هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بۆ کوردسات نیوز ئاشکرایکرد، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک ڕایگەیاندووە مووچە بە پێی داھاتی پێویست دابەش دەکەن، لە ئێستادا کە ٢٠٠ ملیار دینارەی لە بەغدادەوە خراوەتەسەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و نرخی نەوتیش بەرزە و داھاتی ناوخۆش زیادی کردووە، ئێستا داھاتی پێویست لەبەردەستە بۆ ئەوەی لێبڕینی مووچە بە ڕێژەی زۆر کەمبکرێتەوە یان کۆتایی پێبھێنرێت.


ئەو سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ناتوانێت بڕیاری لێبڕینی موچە بدات بەڵکو ئەو بڕیارە لە لیژنەی باڵای ئابووری ھەرێم دەدرێت، بەڵام لیژنەکە تا ئێستا بە ڕەسمی بڕیاری لە بارەوە نەداوە.


سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتیشی، لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغداد پێداچوونەوە و وردبینی بە حساباتی شەش مانگی رابردووی نێوانیان دەکەن، بڕیاریشە تا ئەو لیژنە دەگەن بە ئەنجام، بەغداد مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم بنێرێت، بەڵام ڕوون نیە بەغداد پابەند دەبێت یان نا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

١٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٩ عەبدولرەحمان قاسملو لەگەڵ عەبدوڵا قادری ئازەر و دکتۆر فازڵ ڕەسوڵ لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا تیرۆرکران، کە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە خۆرھەڵاتی کوردستان لەو وڵاتە بوون.


عەبدولرەحمان قاسملو لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٠ لە شاری ورمێ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٤٥ دەستی بە کاری سیاسی کردووە و یەکێک بووە لەو سەرکردانەی پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک مام جەلال ھەبووە و لە چەندین وێستگەی خەبات کاری پێکەوەییان کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە خۆرھەڵات و باشوری کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر ھەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین، یارمەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل دەدات.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی کەشناسی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی پێشبینییەکانیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین و ھەورەبروسکە و بای توند، بەشێک لە پارێزگاکانی باکور و باکوری خۆئاوا و باشوری وڵات دەگرێتەوە و ڕۆژی چوارشەممە و پێنجەشەمەش، پارێزگاکانی ورمێ، ئازەربایجانی خۆرھەڵات، ئەردەبیل، گوڵستان، گیلان، مازندەران، خۆراسانی باکور، بەرزاییەکانی سیستان و بەلوچستان، خۆرئاوای کرمان، ھۆرموزگان و پارێزگای فارس دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەوە.


کەشناسی ئێران داواشی لە ھاوڵاتیانی ئەو پارێزگایانە کردووە، خۆیان بپارێزن لە نزیکبوونەوە لە ڕووبارەکان، چونکە مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئارادایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد محەمەد" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بودجەی پڕۆژەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە ھەموو قەزا و ناحیەکانەوە پەسەندکرا.


وتیشی، پێویستە حکومەت ھاوسەنگی بکات لە نێوان مووچە و دەوامی فەرمانبەران، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیارێکیان بۆ کۆتایھێنان بە لێبڕینی مووچە پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی پرەنسیپەکانی سنورەکانی دەپارێزێت و ئەو دوو شتە نابێت پێچەوانەی یەکتربن، بۆیە پێویستە یۆنان کۆتایی بە دەرکردنی پەنابەران لەناو سنورەکانی بھێنێت.


لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، شەپۆلی گەورەی پەنابەران ڕووی لە یۆنان کردووە کە زۆربەیان لە ترسی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا و ئەفغانستان و بە ئامانجی گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕێی ئەو وڵاتەوە، سنورەکان دەبەزێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیلھام ئەحمەد) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، مەرجی پێشوەختیان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا نیە بەڵام پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە.


بە پێی پڕۆژەکە دەبێت سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بمێنێتەوە و ھەسەدەش بە پێی میکانیزمێک ببێتە بەشێک لە سیستمی بەرگری سوریا و سوپا وەک دەزگایەکی نیشتمانی تاکە ھێزی چەکدار بێت و دەست لە کاروباری سیاسی وەرنەدات.


وتیشی، ھۆکاری سەرنەگرتنی دانوستانەکانی ڕابردوو، حکومەتی دیمەشق لێی بەرپرسیارە، بەو پێیەی ئامادە نییە دان بە واقعی نوێ لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بنێت.


جەختیشیکردەوە، ئەنجومەنی سوریا ئامادەیە بە نێوەندگیری ڕووسیا دانوستان دەستپێبکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وێڕای ڕاگەیاندنی ماتەمینی و سەرەخۆشی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانیان و تەواوی خەڵکی زیقار، لە ھەمانکاتدا دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانە و ئەو کارەساتەی لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە بەغداد ڕوویدا، نیشانەی خەمساردی لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری و خراپ بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و گەندەڵی، بە شێوەیەکی ئاشکرا ھەیە.


فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیگەیاند، پێویستە حکومەت پێداچوونەوە بە تەواوی سیستمی تەندروستی و خزمەتگوزاری و سەلامەتی ھاوڵاتیاندا بکات و ئەوانەی لە پشتی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە بوون لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات و ڕاپێچی دادگایان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەبارەت بە کەمبونەوەی پێدانی سەعاتەکانی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، بەھۆی گرفتێکی تەکنیکی لەناکاو لەکۆمپانیای داناغاز و راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ تەواویی وێستگەکانی غاز، تەواوی یەکەکانی وێستگەکان راوەستاو کارەبای نیشتمانی کەم بۆتەوە.
ھاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمیش رایگەیاند، گرفتی تەکنیکیی کۆمپانیای داناغاز چارەسەر کرا و  بە گەیشتنی گازی سروشتی پێویست بە وێستگەکانی بەرھەمھێنان،  رەوشی کارەبا ئاسایی بووەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
گروپە چەکدارەکان بە ھاوکاری تورکیا خێزانە ئاوارەکانی ئەفغانستان کە لە دوای ھێرشەکانی تالیبان بۆ تورکیا ئاوارە بوون لە ناوچەی گرێ سپی رۆژئاڤای کوردستان جێگر دەکات. 
بەپێی وتەی سەرچاوەکان، تورکیا ماڵی خەلکی گرێ سپی ئامادەکردووە بۆ جێگرکردنی ئاوارەکانی ئەفغانستان و بە وتەی سەرچاوەکان، تورکیا بە جێگرکردنی ئەفغانیەکان گوڕانکاری لە دیموگرافی لە ناوچەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی دواین ئاماریش تا ئێستا ٩٤ کەس بە ھۆی رووداوەکەوە گیانیان لە دەستداوە.دادگای زیقار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ١٣ لیپرسراوی کەرتی تەندروستی دەرکرد کە بەرێوەبەری تەندروستی پارێزگاکەیان لە نێودایە
تەندروستی عێراقیش ئاشکرایکرد، لە نەخۆشانەی حسێنی فێرکاری لە ناسریە بەھۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە ٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 لە لایەکی ترەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ناوی کاندیدی نوێی بۆ پۆستی وەزیری تەندروستی پێشکەش کرد راشی گەیاند لە ماوەی ھەفتەیەکدا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە نەخۆشخانەی حسێنی فێرکاری ئاشکرا دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
، و لەپاڵ ئەوەش دا حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی تەمووز ، کە دەکاتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، وەکو پشووی فەرمی ڕادەگەیێنێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم ئاشکرای کردوە، پێشکەشکردنی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ھێزی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پشیتوانی بۆ مەشق و  پڕچەککرن بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش. ئەوەشی ئاشکرا کردوە، بودجەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە خەرج کراوە و بۆ درێژەدان بە ئۆپراسیۆنەکانی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "حسێن رەقیب"سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، پڕۆسەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوامە، تا ئێستاش لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٩٠% ھاووڵاتیان کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە. وتیشی، ئەو کەسانەی تائێستا کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە، پێویستە سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە کارتە کۆنەکە کاری پێناکرێت و ھاووڵاتیان ناتوانن بە کارتی کۆن دەنگ بدەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "عەبدولواحید مەحەمەد"سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی ھەرێم کۆبونەتەوە داوایانکردوە ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە روونەدات، ھەروەھا لە رووی زمانەوانییەوە پرسیارەکان ووردتر دابنرێت و ھەڵەیان تێدانەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...953954955956957...1067