هەواڵەکانهەواڵەکان

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ماوەی ڕاگرتنی ھاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان دیاری نەکراوە، تەنھا ڕێگە بە گەڕانەوەی ھاوڵاتیان دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، خالید شوانی ئامادەکاریەکانی بازنەکەی بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکە لە ناوەندی شاری کەرکوک خستەڕوو.


خالی شوانی ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەم تیمی ھاندانمان بۆ ھەموو کۆمیتەکانی سنوری بازنەی دوو دروستکردووە و قۆناغی داھاتووی ئامادەکاریەکان خۆی لە کاری ھاندانی ھاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکە دەبینێتەوە، قۆناغی ھاندانیش لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست پێدەکەین.


ڕاشیگەیاند، ئەرکی سەرەکی تیمەکان لە ھەفتەی داھاتوودا بریتیە لە ھاندانی چین و توێژەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکەدا.


ڕوونیشی کردەوە پێویستە تیمەکانی ھاندان بە باشی بچنە ناو جەماوەرەوە و دەنگدەران لە گرنگی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکە ئاشنا بکەن.


خالید شوانی ڕاشیگەیاند ئەم ھەڵبژاردنە پرۆسەیەکی گرنگە بۆ داھاتووی کەرکوک بەو پێیەی دەنگدەرانی کەرکوک بە دەنگاندانیان بۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان پیلانی تەعریبچیەکان لە کەرکوک پوچەڵ دەکەنەوە کە دەیانەوێت جارێکی تر پارێزگای کەرکوک تەعریب بکەنەوە.


وتیشی، سەرخستنی کاندیدەکانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانیش لە پارێزگای کەرکوک دەبێتە مایەی زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کەرکوک لە بەغداد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی دانانی پلان بەرنامەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرخستنی کاندیەکانی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەرباز کۆسرەت ڕەسول ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری پارێزگای ھەولێری لیستی ھاوپەیمانی لە سۆران لە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیران و ئەندامی مەڵبەندی ٦ی سۆران و فەرماندە سەربازیەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە ڕێکخست.


لەو کۆبوونەوەیە تیشک خرایە سەر شێوازی دەستپێکردن و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرخستنی کاندیداکانی لیستی ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی شارەوانییەکانی ئەنجومەنەکە، شەقامی ١٠٠ مەترییان بەسەرکردەوە و "ئازاد محەمەد" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کارەکانی پڕۆژەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەو سەرنج و تێبینیانەشی لەسەر کارەکانی پڕۆژەکە ھەیانە دەخرێنەڕوو.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو خاوەن باخ و زەوی و خانوو و پڕۆژانەش دەکەن کە موڵکەکانیان دەکەونە بەر شەقامی ١٠٠ مەتری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێپرسراوێکی بزووتنەوەکەش رایگەیاند، فەرمانیان دەرکردووە بۆ چەکدارەکانی کە نەچنە ناو باڵەخانە دیبلۆماسییەکان و رێگری لەبەردەم ئۆتۆمبێلی باڵیۆزخانەکان دروست نەکەن، رێزیش لە بوونی ھەر وڵاتێک لە ئەفغانستان بگرن، بزووتنەوەکە داواشی لە ژنان کردووە بەشداری بکەن لە حکومەتی داھاتوودا بکەن، ھەروەھا بە شێوەکی کاتی سەرجەم گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی "کابوڵ" راگرت. 
ھاوکات پنتاگۆن رایگەیاند لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بەردەوام دەبن لە کشانەوەی ھاووڵاتیانی ئەمریکی و وەرگێڕەکانیان لەو وڵاتە، ئەڵمانیش ھاوکارییەکانی بۆ ئەفغانستان راگرت و "ئێران"یش وتی کارەکانیان لە باڵیۆزخانەکەیان لە "کابوڵ" بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت. 
بەیانی ئەمڕۆش تاڵیبان بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ لێپرسراوانی حکومی دەکرد و داوایان لێدەکات بگەرێنەوە سەر کارەکانیان .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆی لەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی ھەرێم کردو بڕیاریدا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکات و تێیدا داوای ئەوە بکات کە حکومەتی ھەرێم لە بری ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمان، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ئامادە بکات، بۆئەوەی بتوانرێت لە مانگی ئۆکتۆبەری داھاتوودا لە کاتی یاسایی خۆیدا پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان بنێرێت، ھەروەھا لیژنەکە داوا لە حکومەت دەکات لە بری ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١، حکومەتی ھەرێم دوو بەیان مالی بۆ شەش مانگی یەکەم و دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمان بنێرێت و لە کۆتایی ساڵیش ژمێرەی کۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی بۆ پەرلەمان ڕەوانە بکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەبارەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ئەفغانستان لە عێراق، مەلا بەختیار رایگەیاند، عێراق و ئەفغانستان دوو نموونەی جیاوازن، بەڵام لە ئەگەری بوونی هەوڵی دەرپەڕاندنی هێزە سیاسی و چەكدارییەكانی شیعە لە گۆڕەپانی سیاسی، رەوشی عێراق تێكدەچێت، وتیشی، لە دوای ئەم رووداوانەوە كورد دەچێتە ناو حساباتی سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ئەگەر كورد فریای خۆی نەكەوێت و ناو ماڵی خۆی رێكنەخات، دەفەوتێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نەخۆشخانەی گوندی "سوکێنە"یان لە قەزای شەنگال بۆردومانکرد، بەوھۆیەوە ٦ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران  و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە، پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، لە بۆردومانەکەدا چەند کەسێکی تر لە ژێر داروپەردووی نەخۆشخانەکەدان و تا ئێستا چارەنوسیان دیار نییە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ناوچەی داوی لە قەزای خورماتوو، ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا دوو حەشارەگەی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند ھاوکات دەستیشیان بە سەر تەقەمەنی و پێداویستییەکانی تیرۆریستاندا گرتووە.
ھەروەھا لە قۆڵی خورماتووشەوە، ھێزێکی سوپای عێراق و بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی  ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان دەستی پێکرد، بۆ  گوندەکانی " شوراوە و قوریجای و غەرە" لە ئاکامدا سێ  بۆمبی چێنراو، لەلایەن تیمی ئەندازیاری سوپای عێراقەوە تەقێنرانەوە، زیاتر لە ١٠ بۆمبیش ھەڵگیراونەتەوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەل رۆژنامەی دوڤاری تورکی  سەڵاحەدین دەمیرتاش رادەگەێنێت،  مەرجی ناو زیندان زۆر سنوردارکراون و ھەرەشەیەکی زۆری لە سەرە.

وتیشی زیندانەکانی تورکیا بوونەتە شوێنی ئەشکەنجە.لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دەمیرتاش دەڵێت، ئەگەر حیزبەکەم و خەڵک ئەو ئەرکە بخانە سەر شانم  ئامادەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا خۆم کاندید بکەن، پێشتر پەروین بۆڵدان ھاوسەروکی گشتی ھەدەپە راگەیاند دەمیرتاش تاکە کاندیدیانە بۆ سەرکۆماری تورکیا.





بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەیەکی مانگی تەمموزدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە رەسمی بڕیاریدا تا ئەو کاتەی وردبینی لە داھات و پشکی ھەرێم دەکرێت، بەغداد مانگانە بەردەوام دەبێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم.

وتیشی، لە ئێَستادا رێکارە ئیدارییەکان بۆ ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تر وەک پیشینە بۆ مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە رەوانە دەکرێت.

لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێم و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عیراقیش روونیکردەوە، تا ئێستا یاساکە جێبەجێ نەکراوەو کاری ئەو لیژنەیەی وردبینی لە داھاتی نەوتی و نانەوتی ھەرێم دەکات لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەڵام چەند لایەنێک بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن ریکلامی رێگری لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە و پشکی ھەرێم دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکان و پشتگوێخستنی ئەو دەنگۆیانە، ئەرکی حکومەتی ھەرێمە ئەو رێکارانەی لەسەریەتی جێبەجێیان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی دوایین ئامار، لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەی رۆژی شەممە ھایتی ھەژاند، تا ئێستا ھەزار و ٢٩٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥ ھەزار و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون، بە وتەی لێپرسراوانی ئەو وڵاتەش، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ژێر دار و بەردی بینا روخاوەکاندا ماون.


لەلایەکی تریشەوە، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان نیگەرانیی لە بەرزبونەوەی ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی ھایتی دەربڕی و داوایکرد کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھاوکاری رزگاربوان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی..
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بەبۆنەی (٧٥)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەکەین، ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خەباتی سیاسی و تێکۆشان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و بەدیھێنانی سەرجەم خواست و داواکارییە ڕەواکانی کوردستانیان بەگشتی.

بەڕێزان…
وەک دەزانن لە ئێستادا ھەرێمەکەمان لەگەڵ چەندین پرس و ئاڵنگاریی گەورەی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەندروستی ڕووبەڕووە، ھەموو ئەمانەش دەخوازن ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی و کێشە لا‌وەکییەکان وەلابنێین و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش بکەین بە بنەما بۆ یەکخستنی ڕایەڵە نیشتمانییەکان لەپێناو پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان و پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی وەدیھێنانی خواست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لە تەواوی ئاست و بوارە جیاوازەکاندا.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجانەش پێشبینیمان ئەوەیە کە بەڕێزتان لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حزبە تێکۆشەر و بەرپرسیارەکانی تری کوردستان ڕۆڵی بەرپرسیارانەی خۆتان لە دوورخستنەوەی مەترسییەکانی سەر ھەرێمەکەمان بگێڕن و زەمینەی نووسینەوەی دەستوورێکی گەلپەسەندی گونجاو لەگەڵ ھەلومەرجی نوێی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە بڕەخسێنن، بە جۆرێک خواستەکانی ھاووڵاتییانی کوردستان و ماف و ئازادییە گشتییەکانیان ببێتە تەوەری گشت سازان و لێکگەیشتنەکان.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

                 د.رێواز فایق
      سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
                 ١٦ی ئابی ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وڵاتی جێھێشت و چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیدا گرت، محەمەد نەعیم وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، شەڕ لە ئەفغانستان کۆتایی ھاتووە و بە ئامانجەکەیان گەیشتوون کە بەوتەی خۆی ئازادی ئەفغانستان و گەلەکەیەتی، وتیشی، بەمنزیکانە حکومەتی نوێی ئەفغانستان رادەگەیەنرێت.

وتەبێژی تاڵیبانیش رایگەیاندلە ئێستادا ٩٠٪ بینا حکومییەکانی کابول لەژێر دەستی تاڵیباندایە و رێگە دەدەین بەو کەسانەی دەیانەوێت لە فرۆکەخانەی کابولەوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و ئازار نادرێن. 

ھاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە، جۆ بایدن بەشەرمەزارییەوە، بەھۆی ئەو ڕەوشەی بەسەر ئەفغانستانی ھێنا، دەست لەکاربکێشێتەوە.

دوای ئەوەی چەکدارانی تاڵیبان چوونەناو کابوڵەوە، ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لەو شارە چۆڵکرد و پنتاگۆنیش بڕیاریدا ھەزار سەربازی تر بۆ یارمەتیدانی کشانەوەی دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، رەوانەی ئەو وڵاتە بکات، بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی رەوشی ئەفغانستان کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز مەسعودی ئەندامی شانەی قەیرانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کۆرۆنا رۆژانە بڵاویدەکاتەوە تەنھا ئامارە تۆمارکراوەکانن، بەڵام ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە زۆر زیاترە و رۆژانە ٢٠ ھەزار کەس لە عێراق توشی کۆرۆنا دەبن. 


وتیشی،  لەشەپۆلی سێیەمی کۆرۆنادا جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆرۆنای دەلتاش بەشێوەیەکی خێراتر لە ناو دانیشتوانی عێراق بڵاودەبێتەوە.


ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیاند، پلانیان ھەیە بۆ ئەوەی ١٨ ملیۆن دۆزی تر لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بکڕن و ئامانجیانە تا کۆتایی ئەمساڵ رێژەی لە سەدا ٦٠ی عێراقییەکان ڤاکسین وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...899900901902903...1069