داواشیکرد، پێش کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان، مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی خوێندنگەکان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ھۆڵی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور، کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پلان و بەرنامەی کاری داھاتوو بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھەوڵدان بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان خرایەڕوو.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە قامیشلۆ ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ عاموودا تەقیوەتەوە و تا ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە دیار نیە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ڕۆژڤا پێدەچێت ئۆتۆمبێلەکە بە درۆن ھێرش کرابێتە سەری.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، بەھۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە ئەو کەسەش بەرپرسە.
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم ڕایگەیاند، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی کە دەوترێت ھەرێم گەیشتووەتە ھێڵی سوور، ڕێژەی تووشبووان بە ڕێڕەوێکی ڕاست دەڕوات و تا ڕادەیەکیش نزمبووەتەوە.
وتیشی، بۆ کەمبوونەوەی زیاتری ڕێژەی تووشبوون، پێویستە ھاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکان بن و پەلە بکەن لە ناو تۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە تاکو ژمارەی تووشبوونی ڕۆژانە بە کۆرۆنا کەمنەبێتەوە، حاڵەتە خراپەکانیش کەمنابێت و ڕێژەی مردنیش ھەر بەرز دەبێت.
لەلایەکی ترەوە ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان چاودێری ھەڵسەنگاندنەکان بۆ ڕەوشی تەندروستی دەکەن، داواشیکرد، پێش کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان، مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی خوێندنگاکان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەزار و ٨٢٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٢٥ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لە دەستداوە، تا ئێستاش ٢٧٥ ھەزار و ١٣٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە پێنج ھەزار و ١٤٤ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.
لەو یادەدا ئامادەبووان تیشکیان خستە سەر خزمەت و خەباتی کەساس جەباری لە ماوەی شاخ و شاردا و دواتریش پەردە لەسەر پەیکەری کەساس جەباری لە نێو بینای سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک لادرا و چەند چالاکیەکی ھونەری کە ئاماژە بوون بە بەرزی ڕۆڵی کۆچکردوو و خەبات و ئەدەب نمایشکران.
لە پەیامێکی ھاوبەشدا وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا، داوایان لە ئێران کرد بە زووترین کات دەست بە دانوستانەکانی ڤییەنا، لە بارەی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننانەی ئەتۆمی بکاتەوە، کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە ڕاگیراوە.
تا ئێستا وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی شەش خولی دانوستانیان لە ڤییەنا ئەنجامداوە، ئێران سوورە لەسەر مەرجەکانیان بۆ لابردنی سەرجەم سزاکانی ئەمریکا، ئەو وڵاتەش داوای پابەندبوونی تەواوەتی ئێران بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکات.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا، نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمری سەر بە ھێزەکانی سوریای دیموکراتیان، لە قەزای "تل تەمر"ی ڕۆژئاڤای کوردستان بۆردوومان کرد، بەھۆی بۆردومانەکەوە کەسێک کوژراوە پێنج کەسی تریش برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر بنکەکە کەوتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی زرگان لە ڕۆژئاڤای کوردستان، ٢٢ کەس شەھید و بریندار بوون.
پەیامنیری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە شێوەیەکی ھەرەمەکی گوندی زرگانی لە ریفی سەرێکانی تۆپباران کردووە و بەھۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە منداڵێک و ژنێکن.
ھەر بەھۆی تۆپبارانەکەوە دەیان ھاوڵاتی تر برینداربوون و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی درباسپی و حەسەکە کە برینی بەشێکیان قورسە.
پەیامنیری کوردسات نیوز وتیشی، بەشێک لەو تۆپانەی ئاراستەی گوندەکە کراون کەوتوونەتە ناو ماڵەکانەوە و زیانی زۆریان ھەبووە.
ھاوکات میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان رایانگەیاندووە ھێزەکانی تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی مرعناز و عەلقەمیەی سەر بە ناحیەی شەرای عەفرینیشیان کردووە.