هەواڵەکانهەواڵەکان

"گرێچن ویتمێر" حاکمی ویلایەتی (مێشیگن) ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و بەستنی دەمامک بە ناچاری، ئەو کەسانە ناگرنەوە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەو کەسانەشی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە سزا نادرێن.


بڕیارەکەی ولایەتی مێشیگن دوای لێدوانەکەی جۆو بایدن بوو کە ڕایگەیاند ئەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، دەمامک بۆ پاراستنی خۆیان و کەسانی تر ببەستن، بەڵام ئەم داواکارییە ناچارکردن نییە بەڵکو لەسەر خواستی ھاوڵاتیان دەبێت و ئەوانەشی دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن دەمامک بەکارنەھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێکدادانەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسڕائیل بەرادەوامە و شەوی ڕابردووش (حەماس) بەندەری "ئەسەدود"یان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل باکوری خۆرئاوای کەرتی غەززەی تۆپبارانکرد، ھاوکات سوپای ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند، ٣ موشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی وڵاتەکەی کراوە.


لە ئێستاشدا ئەمریکا و فەڕەنسا و میسڕ و ئوردن ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، (موقتەدا سەدر)، ڕابەری ڕەوتی سەدریش داوا دەکات لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین ئەنجامبدرێت.


بە پێی دواین ئامارەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی (١٠٠٠) کەس لە کەرتی غەززە کوژران و برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانی ئیدارەی کۆشکی سپی بەردەوامبوونە لەسەر گفتوگۆ و دانوستانەکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بدۆزنەوە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.


وتیشی، دانوستانەکان بەرەو ئاڕاستەیەکی باش ھەنگاو دەنێن و بەردەوامیش دەبن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.


لەلایەکی تریشەوە ٤٣ ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوایان لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کردووە، دانوستان و گفتوگۆکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران ڕابگرێت و ڕێگە نەدات جارێکی تر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات کۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی مووچە بھێنێت و ژمارەی بانکی بۆ سەرجەم مامۆستایان بکاتەوە و مووچەی ئەو مانگانەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە نەدراون یان پاشەکەوت کراون.


داواش دەکات مامۆستایانی وانەبێژ کە لە ئێستادا بۆشایی دانەمەزراندنی مامۆستایانیان پڕکردووەتەوە، خزمەتیان لە بەرچاو بگیرێت و بە بەردەوامی شایستە داراییەکانیان پێبدرێت و بە گرێبەست یان ھەمیشەیی دایان بمەزرێنن. یەکێتی مامۆستایان داواش دەکات پلە و مووچە بەرزکردنەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ڕاگیراوە، دەستپێبکاتەوە.


جەختیش دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی ڕەشنوسی پارێزبەندی مامۆستایان کە سێ ساڵ زیاترە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە. داواش دەکات لە یاسای چاکسازی دەست بۆ دەرماڵەی مامۆستایان بە گشتی و مامۆستایانی زانکۆ بە تایبەتی نەبرێت، لە یەکخستنی یاسای خانەنشینیش دادپەروەری لەبەرچاو بگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ھەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژدا ٣٠٤ کەس ناویان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران تۆمارکردووە و ئەمڕۆش دواین وادەی ناو تۆمارکردنە و کاتەکە درێژ ناکرێتەوە.


بە پێی میدیاکانی ئێرانیش، (عەلی لاریجانی) سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و (موحسینی ھاشمی) سەرۆکی شارەوانی تاران و (کچی ھاشمی ڕەفسەنجانی) سەرۆک کۆماری پێشووتر و (ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و (حسێن دەھقان) وەزیری بەگری پێشوو و (ئەحمەدی نەژاد) سەرۆکی پێشتووتر و (موحسین ڕەزایی) سەرۆکی کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ئێران و (ڕوستەمی قاسمی) یاریدەدەری فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ کاروباری ئابوری، لە کەسایەتییە بەھێزەکانی ناو لیستی کاندیدەکانن بۆ ئەم ھەڵبژاردنە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئەرمینیا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا کۆبووەوە و پێکەوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پێشھاتەکانی ناوچە گفتوگۆیان کرد. ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی کاری ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا و لەسەر بارودۆخی کوردانی نیشتەجێی ئەرمینیاش ھەڵوێستەیان کرد بە تایبەت ئەو کوردانەی بۆ خوێندن ڕوویان لەو وڵاتە کردووە.


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کۆمەڵگای ئەرمەنی لە کوردستان و بە گرنگییەوە باس لە دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا کرا کە بڕیارە لە مانگی داھاتوودا دەست پێ بکات.


ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگی دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئاسانکاری پێدانی ڤیزا و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی ئەرمینیا لە بواری وزە لە ھەرێمی کوردستان.
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگھێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و سێ ڕۆژ دەخایەنێت. لەم سەردانەدا ھەر یەکە لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، لەم قۆناغەشدا و لە بەرامبەر وەفاداری و بەخشینە بەردەوامەکان و بەرگەگرتنی ڕێکخراوەکە بۆ ھەموو ئەو بارە ناھەموارانەی ھەرێمی پێیدا تێپەڕیووە، سوپاسگوزاریانن کە بەردەوام بوون لە برەودان بە گۆڕەپانی پەروەردەیی و ھەڵگرتنی مەشخەڵی زانست و فێرکردن.


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند، ھیوادارن یەکێتی مامۆستایان بەردەوام بێت لەو ڕێگایەیەی گرتوویانەتەبەر بۆ خزمەتکردنی کوردستان و پشتیوانیکردنی ڕەوتی پەروەردە و فێرکردن، ئەوانیش لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شانازی بە ئارامگرتن و بەردەوامییانەوە دەکەن کە سەرباری قەیرانەکان لە خەمی بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندندا بوون.

دەقی پەیامەکە ... 

بەڕێزان سەرۆک ‌و ئەندامانی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

پیرۆزبایی یادی ٥٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانتان لێ دەکەم، ھیوادارم بەردەوام بن لە خەباتی پیشەیی و پەروەردەیی لە پێناو ھێنانەکایەی پەروەردەیەکی ھاوچەرخ بۆ نەوەکانی داھاتوو. 
ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە، دڵسۆزانە ڕۆڵی گەورەی بینیوە و شانبەشانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بەردەوام بووە لە قوربانیدان و کارکردن بۆ فێرکردنی نەوەکانی ئەم گەلە بە پرنسیپەکانی پەروەردە و زانست.
لەم قۆناغەشدا و لە بەرامبەر وەفاداری و بەخشینە بەردەوامەکان و بەرگەگرتنتان بۆ ھەموو ئەو بارە ناھەموارانەی ھەرێمەکەمان پێیدا تێپەڕیووە، سوپاسگوزارتانین کە بەردەوام بوون لە برەودان بە گۆڕەپانی پەروەردەیی و ھەڵگرتنی مەشخەڵی زانست و فێرکردن.
ھیوادارین بەردەوام بن لەو ڕێگایەیەی گرتووتانەتەبەر بۆ خزمەتکردنی کوردستانە ئازیزەکەمان و پشتیوانیکردنی ڕەوتی پەروەردە و فێرکردن، ئێمەش لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شانازی بە ئارامگرتن و بەردەوامیتانەوە دەکەین کە سەرباری قەیرانەکان لە خەمی بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندندا بوون.
دووبارە ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ھیوادارین یەکێتی مامۆستایان بە ھەمان گوڕوتینی پێشتر و دڵسۆزانەتر کار بکات بۆ خزمەتکردن و پاراستنی شکۆی مامۆستایان و ھەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە لە پێناو بە دەستھێنانی ئامانج و مافەڕەواکانیان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٦ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٥٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە پڕۆسەی خوێندنی ناو پۆل بۆ قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی لە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومی و گوندەکان دەستپێدەکات. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەفتەیەکدا سێ ڕۆژ دەوام دەکرێت و پێویستە ھەموو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، ڕاشیگەیاند، خوێندنی ئەلیکترۆنی و گروپی وانەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەردەوام دەبن و دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی خوێندکار لەناو پۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت.


وەزارەتی پەروەردە ڕوونیشیکردەوە، بەخێوکاری خوێندکاران ئەگەر ئارەزوویان بێت منداڵەکەیان لەناو پۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە ھەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆڕمی بەڵێننامە پڕ بکەنەوە کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لەناو پۆل دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی ڕەئوف" بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە تا ئێستا نزیکەی ٨٠ ھەزار گەشتیار لە بازگەکانەوە ھاتونەتە سلێمانی و زۆربەیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ھاتوون.


وتیشی، تیمەکانیان بەردەوامن لە چاودێری ڕەوشی گەشتیاری و نرخی خزمەتگوزارییەکان لە شوێنە گەشتیاری و ئۆتێل و مۆتێلەکان و ڕێگری لە سەرپێچی دەکەن.


بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی ھاتنی ئەو ژمارەیەی گەشتیاران زۆربەی ئۆتێلەکان پڕبوون لە گەشتیار و ھەندێکیان جێگایان نەماوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکان لە عێراق بۆ ھەر وەڵامدانەوەیەکی خێرا، و پابەندیش دەبن بە پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان لە عێراق و سوریا. 

دەشڵێت، لەم مانگەدا ٦٦ ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە و ٢٧ پیلانی تیرۆریستیشیان پوچەڵکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامییەتی قەزای دوکان رایگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکان گەشتیارەکە عەرەبە و تەمەنی ٤٠ ساڵەو دانیشتوی شاری بەغدادە و بەمەبەستی گەشت کردن ھاتوونەتە قەزای دوکان.

لە بارەی روداوەکەوە سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان ڕایگەیاند، تیمەکانی مەلەوانی دوکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ھەوڵی دەرھێنانەوەی تەرمەکەدان .

قائیمقامی دوکان داوا لە گەشتیاران دەکات، پابەندی ڕێنماییەکان بن و بەھیچ جۆرێک لە دەریاچەی دوکاندا مەلە نەکەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی زە -کۆنڤێرسەیشنی ئوستوراڵی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا، لانی کەم ١٤ ھەزار پۆلیس لە سەرانسەری عێراق لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە تیرۆرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، گروپی تیرۆیستی داعش بەرپرسیارێتی زۆرترین تیرۆرکردنی ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقی گرتۆتە ئەستۆ، لەسەر ئاستی عێراقیش پارێزگای دیالە مەترسیدارترین ناوچەیە بۆ ھێزەکانی پۆلیس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمیتەی ١٦ی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناحیەی دینارتە، محەمەد ساڵح ئەندامی کۆمیتە لەلایەن ھێزەکانی سەر بەپارتی دەستگیرکراوە.

کۆمیتەی یەکێتی لەناحیەی دینارتە ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەم جار نییە ھێزەکانی پارتی لەو سنورە کادر و ئەندامانی یەکێتی دەستگیر دەکەن و ئەو جۆرە کارانە دەبێتە ھۆی شێواندنی سەقامگیری ناوچەکە و ھەرێمی کوردستانیش، بۆیە داوا دەکەن بە زوترین کات ئازاد بکرێت.

مێڤان حازم لێپرسراوی کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەم سنورە تۆمەتی جیاجیا بۆ کادر و ئەندامانی یەکێتی دروست دەکرێت تەنھا بۆئەوەی دەستگیر بکرێن، دەستگیرکردنی ئەم کادرەش ھەر لەو چوارچێوەیەدایە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی دینارتەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کادرە لەلایەن ھێزێکی پێشمەرگەی رۆژ دەستگیرکراوە و رەوانەی ئاسایشی ئاکرێ کراوە. 

وتیشی، ناتوانن زانیاری زیاتر لە سەر ئەو بابەتە بدەن و چاوەڕێی لێکۆڵینەوە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەریف ڕەحیم جێگری تەندروستی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، سەعات١٠ی ئەمشەو بەھۆی ڕووداوێکی تەقە کردنەوە لەسەنتەری قەزای چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لەدەستدا.

وتیشی، پاشگەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو گرتنبەری ڕێکارە یاساییەکان، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان و تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر پێکھێنانی حکومەتەکەی، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ئەرکی سەرەکییان بریتییە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە بگونجێت لەگەڵ ئیرادەی گەل، ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیش وەک دوا وادە بۆ پڕۆسەکە دیاریکراوە و ھەموو ھەوڵ و تواناکانیان لەو پێناوەدا خستووەتە گەڕ.


جەختیشی کردەوە، لەسەر ئەو بەڵێنەی بە گەلەکەی داوە سورە و بەشداری ھەڵبژاردن ناکات و پشتیوانی ھیچ ھێزو لایەنێکیش ناکات.


وتیشی، حکومەتەکەی لە ڕەوشێکی سەخت و قەیرانی داراییدا لە دایکبووە و لە ماوەی یەک ساڵدا دەستکەوتی باشی ھەبووە، لەوانەش کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کڕینی چەندین جۆر ڤاکسین. ڕەتیشیکردەوە، عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...954955956957958...982