هەواڵەکانهەواڵەکان

(ئەلێکسەندەر لافرنتیڤ) نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سوریا ڕایگەیاند، بەغداد بە ڕەسمی بۆ مۆسکۆی ڕوونکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، ڕێکاری تەواویش گیراونەتە بەر.


ئەو بەرپرسەی ڕووسیا بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە عێراق لەم قۆناغەدا بەدوور زانییوە و وتوویەتی، لە ئەگەری کشانەوەی ھێزەکانی لە عێراق، ئەستەمە ئەمریکا بتوانێت پارێزگاری لە مانەوەی ھێزەکانی بکات لە سوریا، بە تایبەتی کە سەرجەم توانا لۆجستییەکانی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە عێراقەوە دابین دەکرێت
.

 

لێدوانەکەی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لە کاتێکدایە، کە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمەریکا بڕیاریداوە فیرقەی سترایکەر کە لە ھەزار و ٨٠٠ سەرباز پێکدێت ڕەوانەی عێراق بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئێران، تەقینەوەکە لە نزیک کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕەسمی ئێران و دامەزراوەی پەرەپێدانی نوێسازی ڕوویداوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ھیچ زانیارییەکیش لە بارەی ھۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.


تا ئێستاش ھیچ بەرپرسێکی ئێران لێدوانی ڕەسمی لە بارەی ھۆکاری ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، جێگری پارێزگاری تارانیش بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دید دانیلا سەرۆکی شارەوانی مەیامی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ تەرمیان دۆزیەوە، ڕۆژی ھەینیش تەرمێکی تریان دۆزیوەتەوە و بەم جۆرەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناو باڵەخانەکەدا گیانیان لە دەستداوە بۆ ٧٩ کەس بەرزبووەوە.


پزیشکی دادوەری شارەکەش لە بارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا لە کۆی ٧٩ تەرم ٥٣ کەسیان ناسراونەتەوە و ناسنامەکەنایان ئاشکرا کراوە.


سەرۆکی شارەوانی شارەکە بە نیگەرانییەوە باسی لەوە کردووە، ٦١ کەس لە لیستی دیارنەبووەکاندان و پێشبینیش دەکەن ھەموویان گیانیان لە دەستدابێت.


کۆتایی مانگی ڕابردوو باڵەخانەیەک لە شاری مەیامی ڕووخا و ڕاپۆرتەکانیش باس لەوە دەکەن ساڵی ٢٠١٨ لە بارەی خراپی سیستمی ئاوەڕۆی باڵەخانەکەوە ھۆشداری دراوە کە کاریگەری مەترسیداری لەسەر پایەکانی دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئیدارەکەی بایدن پرسی داخستنی باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە ئەفغانستان تاوتوێ دەکات.


ڕاشیگەیاندووە، لە ھەفتەی ڕابردووەوە ئەمریکا ژمارەی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە کابوڵ لە چوار ھەزارەوە بۆ ھەزار و (٤٠٠) کارمەند کەمکردووەتەوە.


ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، چاوەڕان دەکرێت بەم نزیکانە ئەمریکا ھەزار کارمەندی تری باڵوێزخانەکەی لە ئەفغانستان بۆ وڵاتی سێھەم بگوازێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەکدارانی بزوتنەوەکە بە چەند ئاژانسێکیان وتووە، توانیویانە کۆنترۆڵی شارۆچکەی ئیسلام قەلعە لە سنوری ئێران و شارۆچکەی تورگوندی لە سەر سنوری تورکمانستان بکەن، بەم جۆرەش تاڵیبان کۆنترۆڵی سەرجەم دەروازە سەرەکییەکانی ئەفغانستانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا کردووە.


دەروازە سنورییەکەی ئەفغانستان و ئێران داھاتی مانگانەی ٢٠ ملیۆن دۆلارە و دەروازە سنورییەکەی تورکمانستانیش یەکێکە لە دوو دەروازە سەرەکییەکەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەفغانستان.


تا ئێستا بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر دوو لەسەر سێی خاکی ئەفغانستاندا گرتووە کە لە ٤٠٠ ھەرێم پێکھاتووە و ٨٥٪ی ئەو ناوچانە لە ژێر دەستی تاڵیباندایە و ڕۆژ بە ڕۆژ ناوچەی زیاتریش کۆنترۆڵ دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حسێن ڕەقیب" سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای پەسەندکردنی ژمارەی کاندیدەکان لە ئەنجومەنی کۆمسیاران، لە ئەمڕۆوە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات بۆ ماوەی ٣ مانگ و تا ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.


وتیشی، بە پێی بڕیارەکانی کۆمسیۆن نابێت فەرمانگە حکومییەکان و مزگەوت و کڵێسە و شوێنە گشتییەکان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاربھێنرێن، ناوزڕاندن قەدەغەیە و ھەر پێشێلکارییەکیش ببینرێت، لێپرسینەوە دەکرێت و سزای ئەو کاندیدانە دەدرێت کە ڕێنماییەکانی بانگەشە پێشێل دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی ھەولێر پیاوێک دوای ئازادکردنی دەستگیردەکاتەوە، ھاوسەری دەستگیرکراوەکەش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئازادکردنی چەند جارێک سەردانی ئاسایشیان کردووە و بەڵینی ئازادکردنیان پێداون، بەڵام تا ئێستا لە زینداندایە و داوا دەکەن پەلە بکرێت لە ئازادکردنی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕێگە نادریت پارێزەریش بۆ دەستگیرکراوەکەیان دیاری بکەن و دادگایی بکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێران ڕایگەیاند، لە کابینەی حکومەتەکەی پڕۆژەیەکی گشتگیری ھەیە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، کە بەژەوەندییەکانی دوو لایەن دەبێت بۆ ئێران و وڵاتی بەرامبەر. 


وتیشی، نەخشە ڕێگەیەکی نوێیان دەبێت بۆ گەشەپێدان و چاککردنی ڕەوشی ناوخۆی ئێران، بە تایبەتی ھەڵگرتنی ئەو بارگرانییەی کە کەوتووەتە سەر شانی ئێرانییەکان و بژێوییان، سووریش دەبن لەسەر ئەوەی جارێکی تر حکومەت متمانەی گەلی ئێران بە دەستبھێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پیرانی ھایتی، (جوزێف لامبرت)ی وەک سەرۆکی نوێی ھایتی بە شێوەی کاتی لە شوێنی (جوفینیڵ مویس) دەستنیشان کرد  و بڕیاریشیدا لە ٢٦ی ئەیلول پڕۆسەی ھەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەبچێت.


حکومەتی ھایتیش بە ڕەسمی داوای لە ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، ھێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھایتی، کە لە بەردەم مەترسی کۆنتڕۆڵکردنی گروپە مافیاکاندایە، بەڵام ئەمریکا ئەو داواییەی حکومەتی ھایتی ڕەتکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی لیتوانیا بڕیاریدا بە تەلبەندکردنی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ بیلاڕووسیا بە دریژایی (٦٨٠) کلیۆمەتر، بۆ بەرگرتن لە کۆچبەی نایاسایی.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانگی ڕابردوو زیاتر لە (١٥٠٠) کۆچبەری (سوری و عێراقی و ئێرانی و ئەفغانی و لیبی) دزەیان کردووەتە ناو سنورەکانی لیتوانیاوە.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیش ڕایگەیاند، ماوەیەکە بەھۆی سەختی و توندکردنی سنورەکانی یۆنان و مامەڵەی توندی پاسەوانانی سنوری یۆنان لەگەڵ پەنابەران، ژمارەیەک پەنابەری ھەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی تر بە ناچاری لە ڕێگەی بیلاڕووسیاوە دەپەڕنەوە بۆ لیتوانیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەرکەوت کاڕەش" وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکانە، لە ئێستاشدا تیمی بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکات و ھێشتا ڕوون نییە بەھۆی چییەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە. 


سەبارەت بە زیانەکانی ئاگر کەوتنەوەکەش وتی، بەھۆی ئاگرەکەوە ئۆتۆمبێلێک و موەلیدەیەکی مزگەوتەکە سوتاوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھندستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٢ ھەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی تووشبوون گەیشووەتە ٣٠ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ٧١٦ کەس.


ئاماژە بەوەشکراوە، کە  لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەزار و ٢٠١ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٤٠٧ ھەزار و ١٧٣ کەس.


ھەفتەی ڕابردوو ١٢ وەزیری ھندستان دەستیان لە کارکێشایەوە کە یەکێکیان وەزیری تەندروستی بوو کە بەھۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر ببووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکەکان بە دوو بەش دروستکرابوون کە نیوەیان لە باکوری شارەکە و نیوەشیان لە باشوری کەرکوک لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە دروستکراون.


یەکەکان لە مەراسیمێکدا کە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و جێگری وەزیری پلاندانانی عێراق و سەرۆکی شارەوانی کەرکوک ئامادەیبوون، بەسەر کەمدەرامەتانی کەرکوک لە ھەموو پێکھاتەکان دابەشکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھەموو ئاسانکارییەک بۆ سەرمایەداران دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە.


ھاوکات (کوێستان محەمەد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پڕۆژەی دروستکردنی ئەو دوو باڵەخانەیە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکرن بە خەڵکی شارەکە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلکساندەر لاڤرێنتیڤ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سوریا ڕاگەیاند، لەوانەیە ئەمریکا بە لە ناکاو بڕیاری کشانەوە لە سوریا بدات وەک چۆن لە ئەفغانستان کردی، ئەوەش پەیامێکی ڕوونە بۆ کوردی سوریا و ئەوەی بەردەوام پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵیان دەبێت و دیالۆگیان بۆ ڕێکدەخات لەگەڵ دیمەشق، ڕووسیایە.


جەختیشیکردەوە، دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بە تەنھا گرنگ نیە، بەڵکو پێویستە دانوستانەکان بگەنە چارەسەرێکی مام ماوەند و گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیاریکراو لەگەڵ لایەنی سوری.


بە وتەی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا، ئەگەر ئەمریکا بەدەم داواکاری حکومەتی عێراقەوە بچێت بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی لەو وڵاتە، مانەوەشی لە سوریا بەھۆی گوشارە لۆجستییەکانەوە دەبێتە کارێکی ئەستەم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...957958959960961...1067