وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە نیازن رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بکەن بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەپێناو پاراستنی تۆڕەکانی کارەبا، کە لەم دواییانەدا بە بەردەوامی روبەڕووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش دەبنەوە.
"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتویەتی، گەیشتوونەتە ئاستێکی باش لە بەرھەمھێنانی کارەبا، بەڵام بە ئامانجکردنی تاوەرەکان بەشێوەیەکی بەردەوام و ئەنقەست، گرفتی کارەبای چەند پارێزگایەکی زیاتر کردووە و کاریگەری لەسەر سەعاتەکانی پێدانی کارەبا دروستکردووە.
بە وتەی پسپۆڕانیش، عێراق لە ئێستادا نزیکەی ٢٠ ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت، بەڵام پێویستی بە دوو ھێندەی ئەو بڕەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی خەڵک لە کارەبا.
"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لە ئەنجومەنەکە کرد پێشکەشکردنی ھاوکارییەکان لەڕێی سنورەکانەوە بۆ سوریا، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکاتەوە. وتیشی، لەگەڵ چەندین وڵات داوایان لە روسیا کردووە لە دژی درێژکردنەوەی ئەو بڕیارە نەوەستێتەوە و دەروازەی "بابلھەوا" لە نێوان تورکیا و سوریا بە کراوەیی بھێڵنەوە، کە تاکە دەروازەی گەیاندنی ھاوکارییەکانە بۆ پارێزگای "ئیدلب".
بەڵام روسیا پێیوایە گەیاندنی ئەو ھاوکارییانە پێویست نین و دەبێت لەڕێی حکومەتی "دیمەشق"ەوە بێت، مافی بەکارھێنانی ڤیتۆشی ھەیە لە ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی درێژکردنەوەی گەیاندنی ھاوکارییەکان.
عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاندوە، لە ٣ی ئەم مانگەوە وەفدێکی ھونەری وەزارەتەکە بە سەرۆکایەتی مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە تورکیان و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە بەشە ئاوی عێراق لە روباری دیجلە و دروستکردنی ناوەندێکی توێژینەوەی ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وڵات، ھاوکات تاوتوێی ئەو پرۆتۆکۆڵە دەکەن کە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئامادەی کردوە و گرەنتی بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق دەکات لەروباری دیجلە لەلایەن تورکیاوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاندوە، مانگێک پێش ئێستا لەگەڵ لێپرسراوانی سوریا کۆبوونەوەتەوە و بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی تەموز لە بەغداد یان دیمەشق کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ وەفدی سوریادا بکەن و باس لە بەشی ھەردوولا لە ئاوی فوراتدا بکەن، لە درێژەی وتەکانیدا دڵنیاییشی داوە لە ئێستادا ئاوی گلدراوە لە خەزان و بەنداوەکان زۆر باشە و بەشی وەرزی کشتوکاڵیی ھاوینە دەکات.
جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، بڕیاری خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی تارانەوە دەرکراوە، بۆیە ئەم بەرپرسانە ناتوانن لەم بەرپرسیارێتییە ھەڵبێن و تاوانەکە بخەنە ئەستۆی کارمەندە ئاساییەکان.
حکومەتی کەنەداش جەخت دەکاتەوە، سەرجەم ھەڵبژاردەکان لەبەردەمیاندا کراوەیە، لەوانەش ناردنی دۆسیەکە بۆ دادگای لاھای و سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی ئێراندا.
سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری ئۆکراینی کە زۆربەی سەرنشینەکانی کەنەدی بوون، بەھۆی پێکانی بە موشەک لە ئاسمانی تاران کەوتە خراوەوە و بەھۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.
لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان یەکێتی و گۆڕانیش ھاوسەرۆکان دووپاتیانکردەوە، لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت کەببێتە مایەی رەزامەندی ھەمووان و خێر و خۆشی بۆ وڵات، راشیانگەیاند ھاوپەیمانی کوردستان ھەنگاوێکە بۆ یەکڕیزی نیشتمانیی کورد، دووپاتشیانکردەوە دوای ھەڵبژاردنەکان دەرفەت گونجاوە بۆئەوەی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ ھێزە کوردستانی و عێراقییەکان لەبەرەیەکی فراوانی نیشتمانی کۆببینەوە.
پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق و پابەندبوونی ھەردوولا بەرێکەوتن و ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی کرایەوە.
کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ئەوروپا رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و چەند دۆسێیەک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لەوانەش رەوشی خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و چالاکییەکانی تورکیا لەو ناوچەیەدا، لەگەڵ پەیوەدنییەکانی ئەنقەرە و وڵاتانی ئەوروپا.
یەکێکی دیکە لە دۆسێکانی لوتکەکە بابەتی کۆچبەرانە لەنێوان تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا و زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن، ئەوروپا پلانی ھەیە بڕی سێ میار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ بە تورکیا بدات بۆ بابەتی کۆچبەران، چونکە نزیکەی چوار ملیۆن سوری لە تورکیا دەژین و ئەنقەرەش داوای ھاوکاریی دارایی لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات.
بەشار جەعفەری جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، قسەکانی سەدات پەکەر، مافیای بەناوبانگی تورکیا کە وتبووی لە تورکیاوە چەند بارھەڵگرێک چەک و تەقەمەنی رەوانەی بەرەی نوسرە کراوە، راست و دروستن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەیەوێت بە ھەموان بڵێت سەرجەم زانیارییەکانی سەدات پەکەر راست و دروستن و پێشتریش لەبارەی رۆڵی خراپی تورکیا لە سوریا قسەی لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان کردووە. وتیشی، خێزانی ئەردۆغان راستەوخۆ سەرپەرشتی بردنی نەوت و غازی سروشتی سوریایان کردووە.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا سەدات پەکەر کە لە تورکیا ھەڵاتووە، چەند نھێنییەکی ئاشکرا کرد و لە یەکێک لە ڤیدیۆکانیدا وتی، جگە لە تورکمانەکانی سوریا، چەند بارھەڵگرێک چەکی تورکی رەوانەی بەرەی نوسرەش کراوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و٦ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٨٠تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٤٨٤ )
١. پشکنین: ( ٧٨٧٨ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٤٥٢) ھەولێر
• ( ١٧٩٧) سلێمانی
• ( ٢٩٩٧) دھۆک
• ( ٣٢) ھەڵەبجە
• ( ٥٢٨) گەرمیان
• ( ٧٢) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: ( ٥٩٩ تووشبووی نوێ)
• ( ١٣٢) ھەولێر
• ( ٢٠٦) سلێمانی
• ( ٢١٣) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٤٦) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٤٨٠ چاکبوون)
• ( ٨٨) ھەولێر
• ( ٢٠٨) سلێمانی
• ( ١٤٦) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٣٣) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین
•
٤. ٤. مردن: ( ٦ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٧١٠١٦ (٧٢٠٠٩٣ ھەولێر، ٥٠١٨٨١ سلێمانی، ٨٣٣٠٧٦ دھۆک، ١٥٩٦٦ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٢٢٦٧ (٥٥٠٩٧ ھەولێر، ٥٩٧٨٣ سلێمانی، ٦٣٦٢٤ دھۆک، ٣٧٦٣ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٠٥٧٧ ( ٥٢٨٢٨ ھەولێر، ٥٣٥٥٨ سلێمانی، ٦٠٥٩٨ دھۆک، ٣٥٩٣ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٢٥١ (١٠٦٦ ھەولێر، ٤١٨٨ سلێمانی، ١٩٧٨ دھۆک، ١٩ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٣٩ (١٢٠٣ ھەولێر، ٢٠٣٧ سلێمانی، ١٠٤٨ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤ی حوزەیران ٢٠٢١
وتیشی، دوا بەدوای فەرمانی ژمارە ٤٧٤ لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی منحەی ١٩٧ زیندانیی سیاسی وەک قۆناغی دووەم، ئەو کەسانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێنامەی دادنوسیان تەواوکردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ٢٠٢١ وەردەگرن.
(ئیڤان فایەق) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: گەڕاندنەوەی زۆرە ملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکەوە ڕەتدەکەنەوە، بە تایبەتی ئەوانەی دوای پێدانی ڕەگەزنامە ڕەوانە دەکرێنەوە.
وەزیری کۆچی عێراق داوایکردووە "دۆسیەی پێدانی مافی پەنابەریەتی بۆ ھاوڵاتیانی عێراق ئاسایی بکرێتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو عێراقیانەی کە لە ڕێگەی نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە (تورکیا و ئوردن)، زیاتر لە ٥ ساڵە چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندین بۆ چوونیان بۆ وڵاتی سێیەم.