هەواڵەکانهەواڵەکان

شنۆ رەئوف بەڕێوەبەری پرۆژەکان لە شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای دووساڵ راگرتنی ژمارەیەک پرۆژە لە شاری سلێمانی لە ئێستادا دەست بە سێ پرۆژە کراوەتەوە، کە بریتین لە قیرتاوکردنی شەقامێکی کەڵن، چەند کۆڵانێک لە بەکرەجۆ و شەقامێکیش لە ناوچەی پیشەسازی و ئەو پرۆژانە تەواو دەکرێت.


وتیشی، "ئەو گەڕەکانەی لە سلێمانی تازە دروستکراون و پرۆژەیان پێ نەگەیشتووە بەپێی بودجەی بەردەست کاریان بۆ دەکرێت و پرۆژەیان پێ دەگەیەنرێت".


بەڕێوەبەری پرۆژەکان لە شارەوانی سلێمانی راشیگەیاند، بەھۆی دابەزاندنی بەھای دینار گرفتی کڕینی پێداویستییەکان بۆ کۆمپانیاکان دروستبووە، لە ئێستادا لە ھەوڵی چارەسەکردنی ئەو کێشەیەداین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ھەرێمی رێکخراوەکە رایگەیاندووە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە لیبیا و ئێران و عێراق و تونس ھەڵکشاون، پێشبینیش دەکرێت حاڵەتەکان لە مەغریب و لوبنانیش روو لە بەرزبوونەوە بکەن، ھۆشداریشیدا لەوەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان لێکەوتەی خراپی دەبێت، بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا.


تەندروستی جیھانی ھۆکاری بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانیشی بۆ کەمی رێژەی وەرگرانی ڤاکسین لەو وڵاتانەدا و پابەندنەبوونی ھاوڵاتیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی گەڕاندەوە. 


بە پێی ئامارەکانی تەندروستی جیھانیش، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، پاکستان و ئەفغانستان و سۆماڵ و جیبۆتییش لەسەر ئەو ناوچانە ئەژمار کراون، ١١ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باشاک دەمیرتاش لە پەیامێکدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەرچی   ١٣ مانگ پێش ئێستا، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا مژدەی بە کەسوکاری بەندکراوەکان دا بەوەی لەڕێی ئینتەرنێتەوە رێگە بە بەندکراوان دەدەن، پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکانیان ئەنجامبدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزیری داد بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر گیراوانی ناو زیندانەکان، ھەفتانە دیداریان لەگەڵ کەسوکارەکانیان ئەنجامدەدا، بەڵام ئەو مافەشیان لێسەندرایەوە و لە ئێستادا تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیشیان لێ قەدەغە کراوە و رێگەنادرێت لە جەژندا چاویان بە کەسوکارییان بکەوێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە شاری کەھنوج لە باشوری پارێزگای کرمان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و گروپێکی قاچاخچی ماددە ھۆشبەرەکان روویداوە و لە ئاکامدا سێ پۆلیس کوژراون و دووانی تریش برینداربوون و باری تەندروستیان جێگیرە.


ئاماژەیان بەوەشکردووە، ھەر لەو شەڕەدا ئەندامێکی ئەو گروپە قاچاخچییە کوژراوە و دەستیش گیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددە ھۆشبەرەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام تاران داوای کاتی زیاتری کردووە تا ئەو کاتەی دەسەڵات رادەستی ئیبراھیم رەئیسی دەکرێت. 


رونیشیکردووەتەوە، ھەر کاتێک رادەستکردنی دەسەڵات لەو وڵاتە کۆتایی ھات، ئەوا دەچنەوە ڤییەنا بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان.


لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی رایگەیاندووە، ئێران ئامادە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و ئەو ھەڵوێستەشیان بەو لێپرسراوانەی ئەوروپا راگەیاندووە، کە نێوەندگیرن لە دانوستانەکە.


لە مانگی نیسانی رابردووەوە، ڤییەنا میوانداری شەش خولی دانوستانی ئەتۆمی کردووە بە چاودێری یەکێتی ئەوروپا و بەشداری ناڕاستەوخۆی ئەمریکا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدڕ لە پەیامێکدا رایگەیاند: بایکۆتی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دەکات و سەرجەم وەزیرەکانیشی لە حکومەتی ئێستا دەکشێنێتەوە و بەشداری حکومەتی داھاتووش ناکات. 


موقتەدا سەدر ، لە پەیامەکەیدا  جەختی کردەوە، ئەوەی روو دەدات پیلانە بۆ زەلیلکردنی عێراق و دەبێت گەندەڵکاران عێراق بەجێھبلێن و نیشتیمان بۆ عێراقییەکان بێت. 


ھۆشداریشی دا لە دووبارە بوونەوەی سیناریۆی سوریا و ئەفغانستان لە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کتوپڕ بە رێژەی ٦% بۆ ٧% بەرزبووەتەوە و جۆری نوێی کۆرۆناش زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و گومان دەکەن لە ھەرێم بوونی ھەبێت و توانای دەستنیشان کردنیشیان ھەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەرامبەر توندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ بەرگرتنی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە، بە ھەزاران خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکان.


ماوەی دوو رۆژە، زیاتر لە ١٩ھەزار خۆپیشاندەر لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ناڕەزاییان لەسەر ڕێوشوێنە نوێیەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربڕیوە، کە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆنەوە ڕاگەیەندراوە، کە یەکێک لە ڕێوشوێنەکانیش ناچارکردنی کارمەندانی تەندروستیە تاوەکو ڤاکسین وەربگرن، ھاوکات ئەو کەسانەی کە نەکوتراون رێگەیان پێنادرێت بچنە رێستورانتەکان و کافێکان ئەوەش نیگەرانییەکی زۆر لێکەوتووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھەرێم بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە و پێویستە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. 


سەبارەت بە بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆناش وەزیری تەندروستی رایگەیاند، تا ئێستا تەنھا رێژەی ٥٪ ھاوڵاتیانی ھەرێم ڤاکسینیان وەرگرتوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ کازمی لەگەڵ برێت مەکگۆرگ رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و وەفدی یاوەری، ئامادەکارییەکانی دانوستانی ستراتیژی نێوان بەغداد و واشنتۆنیان تاوتوێ کرد، ھەروەھا میکانیزمی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و چوونە قۆناغێکی نوێی ھەماھەنگی ستراتیژی بۆ پاراستنی ئەمنیەت و سەروەری خاکی عێراق تاوتوێ کراوە. 


ئەمە سەرباری باس کردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا، جەختیش کراوەتەوە لەوەی ناوچەکە پێویستی بە دانوستان و ھێورکردنەوە ھەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوربەخش حاتەمی سەرۆکی رێکخراوی جەھادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئاوی زۆربەی باخەکان، بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەورامان لەڕێی کانی و کارێزەکانەوە دابین دەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ بەھۆی بێ بارانی، لەسەدا ٨٠ بۆ ١٠٠ی کانییەکان لە پاوە و جوانڕۆ وشک و کەم ئاو بوون.


وتیشی، بەھۆی ئەوەی لەسەدا ٧٠ی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کرماشان، دێمین، وشکەساڵی زۆرترین زیانی بەو کەرتە گەیاندووە.


حاتەمی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ بەھۆی بێ بارانی و کەم ئاوی، ١٥ ھەزار ھێکتار لە باخەکانی کرماشان روبەڕوی مەترسی وشکەساڵی بووەتەوە و پێنج ھەزار ھێکتاریان مەترسی جدییان لەسەرە و خاوەنەکانیان بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دواجار بەناچاری دوای ھەوڵی بەردەوامم و کۆشش لەپێناو یەکێتییەکەمان و پارێزگاری لە رێبازی راست و رەوان و بەڕاوێژ لەگەڵ سەرکردە تێکۆشەرەکان و خەمخۆرانی یەکێتی راستەقینە بڕیاری گۆڕانکاریی ریشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی ھەموو ئەو دامەزراوە ئەمنی و حزبییانەی ساڵانێک بوو خرابوونە خزمەت بەرژەوەندی ھەندێک کەسەوە و بۆ تەسفیاتی حیزبی بەکاردەھێنران و دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و یەکێتییەکەمان دەجووڵانەوە. لەکاتێکدا کارمەندانی ئەو دەزگایانە خەڵکانی تێکۆشەر و دڵسۆزبوون بەڵام بەمەبەست ئەم کارە دزێوانەیان پێئەنجام دەدرا. دەست خرابووە بینەقاقای کاروکاسبی کاسبکاران و سەرمایەداران. بەپیلان و بەرنامە رێگری لە دامەزراوەکانی حکومەت دەکرا تاوەکو کار و پڕۆژەکانیان جێبەجێنەکەن. قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن، ھەڕەشە و سیخوڕیکردن کرا بە بەرنامە.
دواجار گلەیی و گازندەی کۆمەڵانی خەڵک، نووسەران، رۆژنامەنووسان، رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و دڵسۆزان و ناوەندە دیبلۆماسییەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان ھەمووی بەھەند وەرگیران و بڕیارە دروستەکەمان دا لەبەرامبەر یاساشکێنان.

ئەمڕۆ لەسەر مەزارەکەت بەڵێن دەدەین یەکێتی ئەمانەتە و بە گیانمان دەیپارێزین. جەخت دەکەمەوە داھاتووی یەکێتی پرشنگدارتر دەبێت و ھیچ کەس حەدی نییە و زاتی ئەوە ناکات جارێکیتر سیخوڕ نەک بخاتە ناو ماڵی مام جەلال بگرە لەناو کۆمەڵانی خەڵک و دامەزراوەکانی حکومەت و رێگەنادرێت ئەم کارە نەشیاوانە بکرێن و دەبێت لەمەودوا دامەزراوە ئەمنییەکان و دەزگای زانیاری لەخزمەت ئاسایشی ھەرێم و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و فەراھەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ کاروکاسبی و ژیانی ھەمووان.
بەڵێن بێت... بەڵێن لەئاست گەورەیی یەکێتی و سەروەری خاکی ھەرێم بم بۆ پارێزگاریکردن  لەمافەکانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و یەکێتییەکان و تێکۆشەران و کەسوکاری شەھیدان.

بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا روکن بەختیار محەممەد، راوێژکاری سەربازی و ئەندامی بۆردی باڵای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دروستکردنی ھێزی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق قۆناغی باشی بڕیووەو ئێمە پێشنیارەکانی خۆمان لەبارەی شوێنی مەشق، مووچە و جل و بەرگ و چۆنێتی بەڕێوەبردنی ھێزەکە گەیاندووەتە حکومەتی عیراق و بڕیابوو لە ١ی ٧ی ٢٠٢١ وەڵاممان بدرێتەوە و دروستکردنی ھێزەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەبووە.


باسی لەوەشکرد، ھیچ ھێزێک لەناو پێشمەرگەوە دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو ئەو ھێزە ھاوبەشە، چونکە ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی فیدراڵ و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عیراق دەکەین.


لەبارەی ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ دروستکردنی ئەو ھێزە ھاوبەشە، لیوا روکن بەختیار محەممەد وتی، بە رێژەیەکی زۆر باش ھێزەکانی ھاوپەیمانان پشتیوان و ھاوکارمانن بۆ یەکگرتنی ئەو ھێزانە و بەردەوامیش پەیوەندییان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رامیار عەبدولرەحمان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆکاروباری ھونەری ڕایگەیاند، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بڕی ١٢ ملیارو ٥٤٦ ملێون دینار وەک پشکی گەرمیان دەست نیشانکراوە، بەو بڕەپارەیەش ١٥ پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەولەویەتیش بۆ  سێکتەرەکانی کارەبا و رێگاو بانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

بەپێی زانیارییەکان، ساڵح حەسەن سوڵتان سەرۆکی دادگای کەرکوک داوایەکی ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کردووە تاوەکو ماوەی کارەکەی بۆ شەش ساڵ درێژ بکرێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی دادوەری  داواکەی رەتکردۆتەوەو بڕیاری خانەنشینی بۆ دەرکردوە و بڕیارەکەش گەیشتووەتە دادگای کەرکوک، بەڵام ھێشتا جێگرەوەی بۆ دانەنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10651066106710681069...1182