەسۆشیەیتد پرێس) ئاشکرایکرد، بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەکان لە کابوڵ، ئەمریکا (٦٥٠) سەرباز لە ئەفغانستان دەھێڵێتەوە، (جۆو بایدن) سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاند، لە بواری (دیبلۆماتی و ئابوری و مرۆیی)، واشنتۆن دەستبەرداری ئەفغانستان نابێت.


ھاوکات بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ھێزە ئەمنییەکان لە دژی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە کابوڵی پایتەخت خۆپیشاندانێکی چەکداری ئەنجامدرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڤاکسینی دژە کۆرۆنای دروستکراوی وڵاتەکەی بە ناوی "کوو ئێران بەرەکەتی" بەکارھێنا.


ھاوکات ڕایگەیاند، ئەو ڤاکسینە بەرھەمی ھەوڵ و تێکۆشانی زانایان و شارەزایانی گەنجی ئێرانییە و ئێران بوو بە شەشەمین وڵاتی بەرھەمھێنەری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەشیکرد بۆ بەرھەمھێنانی ئەو ڤاکسینە، چونکە لەش لە بەرانبەر نەخۆشیەکە دەپارێزێت.


 جەختی لەوەشکردەوە، بە نیاز نەبووە ڤاکسینی بیانی بەکاربھێنێت، چاوەڕوانی ئەوەیکردووە ڤاکسینی ئێرانی دروستبکرێت ھەتا بەکاریبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گەورەترین گرێبەستی بۆ بەرھەمھێنانی ٢ ھەزار مێگاوات کارەبا بە تیشکی خۆر لەگەڵ کۆمپانیای "مەسدەر"ی ئیماڕاتی ئیمزاکردووە.
بە پێی گرێبەستەکە چەندین پڕۆژەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە تیشکی خۆر لە ناوەڕاست و باشوری عێراق جێبەجێ دەکرێن.


ڕاشیگەیاندووە، ئەو گرێبەستە بۆ زیادکردنی توانای بەرھەمھێنانی کارەبایە بۆ ئەوەی لەگەڵ خواستی ناوخۆی عێراق بگونجێت و قەیرانی کەمی کارەبا چارەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکی ناڕەزایی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد، نوسراوێک کە سەرۆکی پەرلەمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە و تایبەتە بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی پەرلەمانتار، کە بەدواداچوونی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانە لەسەر پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بواری بەڵێندەرایەتیی وەبەرھێنان.


 لە یاداشتەکەدا ھاتووە، ئەو نوسراوە جگە لەوەی ھیچ پاڵپشتیەکی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی نییە، لە ھەمان کاتدا بە لێدان و کەمکردنەوە لە شکۆ و ئەرک و بەرپرسیاریەتی پیشەیی کاری پەرلەمانیی دەزانن، ئەو نووسراوە لە ژێر ھەر پاساو و ناوێکدا کرابێت، تەواو نایاساییە، داواش دەکات ئەو نووسراوە ھەڵبوەشێنرێتەوە.


فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان جەختیشیکردووەتەوە، دەکرێت لە ڕێگەی پێکھێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی ورد بکرێت و لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا، سزای ھەر ئەندامێک بدرێت، ئەگەر پێگە و ناوی پەرلەمان و کاری پەرلەمانتاریی بە خراپ بەکارھێنابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...978979980981982...1066