هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز، سەرجەم کۆچبەرەکان خەڵکی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانییە و سەیدسادقن و لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە بەڕێکەوتن بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیک دورگەی"لارۆس"ی یۆنان ماتۆڕی بەلەمەکەیان لەکارکەوت و بۆ ئەوەی لە ئاودا تووشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبن، بڕیاریاندا لە گەشتەکە بەردەوام نەبن و لەو دوورگە شاخاوییە لایاندا.


بە پێی زانیارییەکان، کۆچبەرەکان ئاو و خۆراکیان لێبڕاوە و بە مەبەستی ڕزگارکردنیان پەیوەندییان بە ھێزی دەریاوانی یۆنانەوە کردووە، بەڵام بەھۆی ھەڵکردنی ڕەشەبایەکی بەھێز لە ناوچەکە، ڕزگارکردنیان بە یەختی ھێزی دەریاوانی یۆنان کەمێک ئەستەمە و بەدوای ڕێگەچارەی ترن بۆ ڕزگارکردنیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ڕۆژی شەممە تۆشیمیتسۆ موتیجی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بە سەردانێکی ڕەسمی بگاتە بەغداد و لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و ڕەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە لافاوێکی بەھێز چەند پارێزگایەکی تورکیای گرتەوە و چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو، سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و ڕەوشە لەناکاوەکان لە تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ڕۆژئاوای دەریای ڕەش لە تورکیا گەیشتووەتە ٨١ کەس  و ٣٤ کەسیش بێسەروشوێنن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو کەسانەی بەھۆی لافاوەکە گیانیان لە دەستداوە ٧٠ کەسیان لە پارێزگای کاسامۆنو و ١٠یان لە پارێزگای سینۆپ و کەسێکیشیان لە پارێزگای بارتنن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، بە تاڵیبانیان ڕاگەیاندووە ھەر ھێرشێکیان بکەنە سەر بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە و وتیشی، ئامانجی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەناوبردنی قاعیدە و ئوسامە بن لادن بووە.


بایدن باسی لەوەش کرد، لە ١٤ی ئابەوە ١٣ ھەزار کەسیان لە کابوڵ بردووەتەوە دەرەوە، گواستنەوەی ئەمریکییەکان و ئەو ئەفغانییانەشی ھەڕەشەیان لەسەرە بەردەوامەوە و لەم بارەیەشەوە قسەیەکان لەگەڵ تاڵیبان کردووە، تاڵیبانیش تاکو ئێستا ڕێگری لە گواستنەوەی ھیچ ئەمریکییەک نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی خۆرھەڵاتی دور لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لە تویتەر ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای کردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، واشنتۆن ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە سەبارەت بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە بڵاودەکرێتەوە و دەبێت لە کارە سەربازییەکاندا رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت.

رۆژی سێشەممە فرۆکەیەکی تورکیا ناوەندێکی تەندروستی لە قەزای شەنگال بۆردومان کرد و بۆردومانەکە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، خۆی ھیچ کەسێکی تر ھیچ شتێکیان نەبینیووە کە ئاماژە بێت بۆ ھەرەسی سوپا و حکومەتی ئەفغانستان لەماوەی ١١ رۆژدا . 

رونیشیکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان توانایان ھەبووە پارێزگاری لە وڵاتەکەیان بکەن، بەڵام ھەرەسی دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکان، ھۆکارەکەی نەبوونی ئیرادە و  سەرکردایەتییەکی باش بووە.

مارک میلی راشیگەیاند، بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان پێشبینی بەھێزبوون و  گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان کراوە بۆ دەسەڵات، بەڵام بە ماوەیەکی زۆر دوای کشانەوەی ئەمریکا، بەم شێوە خێرایە پێشبینی نەکراوبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حازم گۆران بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستانی رایگەیاند، لە ئێستادا ھەمواری مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشین  لە ھەرێم گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم مانگە بەپێی سیستمی نوێی مووچە وەربگرن.

 وتیشی، ٤٣٠ پەرلەمانتاری خانەنشین لە ھەرێم ھەیە، ئەو پەرلەمانتارانەی راژەی خزمەتیان ھەبێت، بە مووچەی ٥٠٪ خانەنشین دەکرێن، ئەوانەیان خزمەتییان نەبێت تەنیا مووچەی چوار ساڵەکەیان وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کرد ، ئەمرۆ لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری ئەسەد ئاباد، چەند کەسێک بەھۆی تەقەکردنی چەکدارانی تاڵیبان و بەھۆی پاڵنانەوە کوژراون، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان دیاری نەکراوە. 


ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکرد ،  لەماوەی پێنج رۆژدا کە تاڵیبان کۆنترۆڵی کابولی کردووە، ١٢ کەس لە فرۆکەخانەی کابوڵ کوژراون ھاوکات تاڵیبان داوای لەو کەسانە کردوە کە بەڵگەنامەی گەشتکردنیان نیە فرۆکەخانەکە جێبھێڵن.


لەلایەکی تریشەوە جۆزێب بۆریڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوەی لەم چەند رۆژەی دوایدا لە ئەفغانستان روویداوە کارەساتە بۆ گەلی ئەفغانستان و راستگۆیی خۆرئاوا و چەندین پرسیار بێ وەڵام ماونەتەوە و نازانن ھۆکاری روودانی ئەو کابوسە چیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ھەموار بکرێتەوە، چونکە لە ئێستادا یاساکە جیاوازی و ستەمی زۆری تێدایە، ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندی دەربڕیوە.

جەختی لەوەشکردەوە، بە ھەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی، گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی دروست دەبێت و جیاوازییەکان ناھێڵرێن.

 وتیشی، چاوەڕوانن ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ھەموارەکە تەواو بکات و رەوانەی لیژنەی دارایی بکرێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و لە بودجەی گشتی ٢٠٢٢ جێگەی بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا  ١٨٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٢٥ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و  ٢٢٣٥ توشبووش چاکبوونەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥٤٠ )  
١. پشکنین: ( ١٢١٢١ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٥٢٢) ھەولێر
• ( ٢٢٣٠) سلێمانی
• ( ٤٥٩٨) دھۆک
• ( ٨٣) ھەڵەبجە
• ( ٤٠٤) گەرمیان
• ( ٢٨٤) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٨٢٣ تووشبووی نوێ)
• ( ٤٣١) ھەولێر
• ( ٧٠٢) سلێمانی
• ( ٥٢٨) دھۆک
• ( ٣٥) ھەڵەبجە
• ( ٧٣) گەرمیان
• ( ٥٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٢٢٣٥ چاکبوون)
• ( ٣٤٤) ھەولێر
• ( ٦٩٠) سلێمانی
• ( ١١٢٣) دھۆک
• ( ١٣) ھەڵەبجە
• ( ٦٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٥ مردن)
• ( ٧) ھەولێر
• ( ٥) سلێمانی
• ( ٨) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٧١٤٧١١ (٩٢٥١٠٨ ھەولێر، ٦٧٤٩٧٣ سلێمانی، ١٠٩٦٠٥٣ دھۆک، ١٨٥٧٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٧٥١٣٤ (٧٩٤٤٨ ھەولێر، ٩٠٨٦٥ سلێمانی، ٩٩٩٩٨ دھۆک، ٤٨٢٣ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٢٣٥٤٦ ( ٦٢٩٨٢ ھەولێر، ٧١٩٧١ سلێمانی، ٨٤٦٧٥ دھۆک، ٣٩١٨ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٦٤٤٤ (١٥٠٦٠ ھەولێر، ١٦٦٢٧ سلێمانی، ١٤٠٣٠ دھۆک، ٧٢٧ ھەڵەبجە)
مردن ٥١٤٤ (١٤٠٦ ھەولێر، ٢٢٦٧ سلێمانی، ١٢٩٣ دھۆک، ١٧٨ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٩ی ئاب ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردیش پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێشنیازیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی ئاردی خۆماڵی بەکار بھێنرێت و بڕی پێویستی غاز و کارەبا بە نرخێکی گونجاو بۆ نانەواخانەکان دابین بکرێت تا نرخی نان داببەزێت. 

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی غازی LPGیش ھەڤاڵ ئەبوبەکر rایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی غاز پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە ھەیە، ھەرچەندە لە ناوخۆشدا بەرھەم دەھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە شاری بھاولنجەر لە ویلایەتی بەنجابی پاکستان بۆمبێکی چێنراو بە بەشداربووانی رێورەسمی عاشوردا تەقیوەتەوەو بەھۆیەوە سێ کەس کوژراون و ٥٠ی تریش برینداربوون .

دوای تەقینەوەکەش ئاڵۆزی لە شارەکەدا دەستی پێکردووە و بەشێکی زۆری شیعەکان رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەیان کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، جومعە عناد وەزیری بەرگری بەسەردانێکی رەسمی گەیشووەتە تورکیا و، بڕیارە لە پەراوێزی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ چەک کە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، چاوی بە موحسین دێری یاریدەدەری وەزیری بەرگری تورکیا بکەوێت و دۆسێی بۆردومانەکانی شەنگاڵ لەلایەن تورکیا و بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر سنور، تەوەری سەرەکی دیداری و کۆبوونەوەکە دەبێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ئێستا روون نییە ئایا کۆمەڵی نێودەوڵەتی دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا دەنێت لە ئەفغانستان یاخود نا ، ھەربۆیە لە ئێستادا ئەو وڵاتە ناتوانێت سودمەند بێت لە مافەکانی بۆ وەرگرتنی ھاوکارییە دیاریکراوەکان و راکێشانی پارە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .

لەلایەکی تریشەوە ستیڤان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیان کردوە بە کشانەوەی بەشێک لە کارمەندەکانیان لە ئەفغانستان و نزیکەی ١٠٠ کارمەند لە کابوڵەوە دەگوازنەوە بۆ کازاخستان ، بەڵام دیارینەکردوە کە ئەو کارمەندانە ئەفغانین یاخود بیانیی .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرپەرشتیاری ھەر سێ مەڵبەندی "قەرەچووغ و شەنگال و موسڵ" لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکان و کادیرانی یەکێتی لە سنووری ماددەی ١٤٠ کە لە ھەولێر نیشتەجێن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە بە شێوەیەکی شارستانیانە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ھاوپەیمانی و کاندیدانی یەکێتی بکەن، بۆ ڕۆژی دەنگدانیش ھەموو پێداویستیەک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست و ئاسان بڕۆنەوە ناوچەکانیان و بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە دەیان ھەزار لە پەیڕەوانی شیعە مەزھەب بە ڕێپێوان و وتنەوەی سرووتی ئاینی لە دەشتی نەینەوا ڕوویان لە مەزارگە و حوسینیەکانی دەشتی نەینەوا کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...895896897898899...1069