هەواڵەکانهەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکان رایگەیاند، لەبەردەوامی ھەوڵەکانیان بۆ بنبڕکردن و نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان باندێکی بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەولێر دەستگیرکران.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردوە، ھاوکات دەستیش گیراوە بەسەر بڕی ١٥ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری"کریستاڵ"، تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەی ٢٥ ی یاسای ماددەھۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، و  پرسیار لە وەزیر دارایی عێراق بکرێت سەبارەت بە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارو رەوشی ئابووری عێراق بەگشتی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا. بەپێی کاری کۆبوونەوەکە لیژنەی زانایان بۆ دیاریکردنی ئەنجامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و پێشنازە یاسای پاراستنی فەرمانبەری مافپەروەر و پێشنیازە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بیانییەکان دەنگدانیان لەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەباس ئەکرەم"وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، لە رێگەی ئۆنلاینەوە پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت و وتیشی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ -٢٠٢٢ لە کاتی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران سەردانی وەزارەت و زانکۆکان نەکەن، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستانن، چونکە وەزارەت پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بەشێوازی ئۆنلاین بەپێی مەرج و رێنماییەکان دەخاتە بەردەستی خوێندکاران و پێویست ناکات ھیچ خوێندکارێک سەردانی وەزارەت و زانکۆکان بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ئاشکرای کرد، ھێزە ئەمنییەکان لە ھەڵمەتێکدا کاری شاغاسی سەرۆکی ھەواڵگری بزووتنەوەی تاڵیبانیان کوشتوە.ئەوەشی ئاشکرا کردوە، ھێزە ئەمنییەکان لە گوندی محەمەد ئاغاھی لە ھەرێمی لوجار بۆسەیەکیان بۆ ئەو بەرپرسەی تاڵیبان و دوو ھاوڕێی داناوە و توانیوانە سەرۆکی ھەواڵگری تاڵیبان بکوژن و ئەو دوو کەسەشی لەگەڵیدابوون دەستگیر کراون.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی حکومەت ھیواشی خواست، کە جێگای کۆچکردوو لیوا (سەباح بەکر مەلا) بەھەشتی بەرین بێت، و خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و ھەموو لایەک ببەخشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەجید تەخت روانجی" نێردەی ئێران بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند ، ھەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئێران دەکرێن سەبارەت بە پشتگیریکردنی ئەو گروپە چەکدارانەی ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ، دورن لە راستیەوە و وڵاتـەکەی ھیچ پەیوەندییەکی بەو ھێرشانەوە نییە ، دوپاتیشیکردۆتەوە کە ھێرشکردنە سەر ئەو گروپانە لەلایەن ئەمریکاوە بە بیانوی رێگریکردن لە ئێران ، ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە .
 ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بە ھاوکاریکردنی گروپە چەکدارەکانی عێراق و سوریا بۆ ئەنجامدانی ھێرش دژی ھێزە ئەمریکییەکان و سێشەممەی رابردووش واشنتۆن ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادارکردەوە لە ھێرشێک کە دژی ئەو گروپانە لە سنورەکانی عێراق و سوریا ئەنجامیداوە تا رێگرییان لێبکات لە بەردەوامییدان بەو ھێرشانەی دژی بەرژوەندییەکانی ئەمریکا ئەنجامی دەدەن .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوللە ھاوەنێک ئاڕاستەی کێڵگەی بەرھەمھێنانی غازی کونیکۆ لە دێرزوور کراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کراونەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
لە ھەفتەی رابردوودا ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چەند جارێک کرانە ئامانج و رۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە توندی نیگەرانی لەو ھێرشانە دەربڕی و رایگەیاند، بێ وەڵام نامێننەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جیم ئینھۆف ئەندامی لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند، نابێت رێگە بدەن بە گروپە چەکدارەکان بە پشتیوانی ئێران بەردەوامبن لە ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت جۆ بایدن ستراتیژێکی نوێ پێشنیاز بکات، تا بە شێوەیەکی راستەقینە رێگە لە ھێرشەکان بگیرێت و کۆتاییان پێبھێنرێت، ئەوەشی راگەیاندووە، کە بەردەوامبوون لەسەر شێوازی ئێستای رووبەروبوونەوە لە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان بە شکست کۆتایی دێت، لەبەرامبەردا دیموکراتەکان رایانگەیاندوە، بایدن بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس ناتوانێت ھیچ ھێرشێک بکاتە سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران. 

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پیتەر داتۆن وەزیری بەرگری ئوستورالیا رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەموو ھێزەکەیان خاکی ئەفغانستانی جێھێشتوە، ئەوەشی راگەیاند، پاشەکشێی ھێزەکانیان بە واتای ئەوە نایەت، کە بەشداریی نەکەن لە ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی ئەمریکا، و دووپاتی کردووە، ھێزی دابەزینی تایبەتی وڵاتەی و ھێزە تایبەتەکانی تر بەشداریی لە ھەر پرۆسەیەکدا دەکەن کە لە بەرژەوەندی ئوستورالیا و ھاوپەیمانەکانی بێت.
وەزیری بەرگری ئوسترالیا ئەوەشی ئاشکرا کردوە، کە زیاتر لە ٣٩ ھەزار سەربازی ئوستورالی بەشدارییان لە ھەڵمەتە سەربازییەکانی ٢٠ ساڵی رابردووی ئەفغانستاندا کردوە. وتیشی بەم دواییانە ژمارەی ھێزەکانیان لە ١٥٠٠ سەربازەوە بۆ ٨٠ سەرباز کەم کردوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەیاز لە یادی رزگارکردنی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش رایگەیاند، موسڵ دەروازەی بەدیھێنانی ھەموو ئەو سەرکەوتنانە بوو کە بە پاککردنەوەی خاکی عێراق لە تیرۆریستان کۆتایی ھات.
 چوار ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر رزگارکردنی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش، کە بە خاڵێکی بەھێزی شکستی تیرۆریستان لە ناوچەکە ئەژمار دەکرێت، کە تیایدا ھێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بەشدارییەکی کارایان کرد.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕە ژاریان لە "شیلادزێ" بۆردومان کردوە و ئەوەش مەترسی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە( ١٧٠ ) داوا لەوەزارەتی ناوخۆدەکات، کە  بەردەوامبن لە ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کاری  نوشتە و  جادوو  سعر دەکەن و سەرپێچیکارانیش  ڕووبەروی یاسا بکەنەوە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای چەمچەماڵ – کەرکوک و لەنزیک مۆنیۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ روویداوە.لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان ئافرەتن و دووانی دیکەشیان منداڵن.
ساڵانە بەھۆی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان سەدان کەس دەبنە قوربانی کە ھۆکارەکەی بۆ خراپبوونی رێگاکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ دەگەڕێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ ئاشکرایکرد ، پاسەکە کە دەیان کۆچبەری نایاسایی تیدابووە لە نزیک گوندی یوماقلی پارێزگای وان وەرگەڕاوە و بەھۆی روداوەکەوە ئاگرێکی زۆر لە پاسەکەدا کەوتۆتەوەو لە ئەنجامدا ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ ی تریش برینداربوون، دەستبەجێش بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە ناوچەی روداوەکە، بەڵام ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...955956957958959...1067