ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا نازانرێت چەند کەس بەھۆی بەرکەوتن و کەوتنەخوارەوەیان لەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەستداوە کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵەوە فڕی و چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی خۆیان پێدا ھەڵواسی و کەوتنەوە خوارەوە، بەڵام پارچەی مرۆڤ بە تایەی فڕۆکەکەوە بینراوە.
بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان گومان دەکرێت فڕۆکەکە لە کاتی دەرچوونی لە فڕۆکەخانەکەدا چەند ھاوڵاتییەکی ئەفغانی شێلابێت.
راپۆرتێکی روسیش باس لەوە دەکات، ئەو فڕۆکەیەی ژمارەیەکی زۆری ئەفغانی چووبوونە ناوی بۆ قەتەر نەچووە بەڵکو رووی لە ئۆگەندا کردووە.
لێپرسراوێکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ھەرچەندە ئاماژەی بەبڕی یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان نەکردووە بەڵام تەئکیدکردووەتەوە، زۆرینەی یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان لە دەرەوەی وڵاتەکەیە و بەھیچ شێوەیەک بزوتنەوەی تاڵیبان ناتوانێت بەکاری بھێنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، واشنتوان دەتوانێت سەرجەم ئەو یارمەتییە داراییانە ببڕێت پێشتر دراون بە ئەفغانستان لەلایەن سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتیەوە ھاوشێوەی ئەو حکومەتانەی کە دانیان پێدا نانێت وەک فەنزوێلا .
بەپێی راپۆرتێکی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، یەدەگی دراوی بیانی ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی نیسانی ٢٠٢١ دا نۆ ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
ھاوکات کۆمەڵەی بانکەکانی ئەفغانستان رایگەیاندووە، بەھۆی ئەو دۆخەی لەوڵاتەکەیان دروست بووە، سەرجەم بانکەکان داخراون ھیچ بڕە پارەیەکیش لە بانکەکاندا نەماوە.
لە رۆژی کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا خەڵات بەسەر چوار مامۆستای زانکۆ وۆرک شۆپەکەیان دەوتەوە دابەشکرا و خەڵاتی رێزلێنانیش بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.
لەوتەیەکدا فەھی بورھان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانی مەکتەبەکەی بۆ ئەو جۆرە چالاکیانە دووپات کردەوە.
ھاوکات د.ئومێد حەیدەر سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیای و فیزیای کوردستان لەڕێگەی سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکانەوە، داواکارییەکانی کۆمەڵەکەیانی خستەڕوو.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٩٣٨ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٢١ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٩٨٧ توشبووش چاکبوونەوە.
قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی پۆڵ گرۆوڤ لە ئەنجومەنی پیران، لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆبەرت پالاندینۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا ئامادەبوو، ھەردوولا لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و سیناریۆکانی دوای ھەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد و ئاسایش و رەوشی ئابوری عێراقیشیان تاوتوێکرد.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی ھەنگاوەکانی چاکسازیکردن لە سیستمی سیاسی عێراق بە گرنگییەوە باسی لە پێویستیی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کرد بۆ باشترکردنی ڕەوشی ئابووری، داواشیکرد ھەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیاتر چڕ بکرێنەوە و ھەماھەنگییەکانی نێوان ھاوپەیمانان و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان زیاتر بکرێن.
لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی چارەنووسی ئەو ھاووڵاتییە کوردانەی لە لیتوانیان کۆبوونەوە.
سەفین دزەیی رایگەیاند، لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی لیتوانیا و وەزارەتی دەرەوەی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرە کوردانەی کە ئێستا ٣٧ کەسیان گیریان خواردووە و ئەوانی تریش لەکەمپدان.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستگیراوە بەسەر ٣٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ١١ دەنک حەپی سۆمەدرێل و دوو گرام ماددەی جۆری جامایکا و دوو پایپ، تۆمەتبارەکانیش رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
لیوا بەختیار محەمەد راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لە گفتوگۆدان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق ھێزی ھاوبەش لەو ناوچانە جێگیر بکەن بەمەبەستی نەھێشتنی مەترسییەکانی تیرۆریستان.
دەشڵێت، تا ئێستاش تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە مەترسی و ھەڕەشن.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان کۆبووەوە، بە پێویستی زانی لەمەودوا تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان چ لە حکومەت و چ لە پەرلەمان ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لە نێوانیاندا دروست بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانیی کوردستان.
وتیشی، ھاوپەیمانی کوردستان ڕەنگدانەوەی خەون و خواستی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕانە بۆ دروستکردنی نوێنەرایەتییەکی بەھێزی کوردستانی لە بەغداد، باسی لەوەشکرد، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ھەردوولا بۆچوونی ھاوبەش و نزیکیان ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموو کادران و ھەڵسوڕاوان و ئۆرگانەکانی یەکێتی و گۆڕانە لەم ھەڵبژاردنەدا بە ھەموو توانایانەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە ئامادەبووان کرد کاری جدی بکەن بۆ پشتگیریکردنی کاندیدەکان و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان.